قورئان
ﮤ
ﱊ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ٢٨ ٢٨ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ٢٩ ٢٩ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٣٠ ٣٠
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ٣١ ٣١
وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرۡجِعُواْ فَٱرۡجِعُواْۖ هُوَ أَزۡكَىٰ لَكُمۡۚ
قەتادە دەگێڕێتەوە كەیەكێك لەموهاجیرەكان فەرموویەتی: بەدرێژایی تەمەنم هەوڵی ئەوەم دا ئەم ئایەتە جێبەجێ بكەم، بەڵام بۆم جێبەجێ نەكرا، دەمەویست بچمە ماڵی یەكێك لەهاوڕێ باوەڕدارەكانم ولەدەرگا بدەم وداوای مۆڵەت بكەم وپێم بڵێن: مۆڵەت نییە (بڕۆ كاتێكی تر وەرەوە) منیش بەدڵێكی فراوانەوە بگەڕێمەوە، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: ئەگەر پێتان گوترا: بگەڕێنەوە! ئەوە بگەڕێنەوە ئاوا بۆ ئێوە باشترە. تەبەرى: ١٩/ ١٥٠.
پرسیار: ئەگەر لەدەرگاى كەسێكت دا وپێى گوتى: بگەڕێوە وكاتێكى تر وەرەوە! بەئاسايى وەرى دەگریت يان نا؟ بۆچى؟
قُل لِّلۡمُؤۡمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِمۡ وَيَحۡفَظُواْ فُرُوجَهُمۡۚ ذَٰلِكَ أَزۡكَىٰ لَهُمۡۚ
چاو دەرگای گەورەیە بۆ كاریگەری خستنە سەر دڵ ویەكێكە لەئاوەدانترین هەستەكان، بۆیە بەهۆیەوە خلیسكان ولەڕێ لادانی زۆر ڕوو دەدات، كەدەبێت مرۆڤ خۆیانی لێ بپارێزێت، جا پێویستە لەسەر مرۆڤ چاوی لەئاست هەموو ناڕەوایەك دابخات ولەهەر شتێك ترسا كەتوشی فیتنە وبەڵا وتاوانی بكەن، دەبێت چاوی لەئاست ئەو شتە دابخات. قورتوبى: ١٥/ ٢٠٣.
پرسیار: باسى گرنگى چاو وهەستى بينايى بكە؟
قُل لِّلۡمُؤۡمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِمۡ وَيَحۡفَظُواْ فُرُوجَهُمۡۚ ذَٰلِكَ أَزۡكَىٰ لَهُمۡۚ
هەر كەسێك لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە واز لەشتێك بهێنێت، خوای گەورە لەو شتە باشتری پێ دەبەخشێت، هەر كەسێك چاوی لەئاست شتە ناڕەواكان دابخات، خوای گەورە چاوی دڵ وتێگەیشتنی بەهێز دەكات، ئەگەر مرۆڤ چاو وعەورەتی خۆی لەبەرامبەر كاری ناڕەوا وپێشەكییەكانی كاری ناڕەوا بپارێزێت -لە كاتێكدا شتی حەرام وناڕەوا وبەچێژیش هەبوو- ئەوە بێگومان لەبەرامبەر تاوانەكانی تر باشتر دەتوانێت خۆی بپارێزێت، هەر بۆیە خوای گەورە ئەم كارەی بەپاراستن ناو برد، چونكە ئەگەر خودی مرۆڤ بەمەبەستی پارێزگاری كردن لەشتێكی پارێزرا وهەوڵ نەدات وهۆكارە پێویستەكانی بۆ بەكار نەهێنێت ئەوە ئەو شتە پارێزراو نابێت، چاو وعەورەتیش هەر وایە، ئەگەر مرۆڤ بۆ پاراستنیان تێنەكۆشێت ئەوا دووچاری بەڵا وموسیبەتی دەكەن. سەعدى: ٥٦٦.
پرسیار: باسى دوو سوودى پارێزگارى كردن لەچاو بكە.
وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ
بۆیە خوای گەورە نەهی كردووە لەئاشكرا كردنی خشڵ وجوانییەكان، بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە كەمادەم سەیر كردنی خشڵ وجوانییەكان حەرامە، چونكە بووەتە هۆی داپۆشینی ئەو ئەندامانەی كەحەرامە سەیر بكرێت، ئەوا بێگومان سەیر كردنی ئەو ئەندامانە زیاتر حەرام وناڕەوایە، بەپشت بەستن بەم ئایەتە دەبێت ژنان زیاتر ڕەچاوی داپۆشینی بكەن ولەخوا بترسن وئاشكرای نەكەن. ئالوسى: ٩/ ٣٣٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهى كردووە لەئاشكرا كردنى خشڵ وجوانيەكان؟
وَلَا يَضۡرِبۡنَ بِأَرۡجُلِهِنَّ لِيُعۡلَمَ مَا يُخۡفِينَ مِن زِينَتِهِنَّۚ
لەم ئایەتە وئایەتەكانی هاووێنەی ئەم ئایەتە بنچینە (قاعیدە)ی (سد الذرائع) وەردەگیرێت، واتە: هەر كارێكی ڕەوا وحەڵاڵ سەربكێشێت بۆ ناڕەوا وحەرام، یاخود لەوانە بێ سەر بكێشێ بۆ ناڕەوا حەرام، ئەوە ئەو كارەش حەرام وناڕەوایە، بۆنموونە: پا لەزەویدان خۆی بۆ خۆی ڕەوایە، بەڵام كاتێك دەبێتە هۆی ئاشكرا بوون ودەركەوتنی جوانی، ئەوە حەرام وناڕەوایە. سەعدى: ٥٦٧.
پرسیار: كام بنچينە لەبنچينەكانى (اصول الفقه) لەم ئايەتەدا هەيە؟
وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٣١
بە پێی قورئان وسوننەت وكۆدەنگی زانایان، پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی پێگەیشتوو (بالغ) كەتەوبە بكات، تەوبە سێ مەرجی هەیە: یەكەم: پەشیمانی بەهۆی ئەو تاوانەی كەئەنجام دراوە وبووە بەهۆی سەرپێچی لەفەرمانی خوا، نەك بەهۆی ئەوەی كەبووە بەهۆی زیانی ماڵی یان گیانی. دووەم: واز هێنان لەتاوان لەیەكەمین هەل ودەرفەتدا وسستی نەكردن لەوازهێنان لەتاوانەكە. سێیەم: بڕیاری یەكجاری كەجارێكی تر نەگەڕێتەوە سەر ئەو تاوانە.. ئادابەكانی تەوبەش سێ شتە: یەكەم: دان نان بەتاواندا بەملكەچییەوە (واتە: لەنێوان خۆی وخوای خۆی دان بنێت بەتاوانی خۆیدا، نەك بچێت قاڵ بكات ولای خەڵكی باسی بكات. و). دووەم: لاڵانەوە وزۆر داوای لێخۆشبوون كردن. سێیەم: كردنی كاری چاك بۆ ئەوەی كارە خراپەكان لەناو ببەن. ابن جزى: ٢/ ٩٠.
پرسیار: مەرجەكانى تەوبە چەندن بيانژمێرە؟ بەسەرنجدان لەچيرۆكى حەزرەتى يونسيش باسى ئادابەكانى تەوبە بكە وچۆن مرۆڤ دان بەتاوانى خۆيدا بنێت؟
وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٣١
حەوت شت دەبێتە هۆكاری تەوبە كردن، یەكەم: ترسان لەسزای خوا. دووەم: ئومێد بەپاداشتی خوا. سێیەم: شەرم كردن لەڕۆژی حساب. چوارەم: خۆشەویستی خودا. پێنجەم: مرۆڤ بزانێت كەخوای گەورە چاودێرە وئاگای لەهەموو شتێكە. شەشەم: ڕێز گرتن لەخوای گەورە. حەوتەم: شوكرانەبژێری ناز ونیعمەتەكانی خوا. ابن جزى: ٢/ ٩٠.
پرسیار: هۆكارەكانى تەوبە چين؟