قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮥ

ﱋ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٤٤ ٤٤
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
٤٥ ٤٥
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ٤٦ ٤٦ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ٤٧ ٤٧
ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ٤٨ ٤٨
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٤٩ ٤٩
ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ٥٠ ٥٠
ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٥١ ٥١
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ٥٢ ٥٢
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ٥٣ ٥٣
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٥٤ ٥٤
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ٥٥ ٥٥
364
سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 44

أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا ٤٤

خوای گەورە نەیفەرموو: هیچیان دركی بەڵگە عەقڵییەكان وبەڵگە بیسراوەكان ناكەن (و وەك وڵسات وئاژەڵن. و) بەڵكو فەرمووی: زۆربەیان دركی ناكەن (و وەك وڵسات وئاژەڵن. و) چونكە مرۆڤە كەودەن ونەفامەكانیان وان، هەندێك كەسیشیان تێدا بوو كەژیر بوون وبەڵگەیان بەبوونەوەر و(ئاسمان وئەستێرە و... لەسەر تاك وتەنهایی ودەسەڵاتی خودا دەهێنایەوە. و) بەڵام چونكە ئەوەندە دڵیان بەدونیا بەستبوو وهێندە حەزیان لەسەرۆكایەتی وگەورەیی دەكرد، لەولاشەوە سەیریان دەكرد كەكۆمەڵێك مرۆڤی هەژار ولاوازی وەك بیلال وعەممار شوێن پێغەمبەر(ﷺ) كەوتوون، بۆیە شوێن پێغەمبەر(ﷺ) نەكەوتن (چونكە خۆیان بەگەورە دەزانی وبیلال وعەممار وهاوشێوەكانی ئەوانیان بەهاوشانی خۆیان نەدەزانی، كەواتە: لەبەر كیبر وخۆبەزلزانی باوەڕیان نەهێنا. و). ابن عاشور: ١٩/ ٣٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەيفەرموو: هەموو كافرەكان وەك وڵسات وئاژەڵن؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 44

أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا ٤٤

چونكە ئەوانە (واتە: كافرەكان. و) پەند لەو شتانە وەرناگرن كەدەیبستن، واز لەكوفر وكەللەڕەقی خۆیان ناهێنن، بەپێچەوانەی وڵسات وئاژەڵەوە كەهاوار كردن كاریان تێ دەكات، جگە لەوەش سوپاسی ئەو كەسە ناكەن كەچاكەیان لەگەڵدا دەكات، گەرچی دۆستیشیان بێت، خۆیان لەو كەسە ناپارێزن كەخراپەیان لەگەڵدا دەكات با دوژمنیشیان بێت.. حەزیان لەپاداشت نییە ولەسزا ناترسن، چونكە ئێمە نوور وبەرچاوڕۆشنی (بەصیرەت)ی ئەوانمان بەتاریكاییەكی زۆر تاریك داپۆشیوە، كەئەگەر باوەڕ بهێنن ئەو پەردە وتاریكیانە نامێنن ونوور وتیشكی باوەڕ لەسەریان شەوق دەداتەوە ولەئەنجامدا پەی بەچەمكە پەنهان ونەزانراوەكانیش دەبەن ونهێنیە شاراوەكانیان بۆ ڕوون وئاشكرا دەبێت ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهۡدِيهِمۡ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمۡ﴾ [يونس: 9].واتە: بێگومان ئەوانەی كەباوەڕیان هێناوە وكاری شایستە ئەنجام دەدەن، خوای گەورە بەهۆی باوەڕەكەیانەوە ئەوانە بەرەو باخە پڕ ناز ونیعمەتەكانی بەهەشت ڕێنوێنی دەكات. بيقاعى: ١٣/ ٣٩٥.
پرسیار: بۆچى كافرەكان لەچوارپێ وئاژەڵ ووڵسات كەمتر وگومڕاترن؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 44

إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا ٤٤

بێگومان ئەوانە لەچوارپێ كەمترن، چونكە ئاژەڵ بەڕێنوێنی كردنی خاوەنەكەیان ڕێگا دەدۆزنەوە وپێیدا دەچن وڕێگای تیاچوون دەناسن وخۆیانی لێ دەپارێزن ولێی دوور دەكەونەوە، هەروەها پاشەڕۆژێكی باشتریشیان لەپاشەڕۆژی كافرەكان هەیە. سەعدى: ٥٨٤.
پرسیار: بۆچى ئاژەڵەكان باشتر ولێزانترن لەكافرەكان؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 45

أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا ٤٥

لە كشانی سێبەر وڕۆیشتنی سێبەر ناز وینعمەتێكی گەورە هەیە، خەڵكی بەهۆیەوە كاتی نوێژەكان وكاروباری خۆیان دەزانن، هەروەها گیاندارەكان بەهەموو جۆەركانیانەوە ولەهەموو شوێنێكی سەر زەوییەوە وهەر كەسەو بەسەرەی خۆی سوود لەتیشكی خۆر وسێبەر وەردەگرن، واتە: ئەوانەی كەلەژێر تیشكی خۆردان بەهاتنی سێبەر سوود وەردەگرن وئەوانەیشی كەلەژێر سێبەران بەڕۆیشتنی سێبەر (و هاتنی تیشكی خۆر. و) سوود وەردەگرن. ابن عاشور: ١٩/ ٤٣.
پرسیار: باسى ناز ونيعمەتى هاتن وچوونى سێبەر بكە.

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 51

وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا ٥١

تۆمان كردووە بەهۆشداریدەر بۆ هەمووان، بۆ ئەوەی پلە وپایەت بەرز ومەزن بێت، كەواتە سوپاسی ناز ونیعمەتەكانی پەروەردگارت بكە. قورتوبى: ١٥/ ٤٤٩.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) هەڵبژێردرا بۆ ئەوەى هۆشدارى بەهەمووان بدات؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 52

فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا ٥٢

بە پێی ئەم ئایەتە جیهاد وتێكۆشانی زانایانی ئایینی لەدژی دوژمنانی ئایین زۆر گەورە ومەزنە، چونكە زانایانی ئایینی بەڵگەی بەهێز لەدژی دوژمنان دەهێننەوە، جا سوود وپلە وپایەی ئەوانەی كەبەهۆی قورئانەوە لەجیهاد وتێكۆشاندان لەسوود وپلە وپایەی هەمووان زۆرتر ومەزنترە. ئالوسى: ١٠/ ٣٣.
پرسیار: چۆن بەهۆی قورئانەوە جيهاد وتێكۆشان دەكرێت؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 55

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا ٥٥

(خوای گەورە فەرمووی: ئەو هاوەڵپەرستانە جگە لەخودا شتی وا دەپەرستن كەنە سوودیان پێ دەگەیەنێت نە زیان. و) خوای گەورە سەرەتا فەرمووی: نە سوودیان پێ دەگەیەنێت، دواتر فەرمووی: نەزیان. ئەوەش لەبەر ئەوەی كەشوبهە وبەڵگە لاوازەكانی بت پەرستان پووچەڵ بكاتەوە، چونكە ئەوەی مرۆڤ بۆ پەرستن پاڵ دەنێت یان سوود وقازانجە، یان پارێز لەزیانی پەرستراو، بێگومان زۆر بەڕوونی دیارە كەبتەكان هیچ زیانێك وهیچ سوودێك بەكافر وهاوەڵپەرستان ناگەیەنن. ابن عاشور: ١٩/ ٥٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهى كردووە لەوەى كەجگە لەئەو شتێكى تر بپەرسترێت؟