قورئان
ﮣ
ﱊ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ٦١ ٦١ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
٦٢ ٦٢ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ٦٣ ٦٣ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ٦٤ ٦٤ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ٦٥ ٦٥ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٦٦ ٦٦
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٦٧ ٦٧ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٦٨ ٦٨ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ٦٩ ٦٩ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ٧٠ ٧٠ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ٧١ ٧١ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ٧٢ ٧٢ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٧٣ ٧٣
ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ٧٤ ٧٤
وَٱلَّذِينَ يُؤۡتُونَ مَآ ءَاتَواْ وَّقُلُوبُهُمۡ وَجِلَةٌ أَنَّهُمۡ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ رَٰجِعُونَ ٦٠
كار وكردەوە بەپێی نییەتی ناودڵ هەڵدەسەنگێنرێت، جا كەم وزیاد دەكات وتەنها خوای گەورە ئاگای لەوەیە كەچەندێك لەناو دڵدایە. الجامع الكلام: ٤/ ٤٦١.
پرسیار: دوو خاڵى گرنگ لەم ئايەتە باس بكە؟
أُوْلَٰٓئِكَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَهُمۡ لَهَا سَٰبِقُونَ ٦١ وَلَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ
دوای ئەوەی باسی ئەوە كرا كەئەوانە بۆ گەیشتن بەچاكە وكردنی كاری چاك بەلەز وبەپەلەن، لەوانەیە وا گومان ببرێت كەخوای گەورە داوای لەئەوان وخەڵكی تریش كردووە كەكاری لەوزە بەدەر یان كاری سەخت وگران ئەنجام بدەن، جا خودای گەورە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو گومانە فەرمووی: ئەركی پتر لەتوانا ناخەینە سەر كەس. سەعدى: ٥٥٤.
پرسیار: ئەوانەى كەبەرەو چاكە وچاكەكارى بەپەلە وبەلەزن، جار جار توشى سەغڵەتى وناخۆشى دەبنەوە، ئەم ئايەتە چۆن ئەو بابەتەى چارەسەر كردووە؟
قَدۡ كَانَتۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَكُنتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡ تَنكِصُونَ ٦٦
(فكنتم على أعقابكم تنكصون) واتە: بەرەو دوا گەڕانەوە، چونكە مرۆڤەكان بەپەیڕەوی كردن لەقورئان بەرەو پێش دەچن، بەڵام بەپشت كردنە قورئان بەرەو پاش دەگەڕێنەوە تا دەگەنە خوارترین پلە وپایە. سەعدى: ٥٥٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبۆچى جێبەجێ كردنى بڕيارەكانى شەريعەت دەبێتە هۆكارى پێشڕەوى؟
أَفَلَمۡ يَدَّبَّرُواْ ٱلۡقَوۡلَ
سوێند بەخودا! ئەگەر ئەم خەڵكە بیر لەمانا ومەبەستی قورئان بكەنەوە، ئەوە دەبێتە لەمپەر لەنێوان ئەوان ونافەرمانیكردن، بەڵام بەكەوتنە ناو شوبهە وگومانەوە تیاچوون. ابن كثير: ٣/ ٢٤٢.
پرسیار: ڕامان لەئايەتەكانى قورئان چ سوودێكى هەيە؟
أَمۡ لَمۡ يَعۡرِفُواْ رَسُولَهُمۡ فَهُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ ٦٩
ابن عباس دەفەرمووێت: مەگەر ئەوانە پێغەمبەریان هەر لەمنداڵیەوە نەناسیوە؟ مەگەر ئەوانە ئاگاداری نەسەب، ڕاستگۆیی، بەئەمەكی، پاپەندی بەپەیمانەوە، ئەمانەتداریی پێغەمبەر(ﷺ) نەبوون؟ ئەم قسەیە وەك سەركۆنە كردنێك بۆ ئەوانە باسكراوە، چونكە ئەوان دەیانزانی كەپێغەمبەر(ﷺ) ڕاستگۆ وئەمانەتدارە لەگەڵ ئەوەشدا پشتیان تێكرد. بەغەوى: ٣/ ٢٥٢.
پرسیار: ئاگاداربوون لەژيان وسەرگوزەشتەى پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) چ گرنگيەكى هەيە؟
أَمۡ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةُۢۚ بَلۡ جَآءَهُم بِٱلۡحَقِّ وَأَكۡثَرُهُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ ٧٠
نیسبەتی بەناپەسەند دانانی حەقیقەت وڕاستەقینە، دراوەتە پاڵ زۆربەی زۆریان نەك هەموویان، بۆ ئەوەی ڕەچاوی ویژدان بكرێت سەبارەت بەئەوانەی كەژیر بوون ودەیانزانی شیرك وهاوەڵپەرستی كارێكی پووچەڵ وبێ مانایە، هەروەها حەزیان لەحەقیقەت وڕاستەقینەش بوو، بەڵام بەهۆی سازش لەگەڵ دەسەڵاتدارەكاندا وبۆ پاراستنی گیان وسامانی خۆیان، پاڵپشتیان لەهاوڵپەرست ودەسەڵاتدارەكان دەكرد. ابن عاشور: ١٨/ ٩١.
پرسیار: بۆچى نيسبەتى بەناپەسەند دانانى حەقيقەت وڕاستەقينە، دراوەتە پاڵ زۆربەى زۆريان نەك هەموويان؟
وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلۡحَقُّ أَهۡوَآءَهُمۡ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِذِكۡرِهِمۡ فَهُمۡ عَن ذِكۡرِهِم مُّعۡرِضُونَ ٧١
(ولو اتبع الحق أهواءهم) واتە: ئەگەر حەقیقەت وڕاستەقینە شوێن ئارەزوو وحەزی ئەو خەڵكە بكەوێت وئەو شتانە پەسەند بكات كەخەڵكیی پەسەندی دەكەن، ئەوا بێگومان نیزامی ئەم گێتیە تێك دەچوو، چونكە حەز وئارەزووی خەڵك هەمەجۆرە وفرەیە وزۆربەیان دژ بەیەكن، كەواتە دەبێت هەمووان شوێن حەقیقەت وڕاستەقینە بكەون. قورتوبى: ١٥/ ٧٢.
پرسیار: ئازادى سنوورێكى هەيە، ئەگەر ئەو سنوورە بشكێندرێت چى ڕوودەدات؟