قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮭ

ﱍ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ٧ ٧

ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
٨ ٨
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ٩ ٩
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ١٠ ١٠
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ١١ ١١
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ١٢ ١٢
ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ١٣ ١٣
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ١٤ ١٤
ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ١٥ ١٥
419
سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 7

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّۧنَ مِيثَٰقَهُمۡ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٖ وَإِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۖ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا ٧

ئەم پێنج كەسە هەرچەندە لەڕیزی پێغەمبەرانن، بەڵام بەمەبەستی ڕێزگرتنی زیاتر، بەشێوەی تایبەت باسكراون. هەندێك دەڵێن: بۆیە بەتایبەتی باسكراون چونكە هەم نەبی وهەم ڕەسولن وخاوەنی كتێب وشەریعەتی سەربەخۆن وئەم پێنجە (اولوالعزم)یشن. قورتوبى: ١٧/ ٦٨.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا ناوى پێنج كەس لەپێغەمبەران بەتايبەتى براوە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 7 - 8

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّۧنَ مِيثَٰقَهُمۡ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٖ وَإِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَۖ وَأَخَذۡنَا مِنۡهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا ٧ لِّيَسۡـَٔلَ ٱلصَّٰدِقِينَ عَن صِدۡقِهِمۡۚ وَأَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابًا أَلِيمٗا ٨

خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئەوە ڕادەگەیەنێت كەبەڵێن وپەیمانێكی قورس وخەستی سەبارەت بەبەرپاكردنی ئایین وجیهاد وتێكۆشان لەبەر ڕەزامەندی ئەو، لەپێغەمبەران وەرگرتووە.. ڕۆژی دوایی سەبارەت بەو پەیمانە خەستە لێپرسینەوە لەگەڵ پێغەمبەران وشوێنكەوتووەكانیان دەكات كەئایا بەڵێنی خۆیان بەجێهێناوە تا بەهەشتی پڕ لەناز ونیعمەتیان وەك پاداشت پێ بدرێت؟ یان سەرپێچییان كردووە تا لەسزادا سزای دۆزەخیان بەش بدرێت؟ سەعدى: ٦٥٩.
پرسیار: ئايا لەڕۆژى پەسڵاندا تەنها پێغەمبەران لێپرسينەوەيان لەگەڵدا دەكرێت؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ جَآءَتۡكُمۡ جُنُودٞ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا وَجُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا ٩

ئەم بایە (كە لەئایەتەكەدا باسكراوە. و) یەكێك بووە لەموعجیزە وپەرجووەكانی پێغەمبەر(ﷺ)، چونكە مەودای نێوان پێغەمبەر(ﷺ) وهاوەڵانی لەگەڵ كافراندا تەنها بریتی بوو لەو خەندەقەی كەلێدرابوو (واتە: بەپێوانەی ئەمڕۆ كەمتر بووە لەبیست مەتر. و) كەچی ئەو ڕەشەبایە كافرانی گرتەوە وتەفروتونای كردن، بەڵام هیچ زیانێكی بەپێغەمبەر(ﷺ) وباوەڕداران نەگەیاند. قورتوبى: ١٦/ ٩٠.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەئەو بايەى لەكاتى جەنگى ئەحزابدا هەڵيكرد، پەرجوو ومۆجيزەيەك بوو بۆ پێغەمبەرى خوا(ﷺ)؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 10

وَإِذۡ زَاغَتِ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلۡقُلُوبُ ٱلۡحَنَاجِرَ

(وإذ زاغت الأبصار)بەهۆی ترسەوە چاوەكان هەوڵەق مان وڕەشەكە وپێشكەیان دەكرد. هەندێكیش دەڵێن: چاوەكان بەهۆی ترسەوە سەیری هیچیان نەدەكرد جگە لەدوژمن! (وبلغت القلوب الحناجر)لەترسا گیانتان هەڵكەنرا وگەیشتە قوڕقوڕاگەتان. بەغەوى: ٣/ ٥٤٤.
پرسیار: باوەڕداران لەكاتى جەنگى ئەحزابا چييان بەسەردا هات وئەوە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 10

