قورئان
ﮧ
ﱋ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٤٥ ٤٥ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ٤٦ ٤٦ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ٤٧ ٤٧ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٤٨ ٤٨
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٤٩ ٤٩ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٥٠ ٥٠ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ٥١ ٥١ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ٥٢ ٥٢ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ٥٣ ٥٣ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ٥٤ ٥٤ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٥٥ ٥٥
قَالُواْ ٱطَّيَّرۡنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمۡ عِندَ ٱللَّهِۖ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تُفۡتَنُونَ ٤٧
واتە: هەر خێر وشەڕێك بەئێوە دەگات هەمووی بەفەرمانی خودایە ولەسەرتان نووسراوە، جا بەهۆی ئەوەی كەزۆر بەخێرایی دادەبەزێتە سەر مرۆڤ بەباڵندە ناوی براوە، هیچ شتێكیش هێندەی ئەو قەزا وقەدەرە خێرا نییە كەبڕاوەتەوە ودیاری كراوە. بەغەوى: ٣/ ٤٠٧.
پرسیار: بۆچى بەقەزا وقەدەر دەگوترێت: باڵندە؟
قَالُواْ ٱطَّيَّرۡنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمۡ عِندَ ٱللَّهِۖ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تُفۡتَنُونَ ٤٧
هیچ شتێك هێندەی نوقڵانەی خراپ، زیان بەڕاوبۆچوون ناگەیەنێت وتەگبیری مرۆڤ تێك نادات، جا هەر كەسێك وا بزانێت قۆڕەی مانگا وقیغەی قەلەڕەش قەزا وقەدەر دەگێڕێتەوە (یان نیشانەیە بۆ هاتنی قەزا وقەدەرێكی خراپ. و) ئەوە بێگومان كەسێكی نەفامە وكەوتووەتە قۆرتی نەزانییەوە. قورتوبى: ١٦/ ١٨١.
پرسیار: نوقڵانەى خراپ چ زيانێكى بۆ مرۆڤ هەيە؟
قَالُواْ ٱطَّيَّرۡنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمۡ عِندَ ٱللَّهِۖ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تُفۡتَنُونَ ٤٧
(قالوا اطَّيَّرنا بك وبمن معك) ئەوانە -خوای گەورە ڕوویان ڕەش بكات- دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردەوە كەهیچ خێر وچاكەیەك لەحەزرەتی صاڵح نابینن، بەڵكو ئەو وشوێنكەوتوانی بوونەتە هۆی شوومیی وبێبەش بوونی ئەوان لەهەندێك خێر وخۆشی دونیا -خوا ڕوویان ڕەش بكات- حەزرەتی صاڵح پێی فەرموون: (طائركم عند الله)واتە: چارەنووسی ئێوە بەدەس خوایە. ئەو زیانەی كەتوشی دەبن تەنها بەهۆی تاوانی خۆتانەوە توشی دەبن (بل أنتم قوم تفتنون)واتە: بەڵام ئێوە هۆزێكن كەوتوونەتە بەر ئەزموون وتاقیكردنەوە. ئێوە بەهۆی خێر وخۆشی وشەڕ وناخۆشی تاقی دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی دەربكەوێت ئاخۆ دەست لەكارە خراپەكانتان هەڵدەگرن، یان بەردەوام دەبن لەسەری؟ سەعدى: ٦٠٦.
پرسیار: هۆكارى ئەو دەرد وبەڵا وموسيبەت وچورتمانەى كەبەسەر مرۆڤدا دێت چییە؟
وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا وَمَكَرۡنَا مَكۡرٗا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ ٥٠
خوای گەورە فرت وفێڵ وپیلانگێڕیی ئەوانی بە(مكر) ناو برد، چونكە بەپەنامەكی خەریكی داڕشتنی پیلان بوون. ابن عاشور: ١٩/ ٢٨٤.
پرسیار: بۆچى پيلانگێڕيى ئەوانە بە(مكر) ناوى هاتووە؟
فَتِلۡكَ بُيُوتُهُمۡ خَاوِيَةَۢ بِمَا ظَلَمُوٓاْۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٥٢
بە پێی ئەوەی كەگوتراوە: ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەستەمكاریی هۆی وێرانبوونی شار ووڵاتە وماڵ وێران دەكات، لەابن عباسەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: لەقورئانی پیرۆزدا ئەوەم بینیوە كەستەم ماڵ وێران دەكات، دوایی ئەم ئایەتەی خوێندەوە. لەتەوراتیشدا ئەمە هاتووە: ئەی نەوەی ئادەم! ستەم مەكە با ماڵت وێران نەبێت. هەندێكیش دەڵێن: ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ تیاچوونی ستەمكار، چونكە ماڵ وێرانیی تیاچوونی خاوەن ماڵیشی لەگەڵدایە، ڕوون وئاشكرایە كەستەم بریتییە لەسەركێشی كردن بەسەر بەندەكانی خوای گەورەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ماڵ وێرانی وبەچاوی خۆمان زۆرمان بینیوە. ئالوسى: ١٠/ ٢٠٩.
پرسیار: سەختترين تۆڵە كەلەستەمكار دەسێنرێتەوە چییە؟
فَتِلۡكَ بُيُوتُهُمۡ خَاوِيَةَۢ بِمَا ظَلَمُوٓاْۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٥٢
هەرچەند گەلی سەمود كاری خراپەیان زۆر بوو بەڵام خوای گەورە تەنها ناوی ستەمی هێنا، ئەمەش نیشانە وئاماژەیە بەوەی كەستەم هۆی ماڵوێرانییە. ابن عاشور: ١٩/ ٢٨٥.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو ئەو هۆكارانەى بوونە هۆكارى ئەوە سزا بەسەر گەلى سەموددا دابارێت، خواى گەورە تەنها ناوى ستەمى هێنا؟
وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ ٥٤
واتە: كارێكی هێندە ناپەسەند كەژیریی وسرووشتی مرۆڤ بەقێزەونی دەزانن وشەریعەتیش هەر بەناڕەوا وحەرام وقێزەونی دەزانێت. سەعدى: ٦٠٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە تاوانى گەلى حەزرەتى لوطى بەفاحشە ناو برد؟