قورئان
ﮢ
ﱉ
٣٩ ٣٩ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ٤٠ ٤٠ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ٤١ ٤١ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ٤٢ ٤٢ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ٤٣ ٤٣ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٤٤ ٤٤ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ٤٥ ٤٥ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ٤٦ ٤٦
ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيۡرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُۗ
ئەم ئایەتە باسی دانایی وحیكمەتی جیهاد وتێكۆشان دەكات، واتە: پیادە كردنی بڕیارەكانی ئیسلام ودوورخستنەوەی ئەو كافرانەی كەدەبنە مایەی ئەزیەت وئازاری موسڵمانان. سەعدى: ٥٣٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئاماژەى بەكام يەك لەحيكمەتەكانى جيهاد داوە؟
وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّهُدِّمَتۡ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٞ وَصَلَوَٰتٞ وَمَسَٰجِدُ يُذۡكَرُ فِيهَا ٱسۡمُ ٱللَّهِ كَثِيرٗاۗ
ئەم ئایەتە مۆڵەتی جیهاد وتێكۆشان بەهێزتر دەكات وتەئكیدی دەكاتەوە، هەروەها باسی ئەوەش دەكات كەبەرژەوەندی لەجیهاد كردنایە، وەك بڵێی دەفەرمووێت: ئەگەر جیهاد وتێكۆشان نەبووایە كافرەكان سەردەكەوتن بەسەر باوەڕداراندا وئایین كۆتایی پێ دەهات. ابن جزى: ٢/ ٥٩.
پرسیار: جيهاد وتێكۆشان كاريگەرى زۆرى هەيە لەسەر مانەوەى ئايينى ئيسلام، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّهُدِّمَتۡ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٞ وَصَلَوَٰتٞ وَمَسَٰجِدُ
بەپێی ئەم ئایەتە ئەو شارانەی كەبەهۆی خواپەرستیەوە ئەمن وئاسایشیان تێدایە ومزگەوتەكانیان ئاوەدانە وبڕیارەكانی شەرعی تێدا جێبەجێ دەكرێت، ئەوە بەهۆی فەزڵ وگەورەیی موجاهید وتێكۆشەرەكان بووە وخوای گەورە بەهۆی بەرەكەتی ئەوانەوە كافرەكانی لەو شارانە دەركردووە ودووری خستونەتەوە. سەعدى: ٥٣٩.
پرسیار: تێكۆشەران چ فەزڵ وگەورەييەكيان هەيە؟
وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّهُدِّمَتۡ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٞ وَصَلَوَٰتٞ وَمَسَٰجِدُ يُذۡكَرُ فِيهَا ٱسۡمُ ٱللَّهِ كَثِيرٗاۗ
ئەم ناوانەی كەلەئایەتەكەدا هاتووە ئەو گەل وئوممەتانەن كەلەپێشوودا كتێبیان بۆ هاتووە، بەڵام ناوی مەجوس وهاوەڵپەرستان نەهاتووە، چونكە ئەوانە كارێكی وەهایان نەبووە تا بەهۆیەوە پارێزراو بن، زیكر ویادی خودا تەنها لەناو ئەو گەلانەدا بووە كەكتێبیان بۆ هاتووە. ابن عەتيە: ٤/ ١٢٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا ناوى پەرستگاى مەجوسيەكان وهاوەڵپەرستەكان نەبراوە؟
وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓۚ
واتە: خوای گەورە یارمەتی ئەو كەسانە دەدا كەهاوكاری ئایینەكەی ودۆستەكانی دەكەن، ئەم بەڵێنە وەك هاندانێكە بۆ جیهاد وتێكۆشانیش. ابن جزى: ٢/ ٥٩.
پرسیار: مەرجى گەيشتنى يارمەتى خودايى چییە؟
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَنَهَوۡاْ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ ٤١
هەر كەس ئەو شتانە ئەنجام بدات كەلەئایەتەكەدا باسكران (واتە: نوێژ وزەكات وفەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە. و) ئەوا بێگومان خوای گەورە ئەو كەسە بەسەر دوژمندا زاڵ دەكات. الجامع الكلام: ٤/ ٤٣٤.
پرسیار: دواى ئەوەى تێكۆشەران لەشوێنێكدا جێگير بوون، ئيتر ئەركى سەرشانيان چییە؟
فَإِنَّهَا لَا تَعۡمَى ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَلَٰكِن تَعۡمَى ٱلۡقُلُوبُ ٱلَّتِي فِي ٱلصُّدُورِ ٤٦
نابینایی بەزیان ئەوەیە كەمرۆڤ چاوی دڵی كوێر بێت، نابینایی لەچاوا زیان لەئایین وبیروباوەڕ نادات. بەغەوى: ١٤/ ٢٢٤.
پرسیار: ئەو نابيناييەى كەمرۆڤ بەفەلاكەتدا دەبات وزيانى بۆ ئايينەكەى هەيە، كامەيە؟