قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٥٤ ٥٤


ﭿ

٥٥ ٥٥


٥٦ ٥٦

٥٧ ٥٧





ﯿ ٥٨ ٥٨
357
سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 54

قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيۡكُم مَّا حُمِّلۡتُمۡۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهۡتَدُواْۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ ٥٤

(وإن تطيعوه تهتدوا):دوای ئەو هۆشداریەی كەلەڕستەی (وعليكم ما حملتم) هەبوو، خوای گەورە باوەڕدارانی بۆ خواپەرستی وگوێڕایەڵی هان دا. ابن عاشور: ١٨/ ٢٨١.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن هەم هۆشدارى دەدات وهەم هاندانيشى تێدايە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 54

وَإِن تُطِيعُوهُ تَهۡتَدُواْۚ

(وإن تطيعوه تهتدوا): واتە: ئەگەر لەگوفتار وكرداردا پەیڕەوی لەپێغەمبەر(ﷺ) بكەن، ئەوە ڕێنوێنی دەكرێن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، كەواتە تەنها ڕێگەی ڕێنوێنی ئێوە ئەوەیە كەگوێڕایەڵی فەرمانەكانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بكەن، چونكە بەبێ گوێڕایەڵی لەفەرمانەكانی پێغەمبەری خوا(ﷺ)، ناگونجێت وسەرناگرێت مرۆڤ بكەوێتە سەر ڕێگای ڕاست. سەعدى: ٥٧٣.
پرسیار: ئايا جگە لەگوێڕايەڵى لەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) هيچ ڕێگايەكى تر بۆ ڕێنوێنى هەيە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 55

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمۡ دِينَهُمُ ٱلَّذِي ٱرۡتَضَىٰ لَهُمۡ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعۡدِ خَوۡفِهِمۡ أَمۡنٗاۚ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە لەهاوەڵە بەئەمەك وبەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) ڕازی بووە، چونكە ئەوانی كردووە بەجێنشین لەسەرزەویدا، وەك چۆن پێش ئەوانیش هەندێك كەسی كردووە بەجێنشین، هەروەها وڵاتانی خۆرهەڵات وخۆرئاوای خستە ژێردەستی ئەوان. ابن عاشور: ١٨/ ٢٨٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر گەورەيى هاوەڵانى پێغەمبەر(ﷺ)؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 55

وَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٥٥

(ومن كفر بعد ذلك)ئەی باوەڕداران! ئەو كەسانەی كەدوای هێز ودەسەڵاتی كامڵی ئێوە كافر ببن (فأولئك هم الفاسقون)ئەوانە ئەو كەسانەن كەلەفەرمانبەرداری خودا دەرچوون وخراپ بوون، بۆیە شایستەی هیچ جۆرە چاكەیەك نین، چونكە هەر كەسێك لەكاتی سەربەرزی وسەركەوتن ونەبوونی هیچ لەمپەر وكێشەیەك واز لەباوەڕ بهێنێت، بێگومان نییەتی خراپ وسرووشتێكی بۆگەنی هەیە، چونكە جگە لەبۆگەنیوی سرووشت ونییەتی خراپ هیچ هۆكارێكی تر نییە بۆ واز هێنان لەئایینی ئیسلام. سەعدى: ٥٧٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەو كەسانەى بەفاسق ناوبردووە كەدواى هێز ودەسەڵات كافر دەبنەوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 56

وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ ٥٦

يخوای گەورە فەرمانی بەكردنی نوێژ وزەكاتدان كردووە.. ئەم دوو كارە لەگرنگترین وگەورەترین خواپەرستییەكان دێنە هەژمار، چونكە لەم دووانەدا هەم مافەكانی خوای گەورە ڕەچاو دەكرێت، هەم مافی خەڵكیش، هەروەها ئیخلاسی بۆ خودا وچاكەی بۆ بەندەكانی خودا تێدایە، جا لەدرێژەی ئایەتەكە خوای گەورە فەرمانێكی گشتگیری دەركرد وفەرمووی: (وأطيعوا الرسول)... (لعلكم)بەو ئومێدەی كەكاتێك گوێڕایەڵی لەپێغەمبەر(ﷺ) دەكەن (ترحمون) بەر سۆز ومیهرەبانی خوای گەورە بكەون، دەی كەواتە ئەو كەسەی كەبەدوای سۆز وبەزەیی خوادایە دەبێت ئەم ڕێگایە ببڕێت، هەر كەسێكیش ئومێدی ئەوەی هەیە كەبەبێ نوێژ خوێندن وزەكاتدان وگوێڕایەڵی لەفەرمانەكانی خوای گەورە بەم ڕێگایە بگات، بێگومان ئەوە كەسێكی دەبەنگ ودرۆزنە وخۆی بەدرۆ وخەیاڵ پڵاوەوە سەرگەرم كردووە. سەعدى: ٥٧٣.
پرسیار: بۆچى لەناو ئەو فەرمانانەى كەدەبێت گوێڕايەڵى لەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) بكرێت، تەنها باسى نوێژ وزەكات كراوە؟ هەروەها بۆچوونت چییە لەسەر ئەو كەسانەى كەنە نوێژ دەكەن ونە زەكات دەدەن، كەچى چاوەڕێى ئەوەشن بچنە ناوەڕاستى بەهەشتەوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 57

لَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٥٧

(في الأرض)ئەم ڕستەیە (لە عەربیدا پێی دەگوترێت. و) زەرفی مەكان، ئەم زەرفی مەكانە بۆ (معجزین)ـەیە.. چونكە گشتگیرە بۆ ئەوەی كەسەبارەت بەهەموو پارچە ولەت وبەشێكی زەوی، كەس ناتوانێت دەسەڵات لەخوای گەورە زەوت بكات، واتە: وا گومان نەبەی كەئەوانە دەتوانن خوای گەورە بێ دەسەڵات بكەن لەوەی كەخوای گەورە ئەوانە لەناو ببات وتێكیان بشكێنێت، بەڵكو بۆ هەر شوێنێكی ئەم سەرزەمینە بچن ولەهەر شوێنێك بن خوای گەورە دەسەڵاتی هەیە بەسەریاندا. ئالوسى: ٩/ ٣٩٨.
پرسیار: دەستەواژەى (في الأرض) لەم ئايەتەدا چ شتێك ڕوون دەكاتەوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِيَسۡتَـٔۡذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَبۡلُغُواْ ٱلۡحُلُمَ مِنكُمۡ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٖۚ

ئەم سێ كاتە بۆیە باسكراوە چونكە كاتی خۆڕووت كردنەوە وپشوودانە لەكونجی ماڵا، لەوانەیە هەندێك لەو ئەندامانەی مرۆڤ وەدەربكەون كەپێی خۆش نەبێت كەسی تر بیانبینێت. قورتوبى: ١٥/ ٣١٣.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە فەرمان بەدايك وباوك دەكات كەمنداڵەكانيان وا ڕابهێنن لەو سێ كاتەدا بەبێ پرس نەچنە ژوورى دايك وباوكيانەوە؟