قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١٣ ١٣
١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦

١٧ ١٧
ﭿ
١٨ ١٨

١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١

٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥
٢٦ ٢٦
٢٧ ٢٧
٢٨ ٢٨ ٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
٣١ ٣١ ٣٢ ٣٢
٣٣ ٣٣
ﯿ ٣٤ ٣٤ ٣٥ ٣٥
٣٦ ٣٦
٣٧ ٣٧
313
سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 14

إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ ١٤

(فاعبدني):من بپەرستن، بەهەموو جۆرەكانی خواپەرستی، بەوەی كەدیارە وبەوەش كەنادیارە، بەهەموو لق وپۆپەكانی خواپەرستیەوە. دواتر خوای گەورە بەتایبەتی باسی نوێژی كرد -هەرچەند نوێژیش خۆی بەشێكە ویەكێكە لەجۆرەكانی خواپەرستی- چونكە نوێژ خاوەن فەزیڵەتێكی تایبەتییە ولەهەموو خواپەرستییەكان گەورەترە وخواپەرستیە بەدڵ وزمان وكردەوە. سەعدى: ٣/ ٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بەتايبەت ناوى نوێژى بردووە، لەكاتێكدا نوێژ خۆى يەكێكە لەخواپەرستيەكان؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 14

إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ ١٤

ڕایەك دەڵێت: نوێژ بكە بۆ ئەوەی لەنوێژدا یادی من بكەیتەوە. ڕایەكی تر دەفەرمووێت: نوێژ بكە تا بەهۆی نوێژەوە من یادی تۆ بكەم. ابن جزى: ٢/ ١٦.
پرسیار: ئەم ئايەتەى سەرەوە باسى يەكێك لەئامانجە گرنگەكانى نوێژ دەكات، ئەو ئامانجە كامەيە؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 17

وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ ١٧

خوای گەورە بۆیە ئەم پرسیارەی لەحەزرەتی موسا كردووە تا پەرجووی گەورەی پیشان بدات كەبریتییە لەبوونی گۆچان بەمار. كەواتە ئامانجی پرسیارەكە ئەوەیە كەخوای گەورە دەیەوێت جیاوازى نێوان گۆچانەكە پێش بوون بەمار ودوای بوون بەمار پیشانی پێغەمبەر موسا بدات. ابن جزى: ٢/ ١٧.
پرسیار: خواى گەورە خۆى ئاگاى لەپەنهان وپەنهانترینەكانیشە، بۆچى ئەو پرسيارەى لەموسا كرد؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 24 - 26

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ٢٤ قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي ٢٥ وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي ٢٦

كاتێك موسا لەم بابەتە ئاگادار بوویەوە، لەترسی فیرعەون هانای بۆ خوای گەورە نەبرد، بەڵكو فەرمانی خوای گەورە وەرگرت وداوای لەخوا كرد دڵەڕاوكێ ونیگەرانی لەدڵدا نەهێڵێت وچەند هۆكارێكی بۆ فەراهەم بكات تا لەبڵاوكردنەوەی پەیمانی خوادا یاریدەی ئەو بن وزمانپاراویی پێ ببەخشێت تا بتوانێت بەبەڵگەی بەهێزەوە قنیات بەفیرعەون بهێنێت. ابن عاشور: ١٦/ ٢١٠.
پرسیار: باسێكى ئامادەيى وبەلەز بوونى پێغەمبەران سەبارەت بەجێبەجێ كردنى فەرمانەكانى خواى گەورە بكە.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 25

رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي ٢٥

یانی: سینەم گوشاد وفراوان بكە تا بتوانم لەهەمبەر ژاری زمان وئەزیەت وئازاری خەڵكی خۆڕاگر بم وبەهۆی قسەی خراپ وكردەوەی ناڕەوای ئەوانەوە سەغڵەت نەبم وسینە تەنگ نەبم، چونكە ئەگەر سینە تەنگ ببێت مرۆڤ بەشیاوی ئەوە نامێنێت كەخەڵكی ڕێنوێنی بكات بۆ سەر ڕێگای ڕاستەقینە. سەعدى: ٥٠٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە بانگخوازەكان هان دەدا بۆ ئەوەى داوا لەخواى گەورە بكەن پێش ئەوەى دەست بەبانگەواز بكەن، خەمى قورسيان لەسەر بڕەوێنێتەوە وئارەخەيانيان بكات، باسێكى ئەم بابەتە بكە!.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 25 - 26

قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي ٢٥ وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي ٢٦

موسا لەخوا پاڕایەوە تا سینەی بۆ وەرگرتنی پەیامی ڕاستەقینە گوشاد بكات، تا ئەو قنیاتەشی بۆ دروست ببێت كەهیچ كەسێك بەبێ ئیزنی خوای گەورە توانای زیان گەیاندنی بەئەو نییە، جا كاتێك گەیشتە ئەو قنیات ویەقینە ئیتر باكی لەهێز وسوپای زەبەلاحی فیرعەون نەما. بەغەوى: ٣/ ١١٩.
پرسیار: لەكاتى بانگەوازدا پێغەمبەران چۆن ڕووبەڕووى خەم وخەفەتى گەورە دەبوونەوە ولەكاتى ڕووبەڕووبوونەوەى لەمپەرە سەرەكيەكان چييان دەكرد؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 27 - 28

وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةٗ مِّن لِّسَانِي ٢٧ يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي ٢٨

گرێی زمانی پێغەمبەر موسا لەئەوەوە پەیدا بو كاتێك خورما وپەرەنگ (سكڵ)یان بۆ هێنا، ئەو پەرەنگێكی هەڵگرت وخستیە ناو دەمیەوە.. موسا داوای نەكرد لەخوای گەورە ئەو گرێی زمانەی بەتەواوی لا ببات، بەڵكو داوای كرد هەر ئەوەندەی لێ لا ببات تا بتوانێت خەڵكی تێبگەیەنێت ولەكاتی گەیاندنی پەیامی خوای گەورە دەستەوسان نەبێت وخەڵكی لەقسەكانی تێ بگەن، ئەگەر داوای بكردایە خوای گەورە بەتەواوی زمانی چاك بكردایەتەوە، بێگومان خوای گەورە بەتەواوی چاكی دەكردەوە، بەڵام پێغەمبەران هەر بەئەندازەی پێویست داوای شت لەخوای گەورە دەكەن. ابن كثير: ٣/ ١٤٣.
پرسیار: لەم ئايەتەدا يەكێك لەئادابى دۆعا وداواى پێغەمبەران سەبارەت بەشتى دونيايى باسكراوە، باسى ئەو ئادابە بكە!.