قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤

٢٥ ٢٥


٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧

٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩


٣٠ ٣٠


ﯿ
٣١ ٣١
431
سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 23

وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنۡ أَذِنَ لَهُۥۚ

ئەمە هۆشداری وئاگادارییەكە لەلایەن پەروەردگارەوە (پێمان دەفەرمووێت. و) فریشتەكان لەگەڵ ئەوەدا كەهەڵبژاردە وبێ تاوانن وپلەی پایەی بەرزیان هەیە، كەچی بۆیان نییە وناتوانن بەبێ ئیزنی خوای گەورە تكا وشەفاعەت بكەن، جا كاتێك ئیزنیان پێ دەدرێت ودەیبیستن، لەهۆش دەچن، جا فریشتەكان ئا بەو جۆرە بن ئیتر بتەی بێگیان چۆن تكای پێ دەكرێت؟! باشە ئەوە چۆنە ئێوە بڕواتان بەقیامەت نییە كەچی ئومێدتان بەتكا وشەفاعەت هەیە؟!!. قورتوبى: ١٧/ ٣١١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە گەورەيى تكا وشەفاعەت باس بكە.

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 23

حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ ٢٣

فەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ) بەڕوونی وبێ پێچ وپەنا باس لەوە دەكەن كەئەم ئایەتە باس لەو فریشتانە دەكات كەكاتێك گوێ لەسرووش دەگرن كەجبریل بۆیان دەخوێنێتەوە، زۆر بەسەختی موچڕكە دەیانگرێت وئاگایان لەخۆیان نامێنێت ودوای ئەوەی هاتنەوە سەر بارودۆخی ئاسایی خۆیان، هەندێكیان لەهەندێكیان دەپرسن: ئەرێ پەروەردگار چی فەرموو؟ ئەوانی تر وەڵام دەدەنەوە ودەڵێن: هەق. ابن جزى: ٢/ ٢٠٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر گەورەيى سرووش؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 23

حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ ٢٣

بۆیە ئەو دوو سیفەتە (واتە: العلی والكبیر. و) بەتایبەتی باسكرا، چونكە لەگەڵ وەڵامەكەدا گونجاون، واتە: خوای گەورە لەبارەی هەمووان بەهەق وڕاستی وبەگوێرەی مافی هەر كەسە داوەری كردووە، چونكە حاڵی هیچ كەسێك لای خوا شاراوە نییە، هیچ شتێكیش ناتوانێت ببێتە لەمپەر لەبەرامبەر ئەوەی كەخوا مافی هەر كەسێك بەخاوەن ماف بگەیەنێت. ابن عاشور: ٢٢/ ١٩٠ـ ١٩١.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا بەتايبەتى باسى سيفەتى (العلى والكبير) كراوە؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 24

وَإِنَّآ أَوۡ إِيَّاكُمۡ لَعَلَىٰ هُدًى أَوۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٢٤

واتە: یەكێك لەو دوو تاقمە تاوانبارە وئەوی تر لەسەر هەقە، هیچ چارەسەر وڕێگایەك نییە كەهەردوو تاقمەكە لەسەر هەق یان گومڕایی بن، بەڵكو یەكێك لەو دوو تاقمە لەسەر ڕێگای ڕاست وهەقن. ابن كثير: ٣/ ٥١٦.
پرسیار: چ بەو كەسانە دەڵێى كەڕاجياوازى وكێشەى ناو گروپ وتاقم وئايينەكانى بەلاوە سانايە وهەمووان بەهەق وڕاست دەزانێت؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 26

قُلۡ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفۡتَحُ بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَهُوَ ٱلۡفَتَّاحُ ٱلۡعَلِيمُ ٢٦

لە دوای ناوی (الفتاح) ناوی (العليم) ی هێنا، بۆ ئەوەی بەڵگەبێ لەسەر ئەوەی كەدادوەریی خوای گەورە پڕ لەدادگەرییە، چونكە خوای گەورە زاتێكی دانایە وبڕیارەكانی دوورن لەهەڵە وكەموكورتی ونەزانی وناتەوانی، هەروەها پاك وبەرییە لەلاوازییەك كەلەنەفامی ونەزانییەوە سەرچاوەی گرتبێت. ابن عاشور: ٢٢/ ١٩٥.
بۆچی دوای ناوی پیرۆزی (الفتاح) ناوی پیرۆزی (العلیم) باسكراوە؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 28

وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٢٨

ئەمە بانگەوازە سەبارەت بەوەی كەحەزرەتی موحەممەدی(ﷺ) بۆ هەموو خەڵكی جیهان ناردووە.. خوای گەورە لەناو هەموو پێغەمبەراندا ئەم تایبەتمەندییەی تەنها بەپێغەمبەر(ﷺ) داوە. ابن عەتيە: ٤/ ٤٢٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە كام يەك لەتايبەتمەندييەكانى پێغەمبەرى(ﷺ) باسكردووە؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 31

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوۡقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمۡ يَرۡجِعُ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ ٱلۡقَوۡلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لَوۡلَآ أَنتُمۡ لَكُنَّا مُؤۡمِنِينَ ٣١

(ولو ترى)ئەی پێغەمبەر(ﷺ) خۆزگا دەتبینی (إذ الظالمون موقوفون عند ربهم) ئەم ستەمكارانە كاتێك لەبارەگای پەروەردگاردا لەوێستگەكانی لێكۆڵینەوەدا ڕاوەستێنراون، هەرچەندە لەدونیادا دۆستی گیانی بەگیانی یەكتر بوون، لەوێدا سەركۆنەی یەكتر دەكەن. وەڵامی (لو) لابراوە (حەزف كراوە) واتە: ئەگەر ئەو بارودۆخە ببینی بێگومان شتێكی زۆر مەترسیدار وناپەسەندت دەبینیت. قورتوبى: ١٧/ ٣١٦.
پرسیار: هاوەڵپەرستان كەبرادەرى يەكترن كاتێك لەخزمەت خواى گەورەدا ڕادەگيرێن چييان بەسەر دێت؟