قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
٣١ ٣١

ﭿ ٣٢ ٣٢



٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥
٣٦ ٣٦
٣٧ ٣٧

٣٨ ٣٨

٣٩ ٣٩
٤٠ ٤٠

٤١ ٤١
٤٢ ٤٢
344
سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 28 - 29

فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٢٨ وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلٗا مُّبَارَكٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ ٢٩

خوای گەورە فەرمانی بەحەزرەتی نوح كرد كەكاتێك لەگەمیەكەدا ئارامی گرت، بەهۆی ئەوەی لەدەست ستەمكاران ڕزگاری بووە، سوپاسی پەروەردگار بكات ونزا بكات وداوا لەخوای گەورە بكات كەپیت وبەرەكەت بخاتە ئەو شوێنەی كەلێی دادەبەزن. ابن عەتيە: ٤/ ١٤٢.
پرسیار: چەند جۆر نزا لەم ئايەتانەدا هاتووە بينووسە؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 28

فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٢٨

خەفاجی دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە ئاماژەیە بەوەی كەنابێت مرۆڤ بەهۆی توشبوونی خەڵكی بەبەڵا وموسیبەتەوە خۆشحاڵی دەرببڕێت، جا با ئەو كەسە دوژمنیشی بێت، بەڵكو دەتوانێت لەو ڕووە خۆشحاڵ ببێت كەئەو بەڵا وموسیبەتە بووەتە هۆی لەناوچونی شەڕ وخراپە لەسەر كەسێك، یان ئەوەی بووەتە هۆكاری نەمانی شیرك وگومڕایی لەسەرزەویدا. ئالوسى: ٩/ ٢٣٠.
پرسیار: لەم ئايەتە ئەوە دەردەكەوێت كەجياوازى هەيە لەنێوان ئەوەى كەمرۆڤ بەرگرى لەخۆى بكات لەگەڵ ئەوەى كەبەرگرى لەئايين بكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 29

وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلٗا مُّبَارَكٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ ٢٩

بە كورتی: خوای گەورە بەندەكانی خۆی فێری ئەوە دەكات كەلەكاتی سواربوونی شتێك ولەكاتی دابەزینیشدا ئەم نزایە بخوێنن، تەنانەت كاتێك دەچنەوە ناو ماڵی خۆیان وسڵاو دەكەن (دواتر ئەم نزایە بخوێنن. و). قورتوبى: ١٥/ ٣٧.
پرسیار: بەرهەمى زانستى ئەم ئايەتە چییە؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 33

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ ٣٣

باس كردنی ئەو دوو سیفەتە (واتە: بڕوا نەبوون بەقیامەت ودەوڵەمەندی. و) ئەوە دەردەخا كەهۆكاری بڕوا نەكردن بەپێغەمبەران لەلایەن كافرانەوە، هەر ئەو دوو سیفەتە بووە، چونكە بەدرۆزانینی ڕۆژی قیامەت دەبێتە هۆكاری ئەوەی كەئەوان چاوەڕێی زیندوبوونەوەی دوای مردن نەبن، دەوڵەمەندی وزەگینیش بووەتە هۆكاری خۆبەگەورەزانین ولەخۆبایی بوون، چونكە ئەوانە خوویان بەوە گرتبوو كەئاغا ودەرەبەگ بن نەك شوێنكەوتەی كەسێك. ابن عاشور: ١٨/ ٥٢.
پرسیار: نەترسان لەقيامەت ودەوڵەمەندى دوو هۆكارى گەورەى ئەوەن كەمرۆڤ باوەڕ بەپێغەمبەران نەهێنێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 33

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ ٣٣

ئەم ئایەتە باسی ڕێوشوێن وسوننەتی مرۆڤ دەكات، ئەویش ئەوەیە كەگرەگرە وپیاوە دەست ڕۆیشتووەكانی ناو كوفر یەكەم كەسانێكن كەئینكاری هەق وپێغەمبەران دەكەن. جزائرى: ٣/ ٥١٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى مەترسيى دەوڵەمەندى وخۆشگوزەرانى بكە.

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 35 - 36

أَيَعِدُكُمۡ أَنَّكُمۡ إِذَا مِتُّمۡ وَكُنتُمۡ تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخۡرَجُونَ ٣٥ ۞هَيۡهَاتَ هَيۡهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ ٣٦

واتە: ئەو بەڵێنەی كەبەئێوە دراوە گوایە: دوای مردن ودوای ئەوەی كەئێسكەكانتان ڕزین وپارچەپارچە بوون، دیسان زیندوو دەبنەوە، ئەوە بەڵێنێكە كەهەرگیز بەدی نایەت وشتێكی ناژیرانەیە، بەڵام ئەوانەی كەئەو قسانەیان كرد زۆر بیرتەسك ونەفام بوون، ئەوانە هێز ودەسەڵاتی خوای گەورەیان وەك هێز ودەسەڵاتی بێ نرخی خۆیان هەژمار دەكرد. سەعدى: ٥٥١.
پرسیار: ئەوانەى كەزيندووبوونەوەى دواى مردنيان بەدرۆ دەزانى، بەهۆی چ هەڵەيەكەوە توشى ئەو بێباوەڕييە بوون؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 39 - 40

قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي بِمَا كَذَّبُونِ ٣٩ قَالَ عَمَّا قَلِيلٖ لَّيُصۡبِحُنَّ نَٰدِمِينَ ٤٠

خوای گەورە بەم پێغەمبەرە بانگخوازەی فەرموو: بەم زووانە ئەو گەلەی تۆ بەهۆی ئەو ستەمكاریەی كەكردیان پەشیمان دەبنەوە، جا لەو كاتەدا پەشیمانی دادیان نادات وهیچ سوودێكی نییە. المحرر الوجيز: ٤/ ١٤٤.
پرسیار: نزاى مرۆڤى چاك ومرۆڤى ستەملێكراو زۆر زوو گيرا دەبێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.