قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٦٥ ٦٥

٦٦ ٦٦

ﭿ
٦٧ ٦٧

٦٨ ٦٨

٦٩ ٦٩


٧٠ ٧٠


٧١ ٧١


ﯿ
٧٢ ٧٢
340
سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 65

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِأَمۡرِهِۦ

بزوتنی گەمیە وكەشتییەكان لەناو دەریادا نیشانەی ئەوەیە كەخوای گەورە ئەوانەی ڕام ودەستەمۆ كردووە، ئەگەر خوای گەورە مرۆڤی فێری كەشتی دروستكردن نەكردایە، بێگومان كەشتی لەناو دەریادا ڕۆدەچوو. ابن عاشور: ١٧/ ٣٢٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەباسى كەشتيدا تەنها باسى جووڵەى كەشتى دەكات؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 65

وَيُمۡسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ ٦٥

(ويمسك السماء) ڕاگرتنی ئاسمان ونەكەوتنە خوارەوی ئەوە چاكەیەك ومنەتێكی گەورەیە لەلایەن خوداوە بۆ خەڵكی، بۆ ئەوەی ژیانیان تێك نەچێت. هێنانی دەقی (إلَّا بِإِذنِهِ)لەزانستی ڕەوانبێژیدا پێی دەگوترێت (الاحتراس) واتە: جگە لەباسكردنی چاكەكە بەجۆرێك لەجۆرەكان هۆشداریشی داوە. (الاحتراس لەزمانەوانیدا واتە: خۆ پاس كردن، حەرسی خۆبوون. لەزانستی ڕەوانبێژیشدا بریتییە لەوەی كەدەقێك بخەیتە ناو ڕستەیەك بۆ ئەوەی ترسی ئەوە نەمێنێت كەبەرامبەر بەپێچەوانەوە لەڕستەكە تێ بگات. و). ابن عاشور: ١٧/ ٣٢٣.
پرسیار: چۆن لەم ئايەتەدا ئومێد وترس كۆ بووەتەوە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 65

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِأَمۡرِهِۦ وَيُمۡسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ ٦٥

(إن الله بالناس لرؤوف رحيم):خوای گەورە لەدایك وباوك میهرەبانترە بۆ خەڵكی، هەر لەبەر ئەوەیە كەخوای گەورە چاكەی خەڵكی دەوێت نەك خراپە، بەڵام دایك وباوك جاری وا هەیە خراپەی ڕۆڵەكەیان دەوێت، یەكێك لەبەڵگەكانی ئەوەی كەخوای گەورە لەگەڵ خەڵكدا میهرەبانە ئەوەیە كەهەموو دروستكراوەكانی خۆی بۆ خەڵكی ڕام ودەستەمۆ كردووە. سەعدى: ٥٤٥.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەهەردوو ناوى (رءوف ورحيم) كۆتايى هاتووە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 66

إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ ٦٦

واتە: بەهۆی ئینكاری كردن ودان نەنان بەو ئایەت ونیشانانەی كەبەڵگەن لەسەر دەسەڵات ویەكتایی خوای گەورە. هەندێك دەڵێن: (بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: (إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ ) چونكە زۆربەیان سپڵەن وسوپاسی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە ناكەن، وەك خۆی فەرموویەتی:﴿وَقَلِيلٞ مِّنۡ عِبَادِيَ ٱلشَّكُورُ﴾ [سبأ: 13]. واتە: هەندێكی كەم لەبەندەكانم سوپاسگوزارن. قورتوبى: ١٤/ ٤٤٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرموويەتى: (إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَكَفُورٞ) ؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 67

لِّكُلِّ أُمَّةٖ جَعَلۡنَا مَنسَكًا هُمۡ نَاسِكُوهُۖ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِي ٱلۡأَمۡرِۚ

