قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٢ ٣٢



ﭿ


٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤





ﯿ ٣٥ ٣٥

٣٦ ٣٦
354
سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 32

وَأَنكِحُواْ ٱلۡأَيَٰمَىٰ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنۡ عِبَادِكُمۡ وَإِمَآئِكُمۡۚ إِن يَكُونُواْ فُقَرَآءَ يُغۡنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ ٣٢

دوای باسكردنی ئەو فەرمانانەی كەبەمەبەستی پاكداوێنی باسكرا، خوای گەورە بەندەكانی ڕێنوێنی دەكات بۆ ئەو كارانەی كەیارمەتیی دەدەن وپیاو وژنی باوەڕدار بەرەو پاكداوێنی وخاوێنی ڕادەكێشن وچاوەكانیان لەئاستی شتی ناڕەوا دەپارێزن، بۆیە فەرمان بەسەر كاربەدەست وبەخێوكەری بێوەژنان دەدا كەبیاندەن بەشوو ونەهێڵن بەبێ مێرد بمێننەوە، چونكە بەو جۆرە هەم بێوەژنەكان وهەمیش ئەو پیاوانەی كەئەو بێوەژنانە دەخوازن بەپاكداوێنی دەمێننەوە. ابن عاشور: ١٨/ ٢١٥.
پرسیار: كاتێك كەقورئانى پيرۆز فەرمان بەپاراستنى چاو وڕەچاوكردنى پاكداوێنى دەكات، باسى هۆكارەكانيشى دەكات، وەك لەم ئايەتەدا باسكراوە، تۆش لەژێر ڕۆشنايى ئەم ئايەتەدا ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 32

وَأَنكِحُواْ ٱلۡأَيَٰمَىٰ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنۡ عِبَادِكُمۡ وَإِمَآئِكُمۡۚ إِن يَكُونُواْ فُقَرَآءَ يُغۡنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ ٣٢

لەو ڕووەی كەمرۆڤ سرووشتی وایە باوەڕێكی كەمی بەگەیشتنی ڕزق وڕۆزی هەیە وسوورە لەسەر بەدەستهێنانی ڕزق وڕۆزی، وەك بڵێی خوای گەورە وەڵامی ئەوانە بداتەوە كەدەڵێن: ئەی ئەگەر كەسێك هەژار وبێدەسەڵات بوو ونەیتوانی ژن بهێنێت چی بكات؟ بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (إن يكونوا فقراء يغنهم الله)واتە: ئەگەر هەژار بن وژن بهێنن ئەوا خوای گەورە بەفەزڵ ومیهرەبانی خۆی بێ نیازیان دەكات (من فضله) چونكە ڕزق وڕۆزی هەر كەسێك دیاری كراوە وبڕاوەتەوە، كەواتە هەژاری نەبێتە هۆكاری ئەوەی كەژنیان پێ نەدەن.. لەحەزرەتی ئەبوبەكر دەگێڕنەوە فەرموویەتی: ئێوە فەرمانی خوای گەورە سەبارەت بەژن بەمێرددان جێبەجێ بكەن، ئەویش بەڵێنی خۆی بەجێ دەهێنێت وزەنگین ودەوڵەمەنتان دەكات. بيقاعى: ١٣/ ٢٦٥.
پرسیار: لەم ئايەتەدا كام يەك لەهۆكارەكانى دەستكەوتنى سامان باسكراوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 33

وَلۡيَسۡتَعۡفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغۡنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ

خوای گەورە ڕێنمایی ئەو كەسانە دەكات كەناتوانن ژن بهێنن ودەستیان كورتە وبۆیان نالوێ ژن بهێنن، ڕێنمایی كردن بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەن كەبۆ ئەوان باشتر وشایستەترە، واتە بۆ ڕەچاو كردنی پاكداوێنی وخۆگرتن وسەبر گرتن. ئالوسى: ٩/ ٣٤٤.
پرسیار: چۆن ئامۆژگارى ئەو كەسە بكەين كەناتوانێت ژن بهێنێت؟ خواى گەورە چ بەڵێنێكى پێداوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 33

وَلۡيَسۡتَعۡفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغۡنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ

خوای گەورە فەرمان بەو كەسانە دەكات كەناتوانن ژن بهێنن بۆ ئەوەی هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ پاكداوێنی وخۆپاراستن لەخراپە (لا يَجِدونَ نِكاحًا)واتە: بەهۆكارێك لەهۆكارەكان ناتوانن ژن بهێنن. ابن جزى: ٢/ ٩١.
پرسیار: ئەوانەى كەناتوانن هاوسەرگيرى بكەن دەبێت چى بكەن؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 35

ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٖۚ يَهۡدِي ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُۚ

دوای ئەو ئایەتانەی كەخوای گەورە باسی پاراستنی چاو دەكات لەئاست شتە ناڕەوا وحەرامەكاندا، ئایەتی نوری باسكرد وفەرمووی: (الله نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرضِ)(شاهـ)ی كوڕی شوجاعی كرمانی زۆر زیرەك وتێگەیشتوو بوو، ئەو دەیفەرموو: هەر كەسێك دیوی دەرەوەی خۆی بەسوننەتی پێغەمبەر(ﷺ) بڕازێنێتەوە ودیوی ناوەوەی بەوە ئاوەدان بكاتەوە كەبزانێت خوای گەورە لەهەموو كات وساتێكدا ئاگادارە وجا چاوەكانی لەئاست شتی ناڕەوا بپارێزێت ونەفسی خۆی لەو شتانە بپارێزێت كەنەفس حەزی لێیەتی وهەروەها خواردنی حەڵاڵ بخوات، ئەوە ئەو كەسە زۆر زیرەك وهوشیار دەبێت. خوای گەورە بەگوێرەی كاری بەندەكانی پاداشتیان پێ دەبەخشێت، كەواتە هەر كەسێك چاوی خۆی لەشتی حەرام وناڕەوا بپارێزێت خوای گەورە پاداشتێكی باشتری پێ دەبەخشێت كەبریتییە لەنووری بەسیرەت وتێگەیشتنی بۆ زیاد دەكات. الجامع الكلام: ٤/ ٥١٣.
پرسیار: بۆچى دوابەدواى ئەو ئايەتانەى كەباسى پاراستنى چاو لەشتى ناڕەوا دەكەن، خواى گەورە باسى ئايەتى نورى كرد؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 35

نُّورٌ عَلَىٰ نُورٖۚ يَهۡدِي ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُۚ

(نُورٌ عَلَى نُورٍ)یەكێك لەپێشینە باشەكان لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا فەرموویەتی: واتە مرۆڤی باوەڕدار كەزۆر دانایانە قسە دەكات وئایەت یان فەرموودەی تێكەڵ نییە، جا ئەگەر حیكمەت وداناییەكەی لەگەڵ ئایەتێك یان فەرموودەیەك تێكەڵ بكات، ئەوا نوورێكی بۆ نوورەكەی خۆی زیاد كردووە، واتە: نوری ئیمان كەلەناو دڵیدا هەیە هاوڕێ لەگەڵ نوری قورئان یان فەرموودە. الجامع الكلام: ٤/ ٥١٣.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار چ كاتێك دوو نوورى دەست دەكەوێت؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 36

فِي بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرۡفَعَ وَيُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ ٣٦

(يُسَبِّحُ)واتە: نوێژ دەخوێنێت وتەسبیحات دەكات (لَهُ) تەنها بۆ خوای گەورەی دەكات (فِيهَا بِالغُدُوِّ) بەیانی زوو لەگەڵ كردنی نوێژی بەیانیدا (والآصالِ) ئێواران بەكردنی نوێژەكانی تر (لە بانگی نیوەڕۆ بەدواوە هەر ئێوارەیە وجگە لەنوێژی بەیانی ئەوانی تر بەر ئێوارە دەكەون. و) كار وكردەوەكانیان بەناوی خودا دەست پێدەكەن وكۆتایی پێ دەهێنن، بۆ ئەوەی لەنێوان ئەو دوو كاتەدا (واتە: بەیانی وئێوارە. و) پارێزراوی خوای گەورە بن وخوای گەورە پیت وبەرەكەت بخاتە ناو كار وكردەوەكانیان. بيقاعى: ١٣/ ٢٧٨.
پرسیار: سوود لەوەدا چییە كەمرۆڤى باوەڕدار بەيانيان بەناوى خودا دەست بەخواپەرستى وكار وكردەوە دەكات وئێوارانيش هەر بەناوى خوا دەست پێ دەكات؟