إِذۡ جَآءُوكُم مِّن فَوۡقِكُمۡ وَمِنۡ أَسۡفَلَ مِنكُمۡ وَإِذۡ زَاغَتِ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلۡقُلُوبُ ٱلۡحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِٱللَّهِ ٱلظُّنُونَا۠ ١٠

(وتظنون بالله الظنونا) گومانتان دەكرد كەكافرەكان سەردەكەون بەسەرتاندا، لەكاتێكدا خوای گەورە بەڵێنی سەركەوتنی ئێوەی دابوو بەسەر كافراندا، بەڵام دووڕووەكان گومانی خراپیان برد وگومانەكانی خۆشیان بەئاشكرا دەربڕی. دەڵێی ئەو ختورە وخەیاڵەی كەهیچ مرۆڤێك ناتوانێت لەمێشكی خۆی دەربكات، توشی هەندێك لەباوەڕداران ببوو، بەڵام لەكۆتاییدا چاویان كرایەوە ولەبەڵێنی خوای گەورە دڵنیابوونەوە. ابن جزى: ٢/ ١٨٣.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان گومانى باوەڕداران وگومانى دووڕووەكاندا هەيە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 12

وَإِذۡ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورٗا ١٢

(وشەی (في قلوبهم مرض) واتە: ئەوانەی دڵیان نەخۆشە، بەپیتی بادانەوە -عەتف- بادراوەتەوە سەر وشەی (المنافقون)دووڕووەكان، بۆیە. و) بەڕواڵەت لەم بادانەوەیە وا دەردەكەوێت كەدڵ نەخۆشەكان لەدووڕووەكان جیاوازن ودووڕوو نەبوون. هەندێك دەڵێن: ئەوانە تاقمێك بوون كەدووڕووەكان بەهۆی گومان دروست كردنەوە لەدڵی ئەوانەدا، بەرەو لای خۆیانیان ڕاكێشان. هەندێكی تر دەڵێن: بەهۆی ئەوەی كەتازە باوەڕیان هێنابوو، بیروباوەڕیان هێشتا (بەجوانی دانەمەزرابوو، بۆیە. و) بیروباوەڕێكی لاوازیان هەبوو. ئالوسى: ١١/ ١٥٦.
پرسیار: دووڕووەكانى چە كەسانێكيان خستبوويە ناو گومان ودڕدۆنگييەوە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 13

وَإِذۡ قَالَت طَّآئِفَةٞ مِّنۡهُمۡ يَٰٓأَهۡلَ يَثۡرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمۡ فَٱرۡجِعُواْۚ وَيَسۡتَـٔۡذِنُ فَرِيقٞ مِّنۡهُمُ ٱلنَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوۡرَةٞ وَمَا هِيَ بِعَوۡرَةٍۖ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارٗا ١٣

(طائفة منهم)واتە: گروپێكی زۆر لەدڵ مردووان ودڵ نەخۆشەكان بەدەوری یەكتردا دەسوڕێنەوە (يا أهل يثرب)(شاری مەدینە سەرەتا ناوی یەثریب بووە، پێغەمبەری خوا(ﷺ) حەزی بەو ناوە نەبوو، بۆیە ناوەكەی گۆڕی وكردی بە«طیبة» یان «طابة» هاوەڵانیش بەناوی مەدینە -واتە: شاری پێغەمبەری خوا(ﷺ) ناویان دەبرد-. و) لەم ئایەتەدا خوای گەورە باسی ئەوە دەكات كەئەو تاقمە دڵ مردوو ودڵ نەخۆشە لەجیاتی ناوی جوان وپاكی مەدینە یان طیبة -كە پێغەمبەر(ﷺ) ئەو ناوەی پێوە نا- ناوە پێشوەكەیان بەكار هێنا -هەرچەندە ناوە پێشووەكەی واتە: یثرب لەوشەی ثرب وەرگیراوە كەبەمانای ناشیرن، سەركۆنە، گەندەڵ، عەیب وعار دێت- ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی كەپشت لەئیسلام بكەن وبێباوەڕی خۆیان دەربخەن. بيقاعى: ١٥/ ٣٠٦.
پرسیار: بۆچى دووڕووەكان جياتى ناوى جوانى طيبة يان مەدينە، ناوە كۆنەكە ـ واتە: ناوى يەثريب ـ يان بەكار هێنا؟