قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٦١ ٦١
٦٢ ٦٢


٦٣ ٦٣
٦٤ ٦٤
٦٥ ٦٥
٦٦ ٦٦ ﭿ
٦٧ ٦٧
٦٨ ٦٨
٦٩ ٦٩

٧٠ ٧٠
٧١ ٧١
٧٢ ٧٢
٧٣ ٧٣
٧٤ ٧٤

٧٥ ٧٥
٧٦ ٧٦
٧٧ ٧٧
٧٨ ٧٨
٧٩ ٧٩
٨٠ ٨٠
٨١ ٨١
ﯿ
٨٢ ٨٢
٨٣ ٨٣
370
سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 61 - 62

فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ٦١ قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ٦٢

حەزرەتی موسا بۆ ئەوەی كەڕێنوێنی ئەوان بكات كەبەهەبوونی تەگبیر وڕێنوێنی خوای گەورە، هەموو تەگبیر وكارەكانی تر هیچن وسەرناگرن وپێویستی بەچارەسەری تر نییە فەرمووی (كَلَّا) نەخێر هەرگیز ئەوانە دەستیان بەئێوە ناگات (إن معي ربي)پەروەردگارم بەپارستن وڕێنوێنی لەگەڵ منە (سيهدين)بەخێرایی ڕێنوێنی من دەكات بۆ كردنی ئەو كارەی كەدەبێتە هۆی ڕزگاری ئێوە ویارمەتیتان دەدات وڕێنوێنیتان دەكات. ئالوسى: ١٠/ ٨٤.
پرسیار: دڵنيايى چەندە شيرين وجوانە! خواى گەورە بەهۆی دڵنياييەوە لەكاتى بەڵا وموسيبەتدا هێز بەمرۆڤى باوەڕدار دەبەخشێت، بەڕامانا لەم ئايەتەى سەرەوە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 69 - 70

وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ ٦٩ إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ ٧٠

ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! سەرگوزەشتەی ئیبراهیمی خەلیل، بەتایبەتی ئەم ڕووداوە گرنگە بۆ خەڵكی باس بكە، چونكە لەژیانی ئیبراهیمدا ڕووداو وچیرۆكی سەیر سەیر ڕووی داوە، لەهەموو ئەوانە گرنگتر ئەو ڕووداوانەن كەباسی پێغەمبەرایەتی ئیبراهیم وداوەت كردنی گەلەكەی بۆ سەر ئایین وجەنگان لەگەڵ ئەوانا بەهۆی پووچەڵ كردنەوەی بەڵگە بێ ماناكانیانە، بۆیە خوای گەورە ئەو باسەی گرێ دا بەكات وماوەیەكی دیاری كراوەوە وفەرمووی: (إذ قال لأبيه وقومه ما تعبدون)واتە: ئەو كاتەی كەبەئاپۆی خۆی وخزمەكانی گوت: ئەوە ئێوە چی دەپەرستن؟!. سەعدى: ٥٩٢.
پرسیار: خواى گەورە فەرمانى كرد بەسەر پێغەمبەردا(ﷺ) كەباسى ڕووداوێكى حەزرەتى ئيبراهيم بۆ خەڵكى بكات، بەتايبەت ئەو ڕووداوەى كەپەيوەندى بەبانگخوازيەوە هەيە، بۆچى ئەو فەرمانەى پێكردووە؟

سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 0 - 74

قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ ٧٤

باسی ئەوەیان نەكرد كەبتەكان هیچیان لەدەست نایەت ونابیسن وهیچ سوود وزیانێكیان نییە، ئەمە خۆی بۆ خۆی داننانە بەشتێك كەناتوانن ئینكاری لێ بكەن، جا ئەوان لەڕووی ناچارییەوە دانیان نا بەوە كەجگە لەلاسایی كردنەوە هیچ بەڵگەیەكی تریان نییە، ئەمەش وەك ئەوە وایە بڵێن: ڕاستە ئەم بتانە نەدەبیستن ونە سوود وزیانیان بەدەستە، بەڵام ئێمە باو باپیرانی خۆمانمان دیوە بت پەرست بوون، ئەوانیش وەك ئێمە ئەم بتانەیان دەپەرست، بۆیە ئێمەش چاو لەوان دەكەین وشوێنیان دەكەوین. ئالوسى: ١٠/ ٩٢.
پرسیار: ئايا لاسايى كردنەوەى كوێرانەى باب وباپير لەكارى ناڕەوادا لەپەسڵاندا دەبێت بەبەهانە وبيانوو؟

سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 0 - 76

أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ ٧٦

وەسف كردنی باوانیان بەقەدیم وكۆن، ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەئەوان نیازیان وابووە بڵێن: هیچ باكمان لەلاسایی كردنەوەی ئەواندا نییە! چونكە عورف وعادەتی ناو خەڵكی وایە كەئەو شتەی چاوی لێ دەكەن ولاسایی دەكەنەوە هەتا كۆن وقەدیمیتر بێت بایەخی زیاترە. ابن عاشور: ١٩/ ١١٤.
پرسیار: بۆچى بتپەرستەكان وەسفى باب وباپيرانيان بە(الأقدمين) كرد؟

سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 0 - 77

فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٧

لەوانەیە كەسێك بڵێت: ئاسن ومس ودار وبەرد چۆن دەبنە دوژمنی مرۆڤ؟ مەبەست ئەوەیە كەئەگەر ئەم شتانە بپەرستم لەڕۆژی پەسڵاندا دەبنە دوژمنم، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لِّيَكُونُواْ لَهُمۡ عِزّٗا ٨١ كـَلَّاۚ سَيَكۡفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمۡ وَيَكُونُونَ عَلَيۡهِمۡ ضِدًّا﴾ [مريم:81-82]. واته: بەدەر لەخودا ئەوان پەرستراوێكی تریان پەرست، تا ببنە هۆی سەربەرزیان، نەخێر، (پەرستراوان) حاشا لەپەرستنیان دەكەن ولەدژیشیان ڕادەوەستن. تەبەرى: ١٩/ ٣٦٣.
پرسیار: بتى بێ گيان چۆن دەبێتە دوژمنى مرۆڤ؟

سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 78 - 82

ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ ٧٨ وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ ٧٩ وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ ٨٠ وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ ٨١ وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ ٨٢

پەروەردگاری من زاتێكە كەسوود وزیانی منی بەدەستە، ئەو خاوەنی هێز ودەسەڵات وپادشایی دونیا وقیامەتە، نەك ئەو بتانەی ئێوە كەكاتێك بانگیان دەكەن هیچ نابیسن وهیچ سوود وزیانێكیان بەدەست نییە. حەزرەتی ئیبراهیم ئەم قسانەی كرد بۆ ئەوەی ئەوە ڕوون بكاتەوە كەبتەكان شیاوی ئەوە نین بەخودا بزانرێن وبیانپەرستن، بەڵكو دەبێت ئەو زاتە پەرستش بكرێت كەهەموو ئەو كارانەی بەدەستە، نەك شتێك كەهیچ سوود وزیانێكی لەدەستدا نییە. تەبەرى: ١٩/ ٣٦٣.
پرسیار: ئەو بەڵگە لۆژيكيانە چين كەحەزرەتى ئيبراهيم بەمەبەستى ڕوون كردنەوە وچەسپاندنى خوايەتى خوا وپووچەڵى بتەكان باسى كرد؟

سووڕەتی شعراء ئایەتەکان 0 - 80

وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ ٨٠

حەزرەتی ئیبراهیم نیسبەتی نەخۆشی دایە لای خۆی ونیسبەتی شیفای دایە لای خوای گەورە، ئەمەش ڕەچاوكردنی ئەدەب وشەرم وحەیایە. ابن جزى: ٢/ ١١٩.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم نيسبەتى نەخۆشى دايە لاى خۆى ونيسبەتى شيفاى دايە لاى خواى گەورە؟