قورئان
ﮞ
ﱇ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
١٦ ١٦ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ١٧ ١٧ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ١٨ ١٨ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ١٩ ١٩ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٢٠ ٢٠
وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ
گوتراوە: كاتێك ئەو كۆمەڵە گەنجە پادشایان بۆ سەر ئایینەكەی خۆیان بانگ كرد، پادشا هەڕەشەی لێكردن، دوایی ماوەیەك مۆڵەتی پێدان بۆ ئەوەی جوان بیر بكەنەوە وپەشیمان ببنەوە، جا لەو ماوەدا كەپادشا بۆی دیاری كردن، بەمەبەستی پاراستنی بیروباوەڕی خۆیان بەرەو ئەشكەوتەكە هەڵاتن.. كەنارگیری لەخەڵكی لەوەها بارودۆخێكدا كارێكی ڕەوا وبگرە زۆریش باشە، بەڵام لەو كاتانەی كەدەبێتە هۆی وازهێنان لەنوێژی بەكۆمەڵ ونوێژی هەینی، ئەوە كارێكی خراپە. ابن كثير: ٣/ ٧٣.
پرسیار: چ كاتێك باوەڕدار دەتوانێت گۆشەگير بێت ولەبەر پراستنى بيروباوەڕەكەى خۆى لەخەڵكى بەدوور بگرێت؟
وَتَرَى ٱلشَّمۡسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهۡفِهِمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقۡرِضُهُمۡ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمۡ فِي فَجۡوَةٖ مِّنۡهُۚ ذَٰلِكَ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِۗ
واتە: تیشكی خۆر نە لەكاتی بەیانیان ونە لەكاتی ئێوران بەر ئەوان نەدەكەوت، بۆ ئەوەی گەرمای خۆر نەیانسوتێنێت، هەر بۆیە گوتراوە: ئەمە جۆرێك بووە لەكاری نائاسایی وكەرامەتێك بووە بۆ ئەو گەنجانە. ابن جزى: ١/ ٥٠٤.
پرسیار: خواى گەورە چۆن پارێزگارى لەيارانى ئەشكەوت كرد؟
مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ
واتە: جگە لەو ڕێگایەی كەخوای گەورە دیاریی دەكات، هیچ ڕێگایەكی تر مرۆڤ ناگەیەنێت بەهیدایەت وڕێنوێنی، چونكە خوای گەورە هەر خۆی ڕێنوێنیكارە ومرۆڤ بەرەو بەرژەوەندییەكانی دونیا وقیامەت ڕێنوێنی دەكات. سەعدى: ٤٧٣.
پرسیار: دەبێت داواى ڕێنوێنى لەچ كەسێك بكەين؟
وَنُقَلِّبُهُمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِۖ
(واتە: ئێمە بەڕاستە وچەپەدا هەڵگێڕ وەرگێڕیان پێ دەكەین) ئەم كارەش هەر بەمەبەستی پاراستنی لاشەی ئەو گەنجانە بوو، چونكە زەوی هەموو ئەو شتانە دەخوات كە(زۆر) لەسەری دەمێننەوە. خوای گەورە ئەوەندە بەلای ڕاستا دەیهێشتنەوە كەزەوی نەیانخوات (ئیتر بەلای چەپدا وەریدەگەڕاندن، هەروەها لەچەپیشەوە بۆ ڕاست. و) خۆ خوای گەورە بەبێ ئەو هەڵگێڕ ووەرگێڕانەش هەر دەیتوانی بیانپارێزێت، بەڵام خوای گەورە دانایە ودەیەوێت سوننەتەكانی سرووشت وەك خۆیان بمێننەوە وپەیوەندی لەنێوان كار وهۆكاردا بمێنێتەوە. سەعدى: ٤٧٢.
پرسیار: خۆ خواى گەورە دەيتوانى لاشەى ئەو گەنجانە بەجوانى بپارێزێت، دەى بۆ بەمەبەستى پاراستنى ئەوانە، هەڵگێڕ ووەرگێڕى پێ دەكردن؟
وَكَلۡبُهُم بَٰسِطٞ ذِرَاعَيۡهِ بِٱلۡوَصِيدِۚ
ابن عەتیە دەفەرمووێت: لەكاتێكدا خوای گەورە بەهۆی هاونشینی ویاوەری پیاوانی خودا وئەولیاكانەوە سەگێك بەو پلە وپایەیە بگەیەنێت كەلەقورئاندا باسی بكات، ئەی دەبێت ئەو باوەڕدارانەی كەهاوڕێ وهاونشینی پیاوچاكانن وپیاوچاكانیان خۆش دەوێت، چ پلە وپایەیەكیان لای خوا هەبێت؟!. قورتوبى: ١٣/ ٢٣٢.
پرسیار: لەباسكرانى سەگ لەم ئايەتەدا چ سوودێك هەيە؟
قَالُواْ رَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثۡتُمۡ
كەسێك كەسەبارەت بەشتێك زانیاری تەواوی نەبێت ولێی دڵنیا نەبێت، ڕەچاوی ئەدەب دەكات وڕێز دەگرێت وهەواڵەی زانای دەكات وپێ ناخاتە ئەودیو سنوورەوە. سەعدى: ٤٧٣.
پرسیار: ئەگەر لەبارەى شتێكەوە پرسيارت لێكرا ونەتزانى، بەگوێرەى شەرع دەبێت ڕەچاوى چ جۆرە ڕێز وئەدەبێك بكەى؟
فَلۡيَنظُرۡ أَيُّهَآ أَزۡكَىٰ طَعَامٗا فَلۡيَأۡتِكُم بِرِزۡقٖ مِّنۡهُ
واته: كام خواردنە حەڵاڵە لەوە بهێنن، خواردنێك نەبێت كەفرۆشیار داگیری كردبێت، یان بەڕێگایەكی حەرام پەیدای كردبێت. دەشگوترێت: پێیان گوت كەبەدوای باوەڕدارێكدا بگەڕێ و-ئەگەر گۆشتی لەلا كڕی- گۆشتەكەی گۆشتی ئاژەڵێك نەبێت كەبۆ غەیری خوا سەربڕابێت وبۆ بتەكان كرابێتە قوربانی -چونكە لەناو شارەكەدا جگە لەو گەنجانە- باوەڕداری تر هەبوو، بەڵام خۆیانیان دەشاردەوە وبەنهێنی خوداپەرستییان ئەنجام دەدا. بەغەوى: ٣/ ٢٠.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار دەبێت بەدواى چ جۆرە خواردنێكدا بگەڕێت؟