قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ٢١٦ ٢١٦ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٢١٧ ٢١٧ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٢١٨ ٢١٨ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٢١٩ ٢١٩
كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ وَهُوَ كُرۡهٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡٔاً وَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّواْ شَيۡٔاً وَهُوَ شَرّٞ لَّكُمۡۚ
واتە: غەزاتان لەسەر نووسراوە، هەرچەندە خۆشتان لێی نایەت.
بۆچی خۆشیان لێی نایە؟ چونكە سروشتی مرۆڤ وایە ڕقی لەبەشداری كردنە لەجەنگدا، چونكە جەنگ وهەرا وكێشە دەبێتە هۆی خەرج كردنی سەروەت وسامان وناڕەحەت بوونی نەفس وگیان وكەوتنە ناو تەنگاو ومەترسی، نەك لەبەر ئەوەی كەفەرمانی خوا جێبەجێ نەكەن وڕقیان لەفەرمانی خوا بێت. بەغەوى: ١/ ٢٠٣.
پرسيار: لەچ ڕويەكەوە بڕواداران ڕقيان لەجەنگ وجيهادە؟
وَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡٔاً وَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ
چونكە جەنگ، سەركەوتن بەسەر دوژمنان وداگیر كردنی وڵاتیان ودەستكەوتی بەدوادا دێت. ابن كثير: ١/ ٢٣٩.
پرسيار: بۆچى جەنگ لەگەڵ ئەوەشدا كەناخۆش وناڕەحەتە، كەچى خەيريشى تێدايە؟
وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّواْ شَيۡٔاً وَهُوَ شَرّٞ لَّكُمۡۚ
وازهێنان لەجیهاد، جاری وا هەیە سەركەوتن وداگیركاری تێدایە بۆ دوژمن. ابن كثير: ١/ ٢٣٩.
پرسيار: كۆمەڵگا جارى وا هەيە بەوازهێنان لەجيهاد خۆشحاڵ دەبن، بەڵام لەڕاستيدا بەخراپ لەسەريان دەشكێتەوە، بۆچى؟
يَسۡٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ قِتَالٖ فِيهِۖ قُلۡ قِتَالٞ فِيهِ كَبِيرٞۚ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفۡرُۢ بِهِۦ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَإِخۡرَاجُ أَهۡلِهِۦ مِنۡهُ أَكۡبَرُ عِندَ ٱللَّهِۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَكۡبَرُ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۗ
هەرچەند مرۆڤ كوشتن كارێكی خراپە، بەڵام ئەو خراپەی كەبەهۆی سەركەوتنی كافرانەوە دێتە پێشەوە، لەمرۆڤ كوشتن خراپترە، كەواتە لەنێوان خراپ وخراپتردا خراپ هەڵدەبژێردرێت وبەخراپەكە خراپترەكە لەكۆڵ دەبێتەوە. الجامع الكلام: ١/ ٥٠١.
پرسيار: كۆمەڵگا بەرەو كافربوون بڕوا خراپە يان بەرەو جيهاد وجەنگ؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ يَرۡجُونَ رَحۡمَتَ ٱللَّهِۚ
لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە، ناشێت مرۆڤ پشت بەكار وكردەوە چاكەكانی خۆی ببەستێت، بەڵكو دەبێت پشت بەسۆز ومیهرەبانی خودا ببەستێت، دەبێت پشت بەبەخششی خودا ببەستێت، دەبێت پشت بەوە ببەستێ كەخودا خودایەكی وایە كەتاوانەكان دەشارێتەوە. سەعدى: ٩٨.
پرسيار: ئەم ئايەتە هۆشدارى دەداتە ئەو كەسانەى كەكارى چاكەيان هەيە، ئەو هۆشداريە چییە وچۆنە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ يَرۡجُونَ رَحۡمَتَ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٢١٨
هەرچەندە پێشتر پەسنی دان وبەچاكە باسی كردن، بەڵام دواتر فەرمووی: (يرجون) (واتە: بەئومێدن بچنە بەهەشت. و) ئەوەش لەبەر ئەوەی هیچ كەسێك لەم دونیایەدا نازانێت كەدەچێتە بەهەشتەوە یان نا؟ تەنانەت ئەگەر لەخواپەرستیدا گەیشتبێتە لوتكە، ئەوەش بەدوو بەڵگە، یەكەم: نازانێت سەرەنجام وعاقیبەتی چۆنە. دووەم: تەنها پشت بەكار وكردەوەی خۆی نەبەستێت (بەڵكو پشت بەسۆز ومیهرەبانی خوای گەورە ببەستێت. و). قورتوبى: ٣/ ٤٣٢.
پرسيار: بۆچى لەگەڵ ئەوەدا كەباوەڕداران كارى چاكە زۆر دەكەن وبەشدارى جيهاد وكۆچيش دەكەن كەچى خواى گەورە فەرمووى: يرجون؟
كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ ٢١٩
یانی: لەئایەتەكان ورد ببنەوە وسەرنجیان بدەن ودواتر بڕیاری شەرعییان لێ دەربهێنن وبزانن باس لەچ بەرژەوەندی وچاكسازییەك دەكات؟ ئومێد وایە بەبیركردنەوە وسەرنجدانی ئایەتەكان بەرژەوەندی وچاكسازییەكانتان بۆ ڕوون ببێتەوە، دواتر كار بەجوانترین بۆچوون بكەن وئەو كاتە دوور بكەونەوە لەو شتانەی زیانتان لێ دەدات یان سوودی بۆ ئێوە نییە. ئالوسى: ٢/ ١١٦.
پرسيار: بيركردنەوە وسەرنجدانى ئايەتەكانى قورئان چ سوودێكى هەيە؟