قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٨٩ ٨٩

٩٠ ٩٠


٩١ ٩١
ﭿ
٩٢ ٩٢

٩٣ ٩٣
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣



٤ ٤

٥ ٥
385
سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 89

مَن جَآءَ بِٱلۡحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيۡرٞ مِّنۡهَا وَهُم مِّن فَزَعٖ يَوۡمَئِذٍ ءَامِنُونَ ٨٩

(فله خير منها)خەیر لەم ئایەتەدا (لە ڕێزمانی عەرەبیدا پێی دەگوترێت) سیفەتی تەفزیلی، واتە: پاداشی خوای گەورە لەكار وكردەوە وقسە وزیكری بەندەكان باشترە وڕەزامەندی خوای گەورە بۆ بەندەكانی لەكاری بەندەكان بەسوودترە. هەندێكیش دەڵێن: ئەمە پەیوەستە بەچەندانەبوونی خێر وپاداشتەوە، چونكە خوای گەورە لەبەرامبەر یەك چاكەدا دە پاداشت ولەبەرامبەر باوەڕهێنانێك (كە باوەڕدارەكە ماوەیەكی كەمیش بەباوەڕەوە ژیاوە ودواتر مردووە. و) پاداشتێكی نەبڕاوە وهەتا هەتایی دیاری كردووە. قورتوبى: ١٦/ ٢٢٤.
پرسیار: ڕستەى (فله خير منها)چ مانا ومەبەستێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 92

وَأَنۡ أَتۡلُوَاْ ٱلۡقُرۡءَانَۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ

(وأن أتلو القرآن)واتە: بەردەوام بم لەسەر خوێندنەوەی قورئان لەسەر خەڵكی، بەهۆی دووبارە كردنەوەی داوەت وبانگەشە بۆ ئایین، چونكە مرۆڤ قورئانی بەسە بۆ ڕێنوێنی وەرگرتن بۆ سەر ڕێگای ڕاست ودروست. هەندێكیش دەڵێن: بەردەوام بم لەسەر خوێندنەوەی قورئان تا كەمە كەمە لێی تێ بگەم وئەو مانا ومەبەستە گرینگانەی قورئانم بۆ ڕوون ببێتەوە. ئالوسى: ١٠/ ٢٤٨.
پرسیار: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەى قورئان چ كاريگەرييەكى هەيە؟

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 92

وَمَن ضَلَّ فَقُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ ٩٢

واتە: پێشەوای من پێغەمبەرانن ئەوان هۆشدارییان بەگەل وكەسوكاری خۆیان دا، ئەركی سەرشانی خۆیان بەجێ گەیاند، ئەو بەرپرسیارێتیەی كەلەئەستۆیان بوو بەڕێكوپێكی جێبەجێیان كرد، ئیتر لێكۆڵینەوە وحیسابی ڕۆژی دوایی لای خوایە وپەیوەندی بەئەمانەوە نییە. ابن كثير: ٣/ ٣٦٦.
پرسیار: پێغەمبەران چ ئەركێكيان لەسەر شانە ودەبێت چى بكەن بۆ خەڵكى؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 3

نَتۡلُواْ عَلَيۡكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرۡعَوۡنَ بِٱلۡحَقِّ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٣

لەم ئایەتەدا ڕوو لەباوەڕداران كراوە، چونكە بیروباوەڕ دەبێتە هۆی ئەوەی كەبیر بكەنەوە وڕابمێنن وڕێنوێنی وەربگرن وسوود لەپەند وئامۆژگاری وەربگرن وبیروباوەڕی خۆیان زیاتر بكەن، هەرچی غەیرە باوەڕداریشە ئەوە هیچ سوودێك لەم چیرۆكە نابینێت جگە لەوەی كەدەبێت بەبەڵگە لەسەریان. سەعدى: ٦١١.
پرسیار: بۆچى ئەم چيرۆكانە تايبەتن بەباوەڕدارانەوە؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 4

إِنَّ فِرۡعَوۡنَ عَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ

گەورەیی فیرعەون لەسەرزەویدا بەڕستەی (علا في الأرض)وێنا كرا بۆ ئەوەی تیاچوونی فیرعەون ببێتە گەورەترین پەند وئامۆژگاری. ابن عاشور: ٢٠/ ٦٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە خۆبەزلزانى وگەورەيى فيرعەونى بەڕستەى (علا في الأرض)وێنا كرد؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 4

إِنَّ فِرۡعَوۡنَ عَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلَ أَهۡلَهَا شِيَعٗا

(شيعًا) واتە: چەند تاقم وگروپێك كەهەر یەكە وپەیڕەوییان لەشتێك دەكرد، هەموشیان لەژێر دەسەڵات وفەرمانی فیرعەوندا بوون، لەئاست فیرعەوندا وەك داری وردكراو وابوون، فیرعەون ئاژاوە ودووبەرەكەی خستبووە نێوانیانەوە بۆ ئەوەی لەدژی فیرعەون یارمەتی یەكتر نەدەن ویەكگرتوو نەبن، فیرعەون یەكێتی ئەوانی لەناو برد وئەوانیش یارمەتی یەكتریان نەدا، تا وای لێهات هەموویان بەرامبەر فیرعەون سووك وڕیسوا وبێ دەسەڵات بوون. بيقاعى: ١٤/ ٢٤٠.
پرسیار: يەكێك لەئامانجەكانى دوژمن ئەوەيە كەدووبەرەكى وتەفرەقە بخاتە ناو باوەڕدارانەوە، دووبەرەكى چ زيانێكى بۆ باوەڕداران هەيە وچ سوودێك بەدوژمن دەگەيەنێت؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 4

يُذَبِّحُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَيَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ٤

فاڵچییەكان بەفیرعەونیان گوت: لەناو نەتەوەی ئیسڕائیلدا منداڵێك لەدایك دەبێت كەتەخت وبەختی تۆ تێكدەشكێنێت. ئەمە یان قسەی فاڵچییەكان بوو، یان ئەستێرەناسەكان، یان هەر فیرعەون خۆی خەوی دیبوو!. زەججاج دەفەرمووێت: ئای لەگێلێتی فیرعەون سەرم سوڕماوە! ئەوەندە بیری نەكردەوە كەئەگەر ئەم فاڵچییانە ڕاست بكەن كوشتنی ئەم منداڵە بێتاوانانە هیچ سوودێكی نییە وئەگەریش درۆ بكەن دیسان هیچ سوود ومانایەكی نییە!. قورتوبى: ١٦/ ٢٣٠.
پرسیار: گێلێتى فيرعەون گەيشتبووە چ ئاستێك؟