أي: لا ينازعك المكذبون لك، ويعترضون على بعض ما جئتهم به بعقولهم الفاسدة؛ واتە: ئەو كەسانەی كەتۆ بەدرۆزن دەزانن، با كێشەت لەگەڵ نەكەن وبەعەقڵە بۆگەنەكەی خۆیان ڕەخنە لەو بڕیارانە نەگرن كەبۆ تۆ ڕەوانە كراون، وەك چۆن هەر بەعەقڵی خۆیان وبەپێودانگە ناژیرانەكەی خۆیان ئەو ئاژەڵانە بەڕەوا وحەڵاڵ دەزانن كەخۆیان دەیانخنكێنن.. یان ئەوەی كەگوتویانە:﴿إِنَّمَا ٱلۡبَيۡعُ مِثۡلُ ٱلرِّبَوٰاْ﴾ [البقرة:275]،واتە: بەڕاستی كڕین وفرۆشتنیش هەروەك سوود وڕیبایە وجیاوازی نییە!. هەروەها ئەو ڕەخنانەش نەگرن كەپێویست ناكات وەڵامیان بدەینەوە، لەكاتێكدا ئەوان پەیامەكەی تۆیان لەلا ناپەسەندە ودانیان پیا نەناوە.. كەواتە ئەو ڕەخنەگرانە لەڕاستیدا بڕوایان بەپەیامی خودا نییە ودانی پێدا نانێن، جا با خۆشیان بانگەشەی ئەوە بكەن كەبۆ گەیشتن بەحەقیقەت وڕاستەقینە گفتوگۆ دەكەن. لەوەڵامی ئەو جۆرە كەسانەدا كەڕەخنە دەگرن وپێیان وایە بۆ گەیشتن بەڕاستەقینە ڕەخنە دەگرن، دەبێت بگوترێت: مەبەستی سەرەكی كێشە وگفتوگۆ لەگەڵ ئێوە لەبارەی چەسپاندن یان نەچەسپاندنی پەیامەكەیە، جا ئەگەر دیسانەوە ڕەخنەی گرت ئەوە دەردەكەوێت كەجگە لەڕەخنەگرتن هیچ مەبەستێكی تری نییە. سەعدى: ٥٤٥.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چۆنيەتى ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدا باسكراوە كەڕەخنە لەهەندێك لەبڕيارەكانى شەرع دەگرن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 68

وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ ٦٨

لەم ئایەتەدا باسی چۆنیەتی هەڵسوكەوتی چاك لەگەڵ ئەو كەسانەدا كراوە كەلەڕووی عیناد وئینكارییەوە گفتوگۆ وكێشمەكێش دەكەن، ئەویش ئەوەیە كەوەڵامیان نەدرێتەوە وگفتوگۆیان لەگەڵدا نەكرێت، تەنها ئەوەندەیان پێ بگوترێت كەخوای گەورە ئاوا پێغەمبەری(ﷺ) فێر كردووە!. قورتوبى: ١٤/ ٤٤٥.
پرسیار: چۆن گفتوگۆ لەگەڵ كەسێكدا دەكەى كەلەڕووى ئينكارى وعينادەوە گفتوگۆ دەكات؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 72

يَكَادُونَ يَسۡطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۗ قُلۡ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكُمُۚ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٧٢

ئەی پێغەمبەری خۆشەویست(ﷺ)! بەم كەسانە بڵێ: (أفأنبئكم بشر من ذلكم النار وعدها الله الذين كفروا)واتە: ئاگر وسزا وسەختیەكەی لەوە گەورەترە كەئێوە لەدونیادا دۆستانی خواتان پێ دەترساند، سزای قیامەت سزای كار وكردەوەی ئێوەیە، خراپتر وتوندترە لەو سزایەی كەئێوە لەدونیادا بەرامبەر بەباوەڕداران بەكارتان دەهێنا. ابن كثير: ٥/ ٣٩٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە جۆرێك دڵدانەوەيە بۆ بڕواداران، ئەوانەى كەستەميان لێ دەكرێت، هەروەها هەڕەشەيە بۆ سەر ستەمكارانيش، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.