قورئان
ﮦ
ﱋ
ﭝ ﭞ ٢٠٨ ٢٠٨ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٢٠٩ ٢٠٩ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ٢١٠ ٢١٠ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٢١١ ٢١١ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ٢١٢ ٢١٢ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ٢١٣ ٢١٣ ﭿ ﮀ ﮁ ٢١٤ ٢١٤ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ٢١٥ ٢١٥ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ٢١٦ ٢١٦ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٢١٧ ٢١٧ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ٢١٨ ٢١٨ ﮜ ﮝ ﮞ ٢١٩ ٢١٩ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ٢٢٠ ٢٢٠ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ٢٢١ ٢٢١ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ٢٢٢ ٢٢٢ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٢٢٣ ٢٢٣
ﯘ ﯙ ﯚ ٢٢٤ ٢٢٤ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ٢٢٥ ٢٢٥ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٢٢٦ ٢٢٦ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٢٢٧ ٢٢٧
ﮧ
مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ ٢٠٧
خوای گەورە دەفەرمووێت: دواتر بەر ئەو سزایە كەوتن كەبەهۆی كوفر وبەدرۆزن زانینی پێغەمبەران، ئەوانمان پێ ترساند (ما أغنى عنهم) ئەو دواخستنەی مردنی ئەوان وتەمەن درێژكردنیان ومۆڵەت پێدانیان وئەو هەمووە شتەی كەلەژیاندا پێمان بەخشین، هیچ سوود وكاریگەرییەكی نەبوو ونەیتوانی شتێك لەوانە دووربخاتەوە، چونكە ئەوانە تەوبەیان نەكرد، دەی ئەو تەمەنە درێژە وئەو ناز ونیعمەت وخۆشیەی كەپێمان دابوون جگە لەگەندەڵی وخراپە چ بەرهەمێكی بۆ ئەوانە بوو؟ ئایا هیچ سوودێكی پێ گەیاندن؟ بەڵكو بەزیانی ئەوان تەواو بوو، چونكە تاوانیان زیاد كرد، توشی خراپەكاری زیاتر بوون، جا ئەگەر لەناو خۆشی وچێژی ژیاندا نەبوونایە ئەو هەمووە تاوان وگەندەڵی وخراپەكاریانەیان زیاد نەدەكرد. تەبەرى: ١٩/ ٤٠٢.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەتەمەنى درێژ بەبێ كار وكردەوەى چاكە دەبێتە مايەى تياچوونى مرۆڤ.
فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ ٢١٣
خوای گەورە لەم ئایەتەدا ڕووی لەپێغەمبەر(ﷺ) كردووە، هەرچەند مەحاڵ بوو كەپێغەمبەر(ﷺ) توشی شیرك ببێت، چونكە خوای گەورە بەو فەرموودەیە هانی پێغەمبەری(ﷺ) داوە بۆ ئەوەی ئیخلاصی خۆی زیاتر بكات، كەواتە ماناكە ئاوایە: لەیەكخواپەرستیدا ئەوەندە ئیخلاصت هەبێت كەغەیری خوای گەورە هیچی تر نەبینیت. ئەمە جگە لەوەی كەڕووی لەپێغەمبەرە(ﷺ) بەگوێی هەموو باوەڕدارێكیشیدا داوە (كە لەیەكخواپەرستیدا ئیخلاصیان هەبێت) هەروەها ئاگادارییە بۆ ئەوەی كەشیرك ئەوەندە پیس وخراپە تەنانەت ئەو كەسەش كەهەرگیز چاوەڕوانی ئەوەی لێ ناكرێت توشی شیرك ببێت، دیسان خوای گەورە نەهی لێ دەكات كەتوشی شیرك ببێت! چ بگات بەخەڵكی تر!. ئالوسى: ١٠/ ١٣١.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا خواى گەورە بەپێغەمبەرى(ﷺ) فەرمووە: توشى شيرك مەبە؟ خۆ هەمووان دەزانين كەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) بەهيچ جۆرێك لەشيرك نزيكيش نابێتەوە!.
وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ ٢١٤
ئەم ئایەتە دژ نییە لەگەڵ ئەوەدا كەپێغەمبەر(ﷺ) دەبێت هۆشداری بەتەواوی خەڵكی بدات! ئەمە وەك ئەوە وایە كەسەرەتا بەكەسێك بڵێت: چاكەكار بە! دوایی پێی بڵێیت: لەگەڵ خزمەكانتا چاكەكار بە! كەواتە ئەمە بۆ تەئكید كردنەوەیە نەك بۆ ئەوەی هەر خزمەكانی تایبەت بكرێن بەوەی هۆشدارییان پێ بدات. سەعدى: ٥٩٩.
پرسیار: ئايا ئەم ئايەتە ماناى وايە كەپێغەمبەر(ﷺ) تەنها بۆ خزمەكانى خۆى نێردراوە نەك بۆ خەڵكى بەگشتى؟
وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢١٥ فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ ٢١٦
(فإن عصوك)..ئەم ڕستەیە بۆ نەهێشتنی گومانی ئەو كەسەیە كەوا گومان دەبات مانای ئایەتی (واخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين)ئەوە دەگەیەنێت كەمادەم باوەڕدار بن ئیتر پێغەمبەر(ﷺ) لەهەموو كارێكیان ڕازییە! بۆیە بەم ڕستەیە ئەو گومانەی ڕەواندەوە. سەعدى: ٥٩٩.
پرسیار: بۆچى لەدواى ئايەتى(واخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين)خواى گەورە فەرمووى: (فإن عصوك)؟
وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ ٢١٩
مواتە: ئەو نوێژانەت دەبینێت لەگەڵ نوێژخوێناندا دەیخوێنیت، ئەمە ئاماژەیە بۆ نوێژی بەكۆمەڵ. ابن جزى: ٢/ ١٢٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن باس لەنوێژى بەكۆمەڵ دەكات؟عناه: يرى صلاتك مع المصلين؛ ففي ذلك إشارة إلى الصلاة مع الجماعة. ابن جزي:2/124.
السؤال: كيف دلّت هذه الآية على صلاة الجماعة؟
يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ ٢٢٣
(يلقون):ئەوەی كەدەیبستن دەیڵێنەوە. كەواتە: دەكرێت ڕاناوەكە بۆ شەیتانەكان بگەڕێتەوە (واتە: مەبەست شەیتانەكان بێت. و) چونكە ئەوان قسە بەفاڵچییەكان دەگەیەنن، لەوانەشە ڕاناوەكە بۆ فاڵچییەكان بگەڕێتەوە، چونكە ئەوان قسەكان بەخەڵكی دەگەیەنن (وأكثرهم كاذبون)واتە: زۆربەی شەیتانەكان درۆزنن، یان زۆربەی فاڵچییەكان درۆزنن، چونكە ئەو شتانەی كەلەشەیتانەوە پێیان دەگات درۆیە (ئەوانیش هەر بەدرۆ بەخەڵكی دەگەیەنن. و). ابن جزى: ٢/ ١٢٥.
پرسیار: درۆى فاڵچيەكان لەكوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ ٢٢٥
دەفەرمووێت: ئەوانە خۆیان بەهەموو كارێكی بێ سوودەوە خەریك دەكەن، پەیڕەوی لەڕێگای ڕاست ناكەن، چونكە هەر كەسێك پەیڕەوی لەحەق بكات وبزانێت كەحەق داوای چی دەكات، ئەوە لەناو دەفتەری كردەوەكانیدا بۆی دەنووسرێت، پایەدار دەبێت، سەرگەردان وسەرگەشتە نابێت. قورتوبى: ١٦/ ٩٥.
پرسیار: ڕاوبۆچوونى تۆ لەبارەى ئەو كەسەوە چۆنە كەلەگەڵ هەموو كەسێكى گەندەڵ وفەندەڵێكدا دەبێتە برادەر وهەرچى بەزمانیدا بێت نايگێڕێتەوە ودەيڵێت وپەيڕەوى لەحەقيقەت ناكات؟