قورئان
ﮤ
ﱊ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٣٧ ٣٧
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ٣٨ ٣٨ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ٣٩ ٣٩
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٤٠ ٤٠ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٤١ ٤١ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٤٢ ٤٢ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ
ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ٤٣ ٤٣
رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ
(رجال):باسی هیممەت وتێكۆشان ونییەت ومەبەستە بڵندەكانیان دەكات، ئەو سیفەتانەی كەبەهۆیانەوە بوونە ئاوەدانكەرەوەی مزگەوتەكان، ئەو مزگەوتانەی كەماڵەكانی خودان لەسەر زەویدا وشوێنی خواپەرستی وسوپاسگوزاری ویەكخواپەرستی وبەپاك وخاوێن زانینی خودا دێنە هەژمار. ابن كثير: ٣/ ٢٨٤.
پرسیار: وەسفكردنى ئەوانەى كەمزگەوت ئاوەدان دەكەنەوە بەوشەى (الرجال) چ مەبەستێك دەردەخات؟
رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ
زۆرێك لەهاوەڵان فەرموویانە: ئەم ئایەتە لەبارەی ئەو فرۆشیارانە هاتە خوارەوە كەهەر گوێیان لەدەنگی بانگ دەبوو وازیان لەكڕین وفرۆشتن دەهێنا وبەرەو مزگەوت وەڕێ دەكەوتن. سالمی كوڕی عەبدوڵڵا جارێك دوكاندارەكانی ناو بازاڕی بینی كەدەچوون بۆ نوێژ، جا گوتی: خوای گەورە مەبەستی ئا ئەمانەیە كەدەفەرمووێت: (پیاوانێك كەنە بازرگانی نە دوكانداری یادی خودا ونوێژكردن وزەكات دانیان لەبیر نابا). قورتوبى: ١٥/ ٢٨٦.
پرسیار: ئەو پياوانەى كەخواى گەورە لەم ئايەتەدا پەسەندى كردوون ووەسفيان دەكات، چ سيفەتێكيان هەيە؟
رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ يَخَافُونَ يَوۡمٗا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلۡقُلُوبُ وَٱلۡأَبۡصَٰرُ ٣٧
لەبەر ئەوەی وازهێنان لەخۆشی وچێژەكانی دونیا بۆ زۆرێك لەخەڵكی سەختە وهەموو جۆرەكانی كار وكاسبی وقازانجی دونیایی خۆش دەوێت وزۆر جار واز هێنان لەو كار وكاسبیانە وپێشخستنی مافەكانی خودا بەسەر كار وكاسبیدا ناڕەحەت وسەختە، قورئانی پیرۆز باسی شتێكی وای كرد كەخەڵكی هان بدات بۆ پێشخستنی مافەكانی خوای گەورە بەسەر كار وكاسبی وخۆشویستنی دونیا (يخافون يومًا تتقلب فيه القلوب والأبصار). سەعدى: ٥٦٩.
پرسیار: بۆچى لەكۆتايى ئايەتەكەدا ڕستەى (يخافون يومًا تتقلب فيه القلوب والأبصار)باسكرا؟
لِيَجۡزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ ٣٨
بە دوو هۆكار باسی پاداشتی كارە چاكەكانی كرد وباسی سزای كارە خراپەكانی نەكرد، یەكەم: ئەم باسە بەمەبەستی هاندان ودنەدان هاتووە وبەم ئەندازەیە كیفایەتی كردووە. دووەم: ئەمە تایبەتە بەو كەسانەی كەتاوانی گەورەیان ئەنجام نەداوە وتاوانە بچووكەكانیش بەر لێبووردن كەوتوون. قورتوبى: ١٥/ ٣٠٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى پاداشتى كارە چاكەكان كرا وباسى سزاى تاوانەكان نەكراوە؟
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَسَرَابِۢ بِقِيعَةٖ يَحۡسَبُهُ ٱلظَّمۡـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمۡ يَجِدۡهُ شَيۡـٔٗا
كافر وا گومان دەبات كەكارێكی چاكی هەر كردووە وپاداشتەكەی وەردەگرێتەوە، بەڵام كاتێك لەڕۆژی پەسڵاندا خوای گەورە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكات، هیچ كار وكردەوەیەكی لێ وەرناگیرێت، لەبەر دوو هۆكار: یان لەبەر نەبوونی ئیخلاص، یان لەبەر ئەوەی كارەكانی بەگوێرەی شەریعەتی خوای گەورە ئەنجام نەداوە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا﴾ [الفرقان: 23]. واتە: ئێمە بەدوای هەموو ئەو كار وكردەوانەدا دەچین كەكردوویانە وپاشان كارەكانیان وەك تەپوتۆزی بەربای لێ دەكەین. ابن كثير: ٣/ ٢٨٦.
پرسیار: بۆچى لەڕۆژى قيامەتدا كار وكردەوەى (كافرەكان) وەرناگيرێت وڕەت دەكرێتەوە؟
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَسَرَابِۢ بِقِيعَةٖ يَحۡسَبُهُ ٱلظَّمۡـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمۡ يَجِدۡهُ شَيۡـٔٗا
دوای ئەوەی خوای گەورە باسی باوەڕدارانی كرد، دوو نموونە لەكاری كافرەكانی باسكرد، سەرەتا باسی ئەوەی كرد كەكارەكانیان لەپەسڵاندا هیچ سوودێكی نییە ووەكو سەراب وایە، سەراب وێنەیەكە وەك ئاوە، كاتی گەرمای هاوین لەسەر خاكی تەخت ووشك وبێ ئاو پەیدا دەبێت ولەدوورەوە مرۆڤ وا دەزانێت ئاوە وكەچی ئاو نییە. ابن جزى: ٢/ ٩٤.
پرسیار: هاوەڵپەرستان كار وكردەوەى زۆريان هەيە، بەڵام تێكەڵ بەهاوەڵپەرستيە، سەرەنجامى ئەو كار وكردەوانەيان لەڕۆژى پەسڵاندا چییە؟
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلطَّيۡرُ صَٰٓفَّٰتٖۖ كُلّٞ قَدۡ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسۡبِيحَهُۥۗ
لەناو گیانداراندا خوای گەورە ناوی باڵندەی برد، چونكە لەنێوان زەوی وئاسماندایە ونە لەو گیاندارانەیە كەلەسەر زەویدان، نە لەوانەشە كەلەئاسمانەكانن. قورتوبى: ٣/ ٣٠٦.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە باسى ئەوانەى كرد كەلەزەوى يان لەئاسمانن، باسى باڵندەى هێنايە ناو؟