قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦ ٦


٧ ٧

ﭿ
٨ ٨


٩ ٩


١٠ ١٠


١١ ١١


١٢ ١٢

١٣ ١٣
386
سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 7

وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيۡكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٧

باسی ئەوەی كرد كەخوای گەورە بیروباوەڕ وئەوەی كەمایەی سوود وقازانجی باوەڕدارانە، بەئیلهام وسەرۆ بۆ باوەڕدارانی دەنێرێت، جا ئەمەش بەوەحی هەژمار دەكرێت، هەرچەند باوەڕداران پێغەمبەریش نەبن. الجامع الكلام: ٥/ ٧٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى كام يەك لەبەخششەكانى خواى گەورە دەكات؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 11

وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إلى قوله تعالى وَقَالَتۡ لِأُخۡتِهِۦ قُصِّيهِۖ

مرۆڤ هەرچەندە بزانێت كەقەزا وقەدەری خوای گەورە هەر دێتە دی، بەڵام دەبێت دیسان هەموو ئەو هۆكارانە بەكار بهێنێت كەفەرمانیان پێكراوە بەكاری بهێنن، جا ئەم بەكارهێنانەش هیچ دژایەتیەكی نییە لەگەڵ باوەڕ بەبەڵێنی خوای گەورە، لەگەڵ ئەوەدا كەخوای گەورە بەڵێنی بەدایكی حەزرەتی موسا دا كەمنداڵەكەی بۆ بگێڕێتەوە، كەچی دایكی حەزرەتی موسا بۆ هێنانەوەی منداڵەكەی خۆی هەوڵی خۆی خستە كار وخوشكەكەی حەزرەتی موسا -واتە كچەكەی خۆی- نارد بۆ ئەوەی شوێنی بكەوێت وبزانێت چیی بەسەر دێت. سەعدى: ٦١٩.
پرسیار: دايكى حەزرەتى موسا كچەكەى خۆى نارد بۆ ئەوەى بزانێت منداڵەكەى چيى بەسەر دێت، ئايا ئەمە دژايەتى هەيە لەگەڵ باوەڕ بەبەڵێنى خواى گەورەدا؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 7

وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيۡكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٧

خوای گەورە فەرمانی بەدایكی حەزرەتی موسا كرد تا شیر بەحەزرەتی موسا بدات بۆ ئەوەی بوونیەی لاشەی بەهێز ببێت، چونكە شیری دایك بۆ منداڵی تازە لەدایك بوو لەشیری هەموو ژنێكی تر باشترە، هەروەها لەبەر ئەوەی كەكۆتا شیرپێدانی پێش خستنە ناو ڕووبارەكە هێزی پێ بدا تا دەگاتە ناو كۆشك وحەوشی ماڵی فیرعەون، بۆ ئەوەی ئەو ماوە لەڕووبارەكەدا دەمێنێتەوە لاواز نەبێت. ابن عاشور: ٣٠/ ٧٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى بەدايكى حەزرەتى موسا كرد كەپێش ئەوەى بيدا بەئاوا تێر شيرى پێ بدات؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 9

وَقَالَتِ ٱمۡرَأَتُ فِرۡعَوۡنَ قُرَّتُ عَيۡنٖ لِّي وَلَكَۖ لَا تَقۡتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٩

بوونی مرۆڤە چاكەكان لەناو مرۆڤە خراپەكان لەخراپەی ئەو مرۆڤە خراپانە كەم دەكاتەوە، وەك ژنەكەی فیرعەون -كە مرۆڤێكی چاك بوو- بووە هۆی ئەوەی كەفیرعەون ئەو منداڵە نەكوژێ -هەرچەند سوور وسافیش دەیانزانی كەئەم منداڵە بەنی ئیسڕائیلیە. ابن عاشور: ٢٠/ ٨٦.
پرسیار: بوونى مرۆڤە چاكەكان لەناو مرۆڤە خراپەكان لەخراپەى ئەو مرۆڤە خراپانە كەم دەكاتەوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 9

عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗا

خوای گەورە بڕیاری وابوو كەئەو ژنە سوود لەو قسەیەی وەربگرێت، وەك حەزرەتی موسا بوو بەڕۆشنایی چاوی ئەو ژنە، ئەو ژنە زۆر حەزرەتی موسای خۆش دەویست، حەزرەتی موسا وەك منداڵی ئەو ژنە وابوو، تا گەورە بوو لای ئەو بوو، دواتر خوای گەورە حەزرەتی موسای كرد بەپێغەمبەر وناردی بۆ لای خەڵكی وژنەكەی فیرعەون باوەڕی بەخوای گەورە وپێغەمبەرایەتی حەزرەتی موسا هێنا وئەو لەخوای گەورە ڕازی بوو، خوای گەورەش لەو ڕازی بوو. سەعدى: ٦١٢.
پرسيار: ئايا هاوسەرەكەى فيرعەون سوودى لەو ميهرەبانى ودڵسۆزيە وەرگرت كەبۆ حەزرەتى موساى هەبوو؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 10

وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًاۖ إِن كَادَتۡ لَتُبۡدِي بِهِۦ لَوۡلَآ أَن رَّبَطۡنَا عَلَىٰ قَلۡبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٠

مرۆڤ ئەگەر لەبەرامبەر بەڵا وموسیبەت وناخۆشیدا سەبر بگرێت، ئەوە پلەی بیروباوەڕ وئیمانی دەچێتـە سەر، بەپێچەوانەش بێقەراری وكەم حەوسەڵەیی بەردەوام نیشانەی لاوازی بیروباوەڕە. سەعدى: ٦١٣.
پرسیار: بێ تابى وبێ تاقەتى چ پەيوەنديەكى بەزياد وكەمبوونى بيروباوەڕ هەيە؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 10

وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًاۖ إِن كَادَتۡ لَتُبۡدِي بِهِۦ لَوۡلَآ أَن رَّبَطۡنَا عَلَىٰ قَلۡبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٠

هەندێك دەڵێن: دڵی دایكی حەزرەتی موسا لەهەموو شتێك خاڵی ببوو، جگە لەبیركردنەوە لەحەزرەتی موسا. الجامع الكلام: ١٠/ ٢١٩.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدايك خۆشەويستيەكى زۆر گەورەى بۆ منداڵەكەى هەيە.