قورئان
ﮟ
ﱈ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٢٦ ٢٦ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ٢٧ ٢٧
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ٢٨ ٢٨ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ٢٩ ٢٩ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ٣٠ ٣٠ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٣١ ٣١ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ٣٢ ٣٢ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ٣٣ ٣٣ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ٣٤ ٣٤ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ٣٥ ٣٥ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٣٦ ٣٦ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٣٧ ٣٧ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ٣٨ ٣٨
فَلَنۡ أُكَلِّمَ ٱلۡيَوۡمَ إِنسِيّٗا ٢٦
خوای گەورە فەرمانی بەمەریەم نەدا كەلەگەڵ خەڵكەكەدا قسە بكات وپاكانە بۆ خۆی بكات، چونكە لەو بارەوە هەر شتێكی گوتبا كەڵكی نەبوو، خەڵكی باوەڕیان پێ نەدەكرد، جا قسەكردنی حەزرەتی عیسا لەناو بێشكەكەدا -جگە لەوەی پەرجوو وموعجیزە بوو بۆ حەزرەتی عیسا. و) گەورەترین پاكانەش بوو بۆ دایكی، چونكە ئەگەر ژنێك بەبێ مێرد منداڵێك بهێنێتە دونیا وبانگەشەی ئەوە بكات كەهیچ كەسێكیش نزیكی نەبووەتەوە وخوای گەورە وەك پەرجوویەك ئەو منداڵەی پێ بەخشیوە، ئەوە قسەیەكی زۆر گەورەیە وئەگەر چەند شایەتی ڕاساڵ ودادپەروەری هەبێت هێشتا خەڵكی بڕوای پێ ناكەن، جا بۆیە دەبێت شایەتیەكەش خۆی بۆ خۆی جۆرێك بێت لەموعجیزە، هەم كارەكە موعجیزە بووە هەم شایەتیەكە، بۆیە خوای گەورە حەزرەتی عیسای هێنایە گۆ ولەناو لانكدا هێزی قسەكردنی پێدا وپاكانەی بۆ دایكی كرد. سەعدى: ٤٩٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى بەخاتو مەريەم نەكرد كەپاكانە بۆ خۆى بكات؟
فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُ
خاتو مەریەم چونكە لەپاكداوێنی خۆی دڵنیا بوو، بۆیە شەرمی نەكرد وكۆرپەكەی (واتە: حەزرەتی عیسا) لەباوەش گرت وهاتەوە بۆ ناو ئاپۆڕای خەڵكی. سەعدى: ٤٩٢.
پرسیار: لەكاتێكدا خاتو مەريەم بەبێ مێرد كوڕێكى هێنايە دونيا، چۆن وێراى لەباوەشى بگرێت وبيهێنێتەوە بۆ ناو خزم وكەسوكار وناسراوەكانى؟
قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا ٣٠
خوای گەورە باسی ئەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە كەیەكەم قسەی حەزرەتی عیسا لەناو لانك وبێشكەدا ئەوە بوو كەفەرمووی: بەندەی خودام! ئەم قسەیە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر گاورەكان كەپێیان وایە حەزرەتی عیسا یان كوڕی خوایە -پەنا بەخوا- یان هاوڕێ وشەریكی خوایە ودەبێت بپەرسترێت!. شەنقيتى: ٣/ ٤١٦.
پرسیار: چ سوودێك لەيەكەم قسەى حەزرەتى عيسا وەردەگيرێت؟
قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ
حەزرەتی عیسا بەگەلەكەی فەرموو: من بەندەی خودام! ئیتر سیفەتێكی وەهای نییە كەشیاوی ئەوە بێت وەك خودا سەیر بكرێت وبپەرسترێت، خوای گەورە بەرییە لەئەو قسانەی كەگاورەكان دەیكەن وپێچەوانەی فەرموودەی حەزرەتی عیسایشە. سەعدى: ٤٩٢.
پرسیار: بۆچى يەكەمين فەرموودەى حەزرەتى عيسا ئەوە بوو كەفەرمووى: (إني عبد الله)؟
وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ
واتە: بەرەو هەر كوێ بڕۆم ولەهەر شوێنێك بم سوودمەند وبەپیت وبەرەكەت وموبارەكم. موجاهید دەفەرمووێت: واتە: مامۆستای خێر وچاكەم. عەتا دەفەرمووێت: واتە: خەڵكی بەرەو ڕێگای خواپەرستی ویەكخواپەرستی داوەت دەكەم. بەغەوى: ٣/ ٨٥.
پرسیار: چۆن مرۆڤ لەهەر شوێنێك بێت پيرۆز وموبارەكە؟
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا ٣٢
بۆیە خوای گەورە باسی چاكەی لەگەڵ دایك وباوكدا كرد، چونكە بەنی ئیسرائیل لەو سەردەمە گرنگییان پێ نەدەدا وپشت گوێیان خستبوو، بەتایبەتی دایك، بەزایفە ولاواز وبێ دەسەڵاتیان هەژمار دەكرد، هەروەها زۆر جار دایك ئەوەندە دڵسۆز ومیهرەبانە بۆ ڕۆڵەكەی، ڕۆڵەكەی هەر كارێكی بۆ بكات هێشتا كەمتەرخەمی كردووە. ابن عاشور: ١٦/ ١٠٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە تەنها باسى ئەوەى كرد كەحەزرەتى عيسا فەرموويەتى: لەگەڵ دايكمدا چاكم؟
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا ٣٣
ئەو سێ كاتەی كەباسكراوە (واتە: كاتی لەدایكبوون ومردن وزیندوبوونەوە. و) بۆیە بەشێوەی تایبەت باسكراوە چونكە لەو سێ شوێنەدا مرۆڤ زیاتر لەهەموو كات وشوێنێك ئاتاجی سۆز ومیهرەبانی خودایە. ابن عەتيە: ٤/١٥.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى عيسا تەنها ئەو سێ كاتەى باسكردووە كەلەئايەتەكەدا هاتووە؟