قورئان
ﮟ
ﱈ
ﭘ ﭙ ٩٦ ٩٦ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٩٧ ٩٧ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ٩٨ ٩٨
ﮠ
ﭿ ﮀ ٣ ٣ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٤ ٤
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ٥ ٥ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٦ ٦ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٧ ٧ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ٨ ٨ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٩ ٩ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ١٠ ١٠ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ١١ ١١ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ١٢ ١٢
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجۡعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وُدّٗا ٩٦
موجاهید دەفەرمووێت: خوای گەورە ئەو جۆرە كەسانەی خۆش دەوێت ودەیانكات بەدۆست وخۆشویسراوی بەندە باوەڕدارەكانی خۆی. هەرەمی كوڕی حەییان دەفەرمووێت: هەر كەسێك لەتای دڵەوە ڕوو لەخوا بكات خوای گەورە دڵی باوەڕداران بەرەو لای ئەو كەسە ڕادەكێشێت وئەو كەسەی لای خەڵك خۆشەویست دەكات. بەغەوى: ٣/ ١١٠.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەبێتە خۆشويسراوى خودا وبەندە باوەڕدارەكانى خودا؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجۡعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وُدّٗا ٩٦
خوای گەورە خۆشەویستی ئەوانە لەدڵی دۆستەكانی خۆیدا ولەدڵی دانیشتوانی ئاسمان وزەویدا جێگیر دەكات، جا دوای ئەوەی خۆشەویسییان لەدڵی دانیشتوانی ئەرزو ئاسماندا جێگیر بوو، ئیتر زۆرێك لەكارەكانیان بۆ ئاسان دەبێت، هەرچی خێرە دەستیان دەكەوێت، نزایان گیرا دەبێت، ڕێنوێنی دەكرێن، لای هەمووان بەبایەخن. سەعدى: ٥٠١.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار بەهۆی خۆشەويستى پياوچاكانەوە چ سوودێكى دەست دەكەوێت؟
فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلۡمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوۡمٗا لُّدّٗا ٩٧
واتە: ئەی پێغەمبەر! قورئانمان بەزمانە عەرەبیەكەی خۆت دابەزاندووە، بۆ هەموو ئەو كەسانەشمان ئاسان كردووە كەلێی ڕادەمێنن وبیری لێ دەكەنەوە. قورتوبى: ١٣/ ٥٣٨.
پرسیار: ئايا بيركردنەوە لەقورئانى پيرۆز ئاسانە يان كارێكى گرانە؟
مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ ٢ إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ ٣
تذكرة: یانی ئەو ئامۆژگاری وپەندەی كەدڵەكان نەرم وئارام دەكاتەوە، لەئەنجامدا فەرمانەكانی پەروەردگار جێبەجێ دەكات ولەپاوانە قەدەغە كراوەكان (واتە لەحەرامەكان) دوور دەكەوێتـەوە، قورئانی پیرۆز ئەم یاداوەرییەی تەنها بۆ ئەوانە بڕیار داوە كەلەخواترس وملكەچن، چونكە تەنها ئەوانە لەپەند وئامۆژگارییەكان بەهرەمەندن وسوود وەردەگرن. شەنقيتى: ٤/٥.
پرسیار: : كام سيفەتەى مرۆڤ دەبێتە هۆى سوود وەرگرتن لەپەند وئامۆژگارى؟
إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ ٣
تذكرة: یانی وەبیر هێنانەوەی ئەوەی لەبیر كراوە، چونكە یەكخواپەرستی لەسرووشتی مرۆڤدا تاقەت (پەنهان) كراوە ودژی شیرك وهاوەڵپەرستیە، لەم سۆنگەوە داوەت كردن بۆ سەر ئایینی ئیسلام وەبیر هێنانەوەی ئەو شتەیەكە لەسرووشتی مرۆڤدا تاقەت كراوە، یان یاداوەری ئایین وبەرنامەی ئیبراهیم پێغەمبەرە. إبن عاشور: ١٦/ ١٨٥.
پرسیار: بۆچى خوداى مەزن وشەى (تذكرة)ى بەكار هێنا ووشەى (تعليم)ى بەكار نەهێنا؟
وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى ٧
لە ابن عباس وسەعیدی كوڕی جوبەیرەوە دەگێڕنەوە كەوشەی (السر) واتە: ئەوەی لەلە دڵتا پەنهانی دەكەیت، پەنهانتریش لە(السر) ئەوەیە كەلەدڵتدا هەیە وخۆشت نازانی كەدەربارەی ئەو شتە لەگەڵ خۆتدا دەپەیوی، بەڵام خوای گەورە ئاگای لەوەشە، چونكە تۆ هات (ئاگات) لەشاراوەكانی ئەمڕۆیە، بەڵام بێ ئاگای لەوەی سبەی بەناو دڵتدا گوزەر دەكات، بەڵام خوای گەورە ئاگای لەو شتانەیە كەئەمڕۆ پەنهانت كردووە ولەوانەش كەسبەی تاقەتیان دەكەیت. عەلی كوڕی ئەبو تەڵحە لەئیبن عەباسەوە دەگێڕێتەوە كە: (سر) یانی ئەوەی كەمرۆڤ لەدڵی خۆیدا دەیشارێتەوە، شاراوەتر لە(سر) شتێكە كەخودی مرۆڤ پێش ئەوەی بیكات لێی بێ ئاگایە.
پرسیار: باسێكى هێزى خواى گەورە بكە لەبارەى ئەوەى كەئاگاى لەپەنهان وپەنهانتريش لەپەنهانە!.
وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ ٩
باسی چیرۆك وبەسەرهاتی پێغەمبەر موسا (سڵاوی خوای لەسەر) لەم سورەتەدا بۆ دڵدانەوە ودڵنەوایی پێغەمبەری ئیسلامە(ﷺ) لەبەرامبەر ئەو كێشە وئارێشانەی كەلەكاتی ڕاگەیاندنی ئایینی ئیسلامدا یەخەیان دەگرت، هەروەها لەهەمبەر سپڵەیی وناسوپاسگوزاری خەڵك، ئەم باسە وەك نموونە لەبارەی پێغەمبەرەوە(ﷺ) باس كراوە. ابن عەتيە: ٤/٣٨.
پرسیار: چيرۆكى پێغەمبەر موسا دەبێتە هۆكارى ئارامى وئارخەيانى مرۆڤ، لەم باسە ڕابمێنە ودواتر دوو سوودى ئەم باسە بنووسە؟