قورئان
ﮨ
ﱌ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
٢٩ ٢٩ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ٣٠ ٣٠ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ٣١ ٣١ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ٣٢ ٣٢ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ٣٣ ٣٣ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٣٤ ٣٤
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٣٥ ٣٥
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ مِن شَٰطِيِٕ ٱلۡوَادِ ٱلۡأَيۡمَنِ فِي ٱلۡبُقۡعَةِ ٱلۡمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّيٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٠
سیفەتی(رب العالمين)بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەموو دروستكراوەكانی خودا كەویت وڕامی خودای گەورەن ولەبەرامبەر خوای گەورەدا بێ دەسەڵاتن (ئەمەی بۆیە فەرمووە تا. و) لەكاتی هاتنی سرووش وپەیامی خودا، دڵی حەزرەتی موسا ئارام بگرێت ونەترسێت. ابن عاشور: ٢٠/ ١١٢.
پرسیار: سيفەتى (رب العالمين)لەم ئايەتەدا بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
وَأَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقۡبِلۡ وَلَا تَخَفۡۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلۡأٓمِنِينَ ٣١
شیمانە وئیحتیمالێك ماوەتەوە، ئەویش ئەوەیە كەحەزرەتی موسا ناترسێت وڕوو لەگۆچانەكەی دەكات وبۆی دەچێت، بەڵام ئایا پارێزراو دەبێت؟ بۆ ئەم مەبەستە خوای گەورە فەرمووی:(إنك من الآمنين)ئیتر دوای ئەوە ترس بەتەواوی بەهەموو جۆرێك ڕەوییەوە وبەبێ ترس وبەڵكو بەدڵێكی ئارامەوە وبەبیروباوەڕێكی زیادەوە بەرەو پێش هات، جا خوای گەورە پێش ئەوەی حەزرەتی موسا بنێرێت بۆ لای فیرعەون ئەم نیشانەیەی پیشاندا بۆ ئەوەی بەتەواوی دڵنیا بێت وبەبێ دوودڵی وبێ ترس وبەدڵێكی پڕ لەورەوە بڕوا بۆ لای فیرعەون. سەعدى: ٦١٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە ترسان ونەترسانى مرۆڤ هەمووى بەدەست خوايە.
وَأَخِي هَٰرُونُ هُوَ أَفۡصَحُ مِنِّي لِسَانٗا فَأَرۡسِلۡهُ مَعِيَ رِدۡءٗا يُصَدِّقُنِيٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ٣٤
حەزرەتی موسا تەنها داوای پشتیوانی حەزرەتی هارونی نەكرد، بەڵكو داوای خودی حەزرەتی هارونی كرد، چونكە دەیزانی كەهارونی برای چەندێك خاوەن ئیخلاص وئەمانەتدارە وچەندێك زمانی پاراوە. ابن عاشور: ٢٠/ ١١٦.
پرسیار: يەكێك لەسيفەتەكانى پێغەمبەران ئەوەيە كەبۆ بەجێ گەياندنى ئەركى سەرشانيان، پێيان خۆشە هاوڕێيەكى چاك وڕێكوپێك بۆ خۆيان هەڵبژێرن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَأَخِي هَٰرُونُ هُوَ أَفۡصَحُ مِنِّي لِسَانٗا فَأَرۡسِلۡهُ مَعِيَ رِدۡءٗا يُصَدِّقُنِيٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ٣٤
(فأرسله معي ردءًا)واتە: وەك یاوەر وپشتیوان(يصدقني)چونكە كاتێك مرۆڤە چاكەكان دەبنە هاوكاری یەكتر، ئەو كاتە لایەنی هەق وڕاستەقینە بەهێز دەبێت، خودای گەورەش داواكەی حەزرەتی موسای وەرگرت وفەرمووی:(سنشد عضدك بأخيك)واتە: بەهۆی ئەو یارمەتی تۆ دەدەین وبەهێزت دەكەین. سەعدى: ٦١٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەر كەسێك لەكاتى هەڵگرتنى بارى بانگەشە وبانگخوازيدا ڕاستگۆ بێت، هەوڵ دەدا بەتەواوى ناتەواويەكانى خۆى پڕ بكاتەوە.
قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ
یەكێك لەزانا پێشینەكان فەرموویەتی: هیچ كەسێك وەك حەزرەتی موسا چاكەی نەكردووە لەگەڵ برای خۆیدا، چونكە داوا ونزای حەزرەتی موسا بووە هۆی ئەوەی كەخوای گەورە حەزرەتی هارونیش بكات بەپێغەمبەر ولەگەڵ حەزرەتی موسادا بیاننێرێت بۆ لای فیرعەون ودارودەستەكەی. ابن كثير: ٣/ ٣٧٥.
پرسیار: ئەو چاكە گەورەيەى كەحەزرەتى موسا لەگەڵ حەزرەتى هارونا كردى چ بوو؟
وَنَجۡعَلُ لَكُمَا سُلۡطَٰنٗا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيۡكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآۚ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلۡغَٰلِبُونَ ٣٥
(أنتما ومن اتبعكما الغالبون):ئەم بەڵێنە بەحەزرەتی موسا لەو كاتەدا بوو كەخۆی تاك وتەنها بوو دوای ئەوەی كەلەشارەكە هەڵاتبوو دیسان گەڕابوویەوە بۆ شارەكە. بەڵام هەل ومەرج وبارودۆخ گۆڕابوو، بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەو بەڵێنە وەدی بهێنێت كەبەئەوی دابوو، هەروەها خەڵك وخاكی بۆ فەراهەم كردبوو، ئەو وپەیڕەوانی ئەوی زاڵ كرد. سەعدى: ٦١٥.
پرسیار: سوودى ئەم ئايەتە بۆ حەزرەتى موسا پێش ئەوەى بگا بەفيرعەون، چییە؟
قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجۡعَلُ لَكُمَا سُلۡطَٰنٗا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيۡكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآۚ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلۡغَٰلِبُونَ ٣٥
ئەو پەند وئامۆژگاریەی كەلەم بەشەی چیرۆكەكە بەدەست دێت بەم جۆرەیە: ئاماژەیە بەوەی كەپێغەمبەرایەتی تەوفیق وچاكەیەكە لەلایەن خوداوە بۆ ئەو بەندەیەی خۆی كەهەڵیدەبژێرێت، پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری ئیسلامیش وەك پێغەمبەرایەتی حەزرەتی موسا وابوو، واتە چۆن لەناكاو حەزرەتی موسای كرد بەپێغەمبەر، ئاوا لەناكاو پێغەمبەری ئیسلامیشی كرد بەپێغەمبەر، وەك چۆن حەزرەتی موسا لەنزیك كێوی توور بانگ كرا وبوو بەپێغەمبەر، ئاوا پێغەمبەری ئیسلامیش لەئەشكەوتی حەرا لەناكاو بانگ كرا وبوو بەپێغەمبەر، ئەو ترسەی گیانی حەزرەتی موسای گرتەوە، گیانی پێغەمبەری ئیسلامیشی گرتەوە، بەو جۆرەی كەخوای گەورە ورەی دا بەحەزرەتی موسا، ئاوا ورەیشی دا بەپێغەمبەری ئیسلام ولەبەرامبەر دوژمناندا پاراستی، وەك چۆن پێشتریش حەزرەتی موسای لەبەرامبەر دوژمناندا پاراست. ابن عاشور: ٢٠/ ١١٨.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئاماژە بووە بۆ پێغەمبەرى خوا(ﷺ) كەخودا ئەميش وەك حەزرەتى موسا دەپارێزێت وسەركەوتووى دەكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.