قورئان
ﮫ
ﱍ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ١٢ ١٢ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ١٣ ١٣ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ١٤ ١٤ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ١٥ ١٥ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ١٦ ١٦ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ١٧ ١٧ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ١٨ ١٨ ﰉ ﰊ ﰋ
ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ١٩ ١٩
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا لُقۡمَٰنَ ٱلۡحِكۡمَةَ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِلَّهِۚ وَمَن يَشۡكُرۡ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٞ ١٢
یەكەمین دانایی وحیكمەت كەلوقمان فێری ببوو، بریتی بوو لەو داناییەی كەپەیوەندی بەگیانی خۆیەوە هەبوو، واتە خوای گەورە فەرمانی بەلوقمان دا سوپاسی ئەو ناز ونیعمەتانە بكات كەپێی بەخشیوە، یەكێك لەو ناز ونیعمەتانە بریتی بوو لەهەڵبژاردەبوونی لوقمان، ئەویش فەرمانی خوای بەجێهێنا. ابن عاشور: ٢١/ ١٥٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە يەكەم حيكمەت ودانايى لوقمان چيى بوو؟
وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ ١٣
لوقمان لەسەرەتای پەنددادان بەكوڕەكەی، داوای لێكرد كەخۆی لەهاوەڵپەرستی بەدوور بگرێت وڕیشەی شیرك لەگیانی خۆیدا هەڵكەنێت، چونكە ئەو نەفسەی كەخاوەنەكەی دەیەوێت كامڵ وپاكی بكات، دەبێت سەرەتا خاڵی بكرێت لەبنەماكانی گەندەڵی. ابن عاشور: ٢١/ ١٥٥.
پرسیار: بۆچى لوقمان پێش هەموو شتێك بەكوڕەكەى گوت: هاوەڵ بۆ خوا بڕيار مەدە؟
وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ
لوقمان دڵسۆزترین وخۆشەویسترین كەسی خۆی واتە: كوڕەكەی ئامۆژگاری دەكرد، كەوایە شیاوی ئەوەیە كەباشترین شتێك كەدەیزانێت بەوی بڵێت. ابن كثير: ٣/ ٤٢٨.
پرسیار: پەندەكانى لوقمان بۆ كوڕەكەى چ سوودێكى هەبوو؟
وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ وَهۡنًا عَلَىٰ وَهۡنٖ وَفِصَٰلُهُۥ فِي عَامَيۡنِ
خوای گەورە شەوبێداری وپەروەردە وڕەنج وماندوبوونی دایك وبێداری شەو وڕۆژی باسكرد بۆ ئەوەی مرۆڤ چاكەكانی دایكی لەبیر نەچێت. ابن كثير: ٣/ ٤٢٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى ئێش وئازارى دايكى لەكاتى پەروەردەكردنى ڕۆڵەكەيا كرد؟
أَنِ ٱشۡكُرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيۡكَ إِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ ١٤
هەندێك دەڵێن: سوپاس كردنی خودا لەبەر ناز ونیعمەتی ئیمان وسوپاسگوزاری لەدایك وباوك لەبەر پەروەردەكردن دەكرێت. سوفیانی كوڕی عویەینە دەفەرمووێت: هەر كەسێك پێنج نوێژە فەرزەكانی بكات ئەوە سوپاسی خوای بەجێهێناوە، هەر كەسێكیش لەدوای نوێژەكان نزای خێر بۆ دایك وباوكی بكات، ئەوە سوپاسی دایك وباوكی بەجێهێناوە. قورتوبى: ١٦/ ٤٧٥.
پرسیار: سوپاسى خواى گەورە وسوپاسى دايك وباوك چۆن بەجێ دێت؟
وَأۡمُرۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱنۡهَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَۖ
لوقمان دەیزانی كەبێگومان ئەو كەسەی فەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە بكات، ئەوا لەلایەن خەڵكەوە ڕووبەڕووی ئەشكەنجە وئازار دەبێتەوە، بۆیە فەرمانی بەكوڕەكەی كرد كەخۆڕاگر وبەسەبر بێت. ابن كثير: ٣/ ٤٣٠.
پرسیار: بۆچى لوقمان دواى ئەوەى ئامۆژگارى كوڕەكەى كرد كەفەرمان بەچاكە بكات ونەهى لەخراپە بكات، ئەوەى پێگوت كەبەسەبر بێت؟
وَٱقۡصِدۡ فِي مَشۡيِكَ وَٱغۡضُضۡ مِن صَوۡتِكَۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلۡأَصۡوَٰتِ لَصَوۡتُ ٱلۡحَمِيرِ ١٩
واتە: بەشێوەی مامناوەندی بەڕێدا بڕۆ، نە زۆر خاو ونە بەپەلە. عەتا دەفەرمووێت: بەویقار ولەسەرخۆ بەڕێدا بڕۆ، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَمۡشُونَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ هَوۡنٗا﴾ [الفرقان: 63].واتە: بەملكەچییەوە ولەسەرخۆ بەڕێدا دەڕۆن. بەغەوى: ٣/ ٥١١.
پرسیار: ڕێكردنى جوان وڕێك وپێك كامەيە؟