قورئان
ﮟ
ﱈ
٣٩ ٣٩ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ٤٠ ٤٠ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ٤١ ٤١ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٤٢ ٤٢ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ٤٣ ٤٣ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ٤٤ ٤٤ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ٤٥ ٤٥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٤٦ ٤٦ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٤٧ ٤٧
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ٤٨ ٤٨ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٤٩ ٤٩
ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ٥٠ ٥٠
ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٥١ ٥١
وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ وَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ٣٩
الحسرة: بریتییە لەبەهێزترین وسەختترین پەشیمانی وخەم وخەفەت بۆ ئەو شتەی كەلەدەست چووە وكردنەوەی هەیهاتە.(وأنذرهم) ئینزار: بریتییە لەڕاگەیاندنی شتێك هاوڕێ لەگەڵ هەڕەشەدا، واتە: خەڵكی لەهاتنی ڕۆژی قیامەت ئاگادار بكەوە وبیانترسێنە، ڕۆژی قیامەت بۆیە بەڕۆژی حەسرەت وپەشیمانی ناوبراوە، چونكە كافرەكان لەو ڕۆژەدا زۆر بەسەختی پەشیمان دەبنەوە وتەنانەت باوەڕدارانیش بەهۆی ئەو كەمتەرخەمییانەی كەلەدونیادا كردوویانە، هەر پەشیمانن. شەنقيتى: ٣/ ٤٢٢.
پرسیار: بۆچى بەڕۆژى سەڵا دەگوترێت: ڕۆژى حەسرەت؟
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِبۡرَٰهِيمَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيًّا ٤١
صدیق: واتە: زۆر ڕاساڵ وڕاستگۆ وپابەند بەڕاستگۆییەوە. هەندێكیش دەڵێن: هەر كەسێك بڕوای وابێت كەخوای گەورە تاك وتەنهایە وشەریكی نییە وباوەڕیش بەپێغەمبەران بهێنێت وباوەڕ بەڕۆژی قیامەت بهێنێت وكاری بۆ بكات، ئەوە صدیقە. بەغەوى: ٣/ ٨٨.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەچێتە ڕيزى (صديق) ڕاستگۆيانەوە؟
يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعۡبُدُ مَا لَا يَسۡمَعُ وَلَا يُبۡصِرُ وَلَا يُغۡنِي عَنكَ شَيۡـٔٗا ٤٢ يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَدۡ جَآءَنِي مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَمۡ يَأۡتِكَ فَٱتَّبِعۡنِيٓ أَهۡدِكَ صِرَٰطٗا سَوِيّٗا ٤٣ يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا ٤٤ يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا ٤٥
حەزرەتی ئیبراهیم هێواش هێواش ولەكاری سووكەوە دەستی پێكرد وباوكی بانگ كرد بۆ یەكخواپەرستی، سەرەتا باوكی لەوە ئاگادار كردەوە كەئەو زانستی لایە وئەوەیشی دەربڕی كەدەبێت بەهۆی زانستەكەیەوە گوێڕایەڵی لێ بكات وئەگەر گوێڕایەڵی بكات ئەوا ڕێگای ڕاستی دۆزیوەتەوە، دواتر نەهیی ئەوەی لێكرد كەشەیتان پەرستی بكات وباسی زیانەكانی شەیتان پەرستی بۆ كرد، لەكۆتاییدا باوكی لەوە ئاگادار كردەوە كەئەگەر لەسەر كوفرەكەی بەردەوام بێت دەبێتە دۆستی شەیتان وئەو كاتە سزای خوای گەورەی پێ دەگات وبەر خەشم وتوڕەیی ونەفرەتی خوا دەكەوێت. سەعدى: ٤٩٥.
پرسیار: لەكاتى بانگەوازا دەبێت بانگخواز پلە بەپلە وهەنگاو بەهەنگاو بانگەوازەكەى بدات بەگوێى خەڵكدا، ئەم بابەتە لەچيرۆكى حەزرەتى ئيبراهيمايە، ڕوونى بكەرەوە!.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَدۡ جَآءَنِي مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَمۡ يَأۡتِكَ
لای هیچ كەسێك شاراوە نییە كەئەم جۆرە قسەكردنە نەرمی نواندنێكی لەگەڵدایە، حەزرەتی ئیبراهیم نەیفەرموو: باوكە! من زانام وتۆ نەزان ونەفامی!. یاخود نەیفەرموو: تۆ هیچ نازانیت!. بەڵكو پوختەی ئەو قسانەی كەئەو بەباوكی خۆی فەرموو ئەوەیە كە: هەم من وهەم تۆش زانستمان هەیە وزاناین، بەڵام ئەو جۆرە زانستەی بەمن گەییوە، بەتۆ نەگەییوە. سەعدى: ٤٩٤.
پرسیار: بانگخواز چ سوودێك لەم ئايەتە وەردەگرێت؟
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا ٤٤
باسكردنی سیفەتی (عصيًّا)كەلەسەر كێشێك هاتووە كەمانای موبالەغەی تێدایە، لەگەڵ زیادكردنی فیعلی (كان) بەو مەبەستە هاتووە تا ئێمە لەوە تێبگەین كەشەیتان هەرگیز دەست لەنافەرمانی هەڵناگرێت وئەو سیفەتی یاخیبوون وتاوانباریە بووە بەكاڵاو بڕاوە بەبەریدا. ابن عاشور: ١٦/ ١١٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سيفەتى (عصيًّا)ـى بۆ شەيتان باس كردووە؟
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكَۖ سَأَسۡتَغۡفِرُ لَكَ رَبِّيٓۖ
حەزرەتی ئیبراهیم وەك هەموو بەندە گوێڕایەڵەكانی خوا لەبەرامبەر مرۆڤە نەفام ونەزانەكاندا، وەڵامی باوكی دایەوە وسەركۆنەی نەكرد، سەبری گرت، وەڵامی قسە نەشیاوەكانی باوكی نەدایەوە، بەڵكو فەرمووی: (سلام علیك). سەعدى: ٤٩٥.
پرسیار: دەبێت مرۆڤى بانگخواز چۆن وەڵامى قسەى ناشيرينى خەڵكى بداتەوە؟
وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا ٤٨
بانگخواز ئەگەر لەلایەن بانگكراوەكانەوە چێوی ساردی نرا بەدڵەوە (واتە: بێ ئومێدیان كرد لەوەی كەبەگوێی بكەن وشوێنی بكەون) ئەوا لەسەریەتی خەریكی چاكسازی كردنی كار وكردەوەكانی خۆی بێت، هەروەها ئومێدی ئەوەی هەبێت كەخوای گەورە لێی وەردەگرێت ولەخراپەی خراپەكارانی دەپارێزێت. سەعدى: ٤٩٥.
پرسیار: ئەگەر خەڵكى وەڵامى بانگخوازيان نەدايەوە وشوێنى نەكەوتن، ئەو كاتە بانگخواز چ ئەركێكى لەسەرە؟