قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٢ ٢٢



٢٣ ٢٣
ﭿ
٢٤ ٢٤



٢٥ ٢٥


٢٦ ٢٦



٢٧ ٢٧

ﯿ ٢٨ ٢٨
388
سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 23

قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخٞ كَبِيرٞ ٢٣

(قالتا لا نسقي حتى يصدر الرعاء):ئێمە دوو ژنین وناتوانین لەپیاوان نزیك ببینەوە (وأبونا شيخ كبير)باوكمان (لەبەر ئەوەی پیر وبەتەمەنە. و) خۆی ناتوانێت ئەم كارە ئەنجام بدات وئاژەڵەكان ئاو بدات، بۆیە ئێمە چاوەڕێ دەكەین تا خەڵكەكە (واتە: تا شوانەكان ئاژەڵی خۆیان ئاو دەدەن. و) ودەڕۆن، ئەوكاتە ئێمەش دەچین وڕانە مەڕەكەمان ئاو دەدەین. تەبەرى: ١٩/ ٥٥٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەتێكەڵاوى ژن وپياوانى نامەحرەم سوننەتى پێغەمبەران نیيە، بەڵكو پێغەمبەران لەگەڵ ژنى نامەحرەما تێكەڵاو نەدەبوون.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 24

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِيرٞ ٢٤

یەكەم خێر وچاكە بەخشینی دانایی وزانایی بوو، هەندێك لەو خێر وچاكانە ئەمەیە: ڕزگاربوونی حەزرەتی موسا لەكوژران، پەروەردەكردنی ئەو لەناو كۆشك وماڵی فیرعەوندا، پارێزگاری كردن لەموسا تا نەچێتە سەر بیروباوەڕی ئەو خانەوادەی كەتێیدا دەژیا، واتە: حەزرەتی موسا سوودی لەو ماڵە بینی، بەڵام خوای گەورە لەوە پاراستی كەبچێتە سەر بیروباوەڕ وئایینی ئەوان. هەندێكی تر لەو خێر وچاكانە بریتییە لەسەركەوتنی گەلەكەی لەسەر دەستی ئەو، خوای گەورە لەوەی پاراست كەبۆ جاری دووەم توشی پیاوكوشتن ببێت، ئەوی ڕێنوێنی كرد بڕوا بۆ خاكێكی ئارام وئاشنا ببێت بەماڵی پێغەمبەرێك لەپێغەمبەرانی خوا (و لەڕێگەی خواستنی كچی ئەو پێغەمبەرەوە ببێت بەزاوا وخزمیان. و). ابن عاشور: ٢٠/ ١٠٢.
پرسیار: باسى سێ چاكە لەو چاكە وخێرانە بكە كەخواى گەورە بەحەزرەتى موساى بەخشى.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 25

فَجَآءَتۡهُ إِحۡدَىٰهُمَا تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآءٖ قَالَتۡ إِنَّ أَبِي يَدۡعُوكَ لِيَجۡزِيَكَ أَجۡرَ مَا سَقَيۡتَ لَنَاۚ

چونكە شەرم وحەیا وەك سوارییەك وابوو كەئەو كچە سواری ببێت وهەوساری شەرم وحەیای بەدەستەوە بێت، خوای گەورە وشەی (عَلَى)ـی بەكارهێنا كەبۆ ئیستیعلایە (وشەی «عَلَى» لەزمانی عەربیدا بۆ ئیستیعلایە، واتە: بۆ بڵندایەتی وچوونە سەرەوە. و) بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (على استحياء)واتە: شەرم وحەیایەك كەلەو دەركەوت (جا بۆیە شەرمی دەكرد وتەریقی دەبوویەوە. و) چونكە ناچار بوو بڕوا بەدوای پیاوێكی بێگانەدا (واتە: حەزرەتی موسا. و) وقسەی لەگەڵدا بكات ولەگەڵیدا بڕواتەوە بۆ ماڵی خۆیان. بيقاعى: ١٤/ ٢٦٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەر ئافرەتێك بەشەرم وحەيا بێت، خواى گەورە لەبەر ئەو شەرم وحەيايە ئەو ئافرەتە دەكات بەهاوسەرى پياوێكى چاك وباش.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 26

قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ ٢٦

(استأجره)واتە: بەكرێی بگرە وبیكە بەخزمەتكاری خۆت (إن خير من استأجرت القوي الأمين)ئەم قسەیە داناییەكی گشتگیری تێدایە، دەگێڕنەوە دەڵێن: باوكی كچەكە (واتە: حەزرەتی شوعەیب. و) بەكچەكەی گوت: چۆن دەزانیت كەموسا پیاوێكی بەهێز وئەمانەتدار ودەست ودەم پاكە؟ ئەویش لەوەڵامدا گوتی: بەوەدا هێزی ئەوم بۆ دەركەوت كەبەتەنها بەردەكەی لەسەر زاری بیرەكە لابرد، بەوەشدا زانیم ئەمانەتدار ودەست ودەم پاكە، بەهیچ جۆرێك سەیری منی نەدەكرد. ابن جزى: ٢/ ١٤٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئامۆژگارى كردنى خاوەن كار كارێكى پەسەندە.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 26

إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ ٢٦

پێویستە ئەم دوو سیفەتە (واتە: بەهێزی وئەمانەتداری. و) لەهەموو ئەو كەسانەدا هەبێت كەدەیانەوێت بەكرێ یان بەجۆرێكی تر كار بۆ كەسێك بكەن، چونكە كێشە وئارێشە بەنەبوونی ئەم دوو سیفەتە یان یەكێك لەم دوو سیفەتە ڕوودەدات، بەهەبوونی ئەم دوو سیفەتەش كارەكان بەباشی بەڕێوە دەچن. سەعدى: ٦١٤.
پرسیار: چۆن لەم ئايەتە سيفەتى پێويست بۆ ئەو كەسە ديارى دەكرێت كەكارى خەڵكى بەڕێوە دەبات؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 27

وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٢٧

حەزرەتی موسای بەوە هاندا كەكاری ئاسانی پێ دەكات ولەگەڵیشیدا چاك دەبێت. بۆیە دەبێت مرۆڤی چاك هەتا دەتوانێت وبۆی دەلوێت ڕەفتاری خۆی چاك وباش وپەسەند بكات. سەعدى: ٦١٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەدەبێت خاوەنكار سەختگير نەبێت وخۆشڕەفتاريش بێت، ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 27

سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٢٧

ئەو پیرە پیاوە ویستی بەو قسەیە پێناسەی ئاكار وڕەفتاری خۆی بەكەسی بەرامبەر بكات، جا ئەمەش ناچێتە خانەی ئەو پاكانە بۆ خۆكردنەی كەناپەسەندە (واتە: بەر ئایەتی (فلا تزكوا أنفسكم) [النجم: 32]ناكەوێت. و) چونكە ئەو پاكانەیەی كەنەهیی لێكراوەن ئەوەیە كەئەو كەسە كەپاكانەكە بۆ خۆی دەكات بەمەبەستی خۆهەڵكێشان وپەسنی خۆكردن ئەو پاكانەیە بكات، بەڵام ئەگەر بەمەبەستی ئایینی یان بەمەبەستی مامەڵە بێت ئەوە كارێكی ڕەوایە. ابن عاشور: ٢٠/ ١٠٩.
پرسیار: ئايا ئەو فەرموودەيەى كەحەزرەتى شوعەيب فەرمووى:(سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ)بەر پاكانەى ناڕەوا دەكەوێت؟