قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦ ٦

٧ ٧

٨ ٨

ﭿ
٩ ٩

١٠ ١٠

١١ ١١

١٢ ١٢


١٣ ١٣


١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦
3
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 7

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ

كاتێك تاوانەكان یەك لەدوای یەك دەڕژێنە سەر دڵەكان، ئەوا دڵەكان دادەخەن، كاتێكیش تاوانەكان بوون بەهۆكاری داخرانی دڵەكان ئەوا خوای گەورە مۆر دەنێت بەسەر ئەو دڵانەدا، لەئەنجامدا وای لێدێ كەبیروباوەڕ دەریچە وكولانەیەك نادۆزێتەوە تا لێیەوە بچێتە ناو دڵەوە، هیچ دەرمانێك نییە ئەوان وكوفر لەیەكتر جیا بكاتەوە، ئەمە ئەو مۆرەیە كەخوای گەورە ئاماژەی پێكردووە وفەرموویەتی:(ختم الله على قلوبهم وسمعهم) ابن كثير: ١/ ٤٥.
پرسيار: چۆن مۆر لەسەر دڵ دەدرێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 7

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ وَعَلَىٰٓ أَبۡصَٰرِهِمۡ غِشَٰوَةٞۖ

خوای گەورە باسی ئەو لەمپەرانەی كردووە كەناهێڵن ئەوانە باوەڕ بهێنن وفەرموویەتی:(ختم الله على قلوبهم وعلى سمعهم) یانی: بەشێویەك مۆر لەسەر دڵیان دەدرێت كەبیروباوەڕ نەتوانێت بچێتە ناویەوە ودەریچە وكولانەیەك بۆ چوونە ژورەوەی بیروباوەڕ نەمێنێت، بۆیە ئەوانە لەو شتانە تێناگەن كەسوودی بۆیان هەیە، ئەو شتانە نابیسن كەسوودی بۆ ئەوان هەیە، (وعلى أبصارهم غشاوه) یانی: پەردەیەك بەسەرچاویانەوە هەیە كەدەبێتە لەمپەر وناهێڵێت ئەو شتانە ببینن كەسوودی بۆ ئەوان هەیە. بەجۆرێكی تر بیڵێین: ڕێگاكانی چاكە وزانستیان لەسەر داخراوە، كەواتە هیچ ئومێدێك بۆ ئەوە نەماوەتەوە ئەوانە باوەڕ بهێنن، چاوەڕێی هیچ خێر وچاكەیەكیان لێ ناكرێت، ئەوەش تەنها بەهۆی كوفر وئینكارییە كەدەرگاكانیان لەسەر داخراوە وناكرێنەوە. سەعدى: ٤٢.
پرسيار: بۆچى بەتايبەت باسى ئەو چەند ئەندامە كراوە كەمۆريان لەسەر دەدرێت وپەردەيان پيا دەدرێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 7

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ وَعَلَىٰٓ أَبۡصَٰرِهِمۡ غِشَٰوَةٞۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ ٧

پێش خستنی گوێ بەسەر چاودا (بیستن لەسەر بینین) لەم ئایەتەدا ئەوە دەسەلمێنێت كەگوێ سوودی لەچاو زیاترە بۆ مرۆڤ، چونكە پێشخستنی شتێك ئەوە پیشان دەدا كەئەو شتە باشترە، ئەوەتا گوێ هۆكاری وەرگرتنی ئەو زانستانەیە كەژیری وئاوەز كامڵ دەكەن وپێیدەگەیەنن، هەروەها هۆكارە بۆ ئەوەی بانگەوازی پێغەمبەران زیاتر وزۆرتر بگاتە بیر وهۆشی خەڵكی. ابن عاشور: ١/ ٢٥٨.
پرسيار: بيستن كاريگەرى لەسەر مرۆڤ زياترە يان بينين؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 8

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَمَا هُم بِمُؤۡمِنِينَ ٨

سەرەتا خوای گەورە لەچوار ئایەتی سەرەتای ئەم سورەتەدا باسی سیفەتەكانی مرۆڤی باوەڕداری كرد، دوای ئەوە بەدوو ئایەتیش پێناسەی حاڵی كافرانی كرد، دوای ئەوەش خوای گەورە باسی مرۆڤە دووڕووەكان دەكات، ئەوانەی كەبەڕواڵەت باوەڕدار ولەناخەوە كافرن، جا لەبەر ئەوەی حەقیقەت وڕاستی ئەوانە لەلای زۆرێك لەخەڵكی شاراوە وپەنهانە، خوای گەورە بەدرێژی باسی ئەوانی كرد وچەند سیفەتێكی زۆری ئەوانی باسكرد. ابن كثير:١/ ٤٥.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە لەسەرەتاى سورەتى بەقەرە بەچوار ئايەت باسى باوەردار وبەدوو ئايەت باسى كافرى كرد ودوايى بەسێزدە ئايەت باسى دووڕووەكانى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 8

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَمَا هُم بِمُؤۡمِنِينَ ٨

خوای گەورە باسی سیفاتی دووڕووەكانی كرد بۆ ئەوەی باوەڕداران فریوی ئەوان نەخۆن وچەواشە نەكرێن، نەكا بەهۆی نزیك بوونەوە لەوانە وباوەڕ كردن بەبیروباوەڕی ئەوانە -كە لەڕاستیدا كافرن- فریو بخۆن وخراپە بەرپا ببێت، كەئەمە یەكێكە لەو شتانەی خوای گەورە بەتوندی نەهی لێكردووە. ابن كثير: ١/ ٤٦.
پرسيار: بۆچى گرنگە باوەڕداران سيفاتى دووڕووەكان بزانن وبيانناسن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 10

فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ ١٠

(في قلوبهم مرض ) واتە: بەهۆی ئەوەی كەبەدوای دونیاوەن ودڵیان بەدونیا بەستووە وغافڵن لەپەسڵان وڕویان لێ وەرگێڕاوە. (فزادهم الله مرضًا ) واتە: خوای گەورە لێیان گەڕاوە وكاری خۆیانی هەواڵەی خۆیان كردووە وهەموو خەمی دونیا لەسەر شانیان كۆبووەتەوە وكەڵەكەی كردووە ولەئەنجامدا لەبەر ئەو هەموو خەمەی دونیا ناپانپەرژێتە سەر ئەوەی گوێ بدەنە بیروباوەڕ. (ولهم عذاب أليم ) واتە: چونكە هەرماویان (الباقی) داوە بەفەوتاو (الفنا). جونەید دەفەرمووێت: وەك چۆن ئەندامەكانی جەستە بەهۆی نەخۆشییەوە بیمار وناتەوان دەبن، ئاواش هۆكاری نەخۆشییەكانی دڵ ودەروون بریتییە لەپەیڕەوی كردن لەئارەزووەكان. قورتوبى: ١/ ٣٠٠.
پرسيار: بۆچى دڵى دووڕووەكان نەخۆشە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 16

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلۡهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمۡ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ ١٦

واتە: دڵیان لای گومڕا بوونە وخوویان پێوە گرتووە، وەك چۆن كڕیارێك دڵی بەستبێت بەشتێكەوە وبەپارەیەكی زۆر بیكڕێت، ئەمە یەكێكە لەباشترین نموونەكان، چونكە گومڕایی كەكۆتاییەكی خراپی هەیە بەكاڵا چوێنراوە وڕێنوێنی كەكۆتاییەكی چاك وباشی هەیە بەنرخەكە چوێنراوە. سەعدى: ٤٣.
پرسيار: چۆن مرۆڤ لەجياتى ڕێنوێنى گومڕايى دەكڕێت؟