قورئان
ﮡ
ﱉ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ
ﭠ ٧٣ ٧٣ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ٧٤ ٧٤ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
٧٥ ٧٥ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٧٦ ٧٦ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ٧٧ ٧٧ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ٧٨ ٧٨
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ٧٩ ٧٩
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ٨٠ ٨٠ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ٨١ ٨١
وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا
یەكێك لەگەورەترین ناز ونیعمەتەكانی خودا بۆ بەندەكانی ئەوەیە كەببێت بەپێشەوا وسەركردەی ئەوانەی كەڕێنوێنی كراون وباوەڕداران گوێ بۆ قسەكانی بگرن وفەرمانەكانی جێبەجێ بكەن. سەعدى: ٥٢٧.
پرسیار: دەتوانين چ نەتيجەيەك لەوە وەربگرين كەخواى گەورە چاكەى لەگەڵ حەزرەتى ئيبراهيم وكوڕەكانى كردووە وكردونى بەڕێبەرى چاكەكاران؟
وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِمۡ فِعۡلَ ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِۖ
ڕستەی (وأوحينا إليهم فعل الخيرات):هەموو ئەو شتە چاكانە دەگرێتەوە كەمافی خودا ومافی بەندەكانی خودایە ودەبێت ڕەچاو بكرێن. جا ڕستەی (وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة) یش بادانەی تایبەتە بۆ سەر گشتی (عەتفی خاص لەسەر عام). ئەو شتانەی كەلەم دوو ڕستەیەدا باسكراون نرخێكی ئێجگار گەورەیان هەیە، هەر كەسێك بەو جۆرە كەخوای گەورە داوای كردووە بەجێیان بهێنێت، ئەوا ڕەچاوی هەموو كاروبارەكانی تری ئایینی دەكات، هەر كەسێكیش گوێیان نەداتێ ئەوا هەموو كاروبارەكانی تر پشت گوێ دەخات وجێبەجێیان ناكات، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كەنوێژ باشترین كردارە كەمافی خودای تێدا ڕەچاو دەكرێت وزەكات گرنگترین كارە كەمافی بەندەكانی خودای تێدا ڕەچاو دەكرێت. سەعدى: ٥٢٧.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەدا كەنوێژ وزەكات دوو چەمكن لەچەمكەكانى چاكە، بۆچى خواى گەورە ئەو دوانەى بەشێوەى تايبەت باس كرد؟
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ ٧٨ فَفَهَّمۡنَٰهَا سُلَيۡمَٰنَۚ وَكُلًّا ءَاتَيۡنَا حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ
(فَفَهمناها سُليمانَ) واتە: سولەیمانمان لەو باسە تێگەیاند. ئەم دەستەواژەیە مانای ئەوە نادات كەخوای گەورە بابەتەكانی تری فێری حەزرەتی داود نەكردووە، چونكە لەدرێژەی باسەكەدا دەفەرمووێت:(وَكُلًّا) واتە: بەهەریەك لەداوود وسولەیمانمان (آتينا حكمًا وعلمًا) دانایی وزانستمان بەخشیبوو. ئەم ئایەتە ئەوەمان پیشان دەدا كەدادوەر جاری وا هەیە كەدەیپێكێت وجاری واش هەیە كەنایپێكێت، جا ئەگەر هەموو هەوڵی خۆی خستە كار ونەیپێكدا ئەوە سەركۆنە ناكرێت (بەڵام ئەگەر كەمتەرخەمی كردوو بەدوای لێكۆڵینەوە لەبابەتەكەدا نەڕۆیشت وبڕیارێكی دەركرد وبڕیارەكەی هەڵە بوو، ئەوكاتە سەركۆنە دەكرێت. و). سەعدى: ٥٣٨.
پرسیار: لەچ كاتێكدا دادوەر يان موفتى يان مامۆستا يان باوك هەڵە بكات، لەسەر هەڵە كردنەكەى سەركۆنە ناكرێت؟
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ ٧٨ فَفَهَّمۡنَٰهَا سُلَيۡمَٰنَۚ وَكُلًّا ءَاتَيۡنَا حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ
حەسەن دەفەرمووێت: ئەگەر ئەم ئایەتە نەبووایە بێگومان دادوەرەكان لەناو دەچون وبەدبەخت دەبوون، بەڵام ئەوەتا خوای گەورە پەسنی حەزرەتی سولەیمان دەدا لەسەر ئەوەی كەبەهەق وڕاستی گەیشتووە وپێكاوێتی، سەركۆنەی حەزرەتی داودیش ناكات، بەڵكو بیانوەكەی بەهەند وەردەگرێت ولێی دەبوورێت. قورتوبى: ١٤/٢٣٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى سۆز وبەزەيى خودا بكە بۆ دادوەر وبڕيار بەدەستەكان؟
وَسَخَّرۡنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلۡجِبَالَ يُسَبِّحۡنَ وَٱلطَّيۡرَۚ
حەزرەتی داود یەكێك بووە لەچاكترین بەندەكانی خودا ویەكێك بووە لەوانەی كەلەهەمووان زیاتر یاد وزیكری خودایان دەكرد. سەعدى: ٥٢٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەو تايبەتمەنديەى بەحەزرەتى داود بەخشى كەكێوەكان وباڵندەكان لەگەڵيا يادى خودايان دەكرد؟
وَسَخَّرۡنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلۡجِبَالَ يُسَبِّحۡنَ وَٱلطَّيۡرَۚ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ ٧٩
وادیارە كەڕستەی (وَكُنا فَاعِلين) تەئكیدە لەسەر ڕستەی (وَسَخرنا مَعَ دَاوودَ الجِبالَ يُسَبِّحنَ وَالطّيرَ).هۆكاری تەئكیدەكەش ئەوەیە كەڕامكردنی كێوەكان وتەسبیحاتی كێوەكان كارێكی سەرسوڕهێنەر ونائاساییە، وا گومانیش دەبرێت كەكافرە نەفامەكان بەدرۆی بزانن. شەنقيتى: ٤/ ٢٣٢.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى(وكنا فاعلين)كۆتايى پێهات؟
وَعَلَّمۡنَٰهُ صَنۡعَةَ لَبُوسٖ لَّكُمۡ لِتُحۡصِنَكُم مِّنۢ بَأۡسِكُمۡۖ فَهَلۡ أَنتُمۡ شَٰكِرُونَ ٨٠
سوپاسگوزاری مرۆڤ لەخودا ئەوەیە كەناز ونیعمەتەكانی خودا بۆ خواپەرستی بەكار بهێنێت، سوپاسگوزاری خوداش لەبەندەكانی ئەوەیە كەلەبری كارێكی كەمی بەندەكان، خوای گەورە پاداشتێكی زۆریان پێ دەبەخشێت. شەنقيتى: ٤/ ٢٣٤.
پرسیار: چ كاتێك مرۆڤ دەچێتە ڕيزى سوپاسگوزارانەوە؟ خواى گەورەش چۆن وەڵامى سوپاسى بەندەكانى دەداتەوە؟