قورئان
ﮦ
ﱋ
ﭛ ١٨٥ ١٨٥ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ١٨٦ ١٨٦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ١٨٧ ١٨٧ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ١٨٨ ١٨٨ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ١٨٩ ١٨٩
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ١٩٠ ١٩٠ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ١٩١ ١٩١ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ١٩٢ ١٩٢ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ١٩٣ ١٩٣ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ١٩٤ ١٩٤ ﮣ
ﮤ ﮥ ١٩٥ ١٩٥ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ١٩٦ ١٩٦ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ١٩٧ ١٩٧ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
١٩٨ ١٩٨ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ١٩٩ ١٩٩ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ٢٠٠ ٢٠٠ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ٢٠١ ٢٠١ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٢٠٢ ٢٠٢ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ٢٠٣ ٢٠٣ ﯽ ﯾ ٢٠٤ ٢٠٤ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ٢٠٥ ٢٠٥ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ٢٠٦ ٢٠٦
فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ١٨٧ قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ ١٨٨ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ
ئەم سزایە لەجسنی جۆری ئەوەیە كەخۆیان داوایان كرد، خۆیان گوتیان: پارچەیەك لەئاسمانمان بەسەردا دابارێنە، خوای گەورە بەمەبەستی سزادانی ئەوانە حەفتەیەك گەرمایەكی زۆر بەهێزی بۆ ناردن، دواتر خوای گەورە پارچە هەورێكی نارد، ئەوانیش بەمەبەستی حەسانەوە لەژێر سێبەری هەورەكە، هەموویان بەرەو سێبەرەكە ڕۆیشتن، دوای ئەوەی هەموویان لەژێر سێبەری هەورەكەدا كۆبوونەوە، خوای گەورە پارچە پارچەی ئاگری سوتێنەری بۆ ناردن، لەخوارەوەش زەوی كەوتە لەرزە ودەنگێكی گەورە هات وهەموویان سەكەت بوون. ابن كثير: ٣/ ٣٣٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن سزاى گەلى حەزرەتى شوعەيب لەجۆرى ئەو سزايە بوو كەخۆيان داوايان كرد؟
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ ١٩٠
ئەگەر پرسیار بكرێت: بۆچی ڕستەی (إن في ذلك لآية)لەگەڵ هەموو چیرۆكێكدا باسكراوە؟ وەڵامەكەی ئەمەیە: ئەم ڕستەیە كاریگەرییەكی زۆرتری هەیە بۆ پەند وئامۆژگاری وەرگرتن وزۆرتر كاریگەری لەسەر دڵ دەكات، جگە لەوەش هەر چیرۆكێك وەك قسە وباسێكی سەربەخۆیە بۆیە لەكۆتایی هەموو چیرۆكێكدا خوای گەورە ئەو ڕستەیەی باسكردووە. ابن جزى: ٢/ ١٢٣.
پرسیار: دووبارە بوونەوەى ئايەتى: (إن في ذلك لآية وما كان أكثرهم مؤمنين).
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٩٢
ئەو زاتەی كەئەم قورئانەی ناردووەتە خوارەوە، بەدیهێنەر ودروستكەری ئاسمانەكان وزەوییە وپەروەردگاری هەموو دروستكراوەكانی جیهانی سەرەوە وخوارەوەیە، هەر بەو جۆرەی كەئەوان بۆ گەیشتن بەبەرژەوەندی وسوودی دونیایی ولاشەیی خۆیان پەروەردە دەكات، ڕێنوێنیشیان دەكات بۆ بەرژەوەندی ئایینی وقیامەتی، جا گەورەترین ڕێنوێنی خوای گەورە ناردنی ئەم كتێبە بەنرخەیە كەچاكەی زۆری لەخۆ گرتووە وڕێنوێنی خەڵكی دەكات بۆ گەیشتن بەسوودەكانی دونیا وقیامەت وهەروەها گەیشتن بەئاكاری چاك وجوان، بەڵام كتێبەكانی تر ئەم هەمووە تایبەتمەندییەیان تێدا نەبووە. سەعدى: ٥٩٧و ٥٩٨.
پرسیار: وەسفكردنى خودا بە(رب العالمين) ڕوونكەرەوەى چ سوودێكە؟
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٩٢ نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ ١٩٣ عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ ١٩٤ بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ ١٩٥
تەماشا بكە بزانە چۆن ئەم هەمووە فەزڵ وگەورەییە لەم كتێبە بەنرخەدا كۆبووەتەوە؟ قورئان گەورەترین كتێبە، باشترین فریشتە هێناویەتی، بۆ باشترین مرۆڤ دابەزیوە، دابەزیوەتە باشترین شوێنی ئەو مرۆڤە -واتە: دڵی- بۆ باشترین گەل هاتووە، بەباشترین وپڕ ڕەوابێژترین زمانی دونیا هاتووە، واتە: بەزمانی عەرەبی دابەزیوە. سەعدى: ٥٩٨.
پرسیار: لەبارەى گەورەيى قورئانى پيرۆز چەند وشەيەك بڵێ.
أَوَ لَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ١٩٧
لە هەر شتێكدا لێتێكچوون دروست ببێت، خەڵكی بۆ لای مرۆڤە ژیر ولەكارزانەكان دەگەڕێنەوە وپرسیان پێ دەكەن، چونكە قسەی ئەوانە بەڵگەیە ولەقسەی خەڵكی تر ماقوڵتر وباشترە، وەك ئەو جادووگەرانەی كەلەجادووگەریدا زۆر شارەزا بوون، زانییان كەكارەكەی حەزرەتی موسا جادوو نییە وكارێكی ڕاستەقینەیە. بۆیە گوێ بۆ قسە وڕاوبۆچوونی مرۆڤی نەفام ونەشارەزا ناگیرێت. سەعدى: ٥٩٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: زانستى زانايانى بەنى ئيسرائيل بۆ ڕاستێتى قورئان بەسە؟
فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ ٢٠٣
واتە: بۆ ئەوەی باوەڕ بهێنین وبڕوا بهێنین. ئارەزووی گەڕانەوە ومۆڵەت دەخوازن. بەغەوى: ٣/ ٣٧٣.
پرسیار: مرۆڤى لاسار وسزا دراو لەكاتى دابارينى سزا چ ئارەزوويەك دەكات؟
أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ ٢٠٥
واتە: مۆڵەتدانیان هیچ سوودێكی بۆ ئەوە نابێت كەسزایان بەسەردا دانەبارێت، جا مۆڵەتەكە با چەند ساڵێكیش درێژ بێت، چونكە هەر شتێك بێت هەر نزیكە. ابن جزى: ٢/ ١٢٤.
پرسیار: ئايا تەمەنى درێژ بۆ ئەو مرۆڤانەى كەخەريكى تاوانن ودرێژە بەتاوان دەدەن، هيچ سوودێكى دەبێت؟