قورئان
ﮩ
ﱍ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٥٣ ٥٣ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٥٤ ٥٤ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
٥٥ ٥٥ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
٥٦ ٥٦ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٥٧ ٥٧ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٥٨ ٥٨ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٥٩ ٥٩ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٦٠ ٦٠ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٦١ ٦١ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ٦٢ ٦٢ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ٦٣ ٦٣
يَوۡمَ يَغۡشَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۡ
ئاگری دۆزەخ لەهەموو لایەكەوە دەدا بەسەر دۆزەخییەكاندا، بەڵام زیاتر لەلای سەر وخوارەوە هەستی پێدەكەن. ابن كثير: ٣/ ٤٠٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: ئاگرى دۆزەخ لەسەر ولەخوارەوە ئاگر داياندەپۆشێت؟
وَيَقُولُ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٥٥
ئەمە سزایەكی ڕۆحییە. ابن كثير: ٣/ ٤٠٤.
پرسیار: بۆچى لەدۆزەخدا بەدۆزەخيیەكان دەگوترێت: دە سزاى كردەوەى خۆتان بچێژن؟
يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ أَرۡضِي وَٰسِعَةٞ فَإِيَّٰيَ فَٱعۡبُدُونِ ٥٦
ئەگەر لەخاك وسەرزەمێنێكدا خواپەرستیتان لەسەر دژوار كراوە، ئەوە كۆچ بكەن بۆ شوێنێكی تر، بۆ شوێنێك كەتەنها خوای تێدا بپەرسترێت، چونكە شوێنی خواپەرستی زۆرە وپەرستراویش هەر یەكێكە. سەعدى: ٦٣٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بەباوەڕدارانى فەرمووە: زەمينى من بەرفراوانە؟
يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ أَرۡضِي وَٰسِعَةٞ فَإِيَّٰيَ فَٱعۡبُدُونِ ٥٦ كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۖ ثُمَّ إِلَيۡنَا تُرۡجَعُونَ ٥٧
خوای گەورە ئەم ڕستەیەی بۆ ئەوە باسكرد تا بزانین كەدونیا هیچوپووچە، نیگەرانییەكانی دونیا هیچ نین، شیاوی ئەوە نییە بۆی نیگەران بین. دەڵێی هەندێك لەباوەڕداران وایانزانیوە كەئەگەر لەمەككە كۆچ بكەن ئیتر لەبرسا دەمرن، یان شتێكیان بەسەردا دێت، بۆیە خوای گەورە دونیای بەهیچوپووچ هەژمار كرد. واتە: بێگومان ئێوە هەر دەمرن ودێنەوە بۆ لای ئێمە، دەی باشتر وایە گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوای گەورە بن ولەپێناوی ئەودا كۆچ بكەن وفەرمانەكانی جێبەجێ بكەن. قورتوبى: ١٦/ ٣٨٢.
پرسیار: وەڵامت چییە بۆ ئەو كەسانەى لەشوێنێكى پڕ لەتاواندا جێگير بوون ودەڵێن: ئەگەر ئێرە بەجێبهێڵم لەبرسا دەمرم وهيچ كارێكم پێ ناكرێت؟
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ ٥٨
ئامانجی ئەم ئایەتەش دیسان بەبچووك هەژماركردنی ئەو بەڵا وموسیبەتانەیە كەباوەڕداران لەبەر جێبەجێكردنی فەرمانەكانی خوای گەورە توشیان دەبێت، تەنانەت ئەگەر مردنیش بێت! ئەمە لەچاو ئەو فەزڵ وڕێز وپاداشتە گەورانەی كەخوای گەورە بۆی دیاری كردوون ونەبڕاوە وهەمیشەییە. ابن عاشور: ٢١/ ٢٣.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەر ئێش وئازارێك بەباوەڕدار بگات، لەچاو ئەو پاداشتەى كەخواى گەورە بۆى ديارى كردووە، هيچ نییە وشياوى باس نیيە.
وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٖ لَّا تَحۡمِلُ رِزۡقَهَا ٱللَّهُ يَرۡزُقُهَا وَإِيَّاكُمۡۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٦٠
واتە: خشۆك وخزۆك وجڕوجانەوەری زۆر لاواز هەن كەناتوانن ڕزق وڕۆزی خۆیان لەسەرشان بنێن، بەڵام خوای گەورە ڕزق وڕۆزییان پێ دەبەخشێت. ئامانجی ئایەتەكە ئەوەیە دڵدانەوە بێت بۆ باوەڕداران، بۆ ئەوەی لەبرسێتی وهەژاری نەترسن وكۆچ بكەن، واتە: ئەگەر خاك ونیشتمانی خۆتان بەجێ بهێڵن وكۆچ بكەن، خوای گەورە ڕزق وڕۆزیتان پێ دەبەخشێت، وەك چۆن بەگیاندارە لاوازە بێدەسەڵاتەكانی بەخشیوە. ابن جزى: ٢/ ١٦٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە هۆى دڵدانەوە وبەهێزكردنى باوەڕداران؟
وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٖ لَّا تَحۡمِلُ رِزۡقَهَا ٱللَّهُ يَرۡزُقُهَا وَإِيَّاكُمۡۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٦٠
(الله يرزقها وإياكم)جیاوازی نییە لەنێوان ڕزق وڕۆزی ئەو مرۆڤەدا كەزۆر بەخەستی هەوڵ دەدا لەگەڵ ئەوەدا كەپشتی بەخوا بەستووە. هەروەها ئەوەی كەبەدوایدا دەگەڕێت وئەوەی كەبەقنیاتە، ئەوەی كەبەهێزە وئەوەی كەلاوازە، ئەمەش بۆ ئەوەی تا مرۆڤی بەهێز لەخۆی بایی نەبێت كەبەهۆی هێز ودەسەڵاتی خۆی ڕزق وڕۆزی پەیدا كردووە ومرۆڤی لاوازیش گومانی ئەوە نەكات كەبەهۆی لاوازییەكەیەوە لەڕزق وڕۆزی خوای گەورە بێبەش بووە. قورتوبى: ١٦/ ٣٨٦.
پرسیار: ئايا هەوڵ وتێكۆشان دەبێتە هۆى زيادبوونى ڕزق وڕۆزى؟