قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٥ ٥

٦ ٦


٧ ٧
ﭿ ٨ ٨
٩ ٩


١٠ ١٠

١١ ١١

١٢ ١٢

١٣ ١٣


١٤ ١٤


ﯿ ١٥ ١٥
294
سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 6

فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ إِن لَّمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَسَفًا ٦

ئەم ئایەتە وئەوانەی وەك ئەم ئایەتەن، پەندی مەزنیان تێدایە، واتە: ئەو كەسەی كەفەرمانی پێكراوە كەبانگی خەڵكی بكات بۆ لای خوای گەورە وپەرستنی خوای گەورە، دەبێت هەموو ئەو ڕێكارانە بگرێتەبەر كەدەبنە هۆی ڕێنوێنی، هەتا بۆیشی دەكرێت هەموو ئەو ڕێگایانە دابخات وبیانگرێت كەدەبنە هۆی لاڕێ بوون وسەرلێشێوان وگومڕایی، لەگەڵ ئەوەشدا پشت بەخوای گەورە ببەستێت، واتە: ئەگەر خەڵكی ڕێنوێنییان وەرگرت ئەوە باشتر، ئەگینا نابێت خەفەتبار ببێت ودەست بەئاخ وداخ بكات، چونكە خەفەت خواردن مرۆڤ لاواز دەكات وهێز لەمرۆڤ دەچنێت وهیچ سوودێكیشی نابێت، جا ئەوانەی كەبانگخوازن دەبێت بەكارەكەی خۆیان هەستن ودرێژەی پێ بدەن، ئیتر هیدایەت دان وڕێنوێنی كاری ئەوان نییە ولەوزەی ئەوان بەدەرە. سەعدى: ٤٧٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە سوودێكى گەورەى تێدايە، باسى ئەو سوودە بكە.

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 8

إِنَّا جَعَلۡنَا مَا عَلَى ٱلۡأَرۡضِ زِينَةٗ لَّهَا لِنَبۡلُوَهُمۡ أَيُّهُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا ٧

(إنا جعلنا ما على الأرض زينة لها)واتە: هەرچی لەم سەرزەمینەیە ئێمە كردمان بەزەنبەری وخشڵ وجوانی- واتە: ئەوانەی كەوەك خشڵ وجوانی بەكار دەبرێن، وەك پۆشاك وخۆراك ودرەختەكان وڕووبارەكان وهتد (لنبلوهم أيهم أحسن عملًا)واتە: بۆ ئەوەی هەمووان بجەڕبێنین وتاقییان بكەینەوە تا دەربكەوێت كێ لەهەمووان پارساترە ولەچێژی دونیا دوورترە. ابن جزى: ١/ ٥٠٢.
پرسیار: خواى گەورە لەبەر حيكمەت وداناييەك سەرزەوى خەمڵاندووە وجوانى كردووە، ئەو حيكمەتە چییە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 9 - 10

أَمۡ حَسِبۡتَ أَنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡكَهۡفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُواْ مِنۡ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا ٩ إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا ١٠

ئەم ئایەتانە ڕووی ئەوانە بەلای خۆیدا دەگێڕێتەوە كەلەبارەی چیرۆكە سەیرەكانەوە پرسیار دەكەن وتێیان دەگەیەنێت كەباشتر وایە سەریان لەپەند وهۆكار وشوێنەواری ئەم چیرۆكانە سوڕ بمێنێت، بۆیە هەر لەسەرەتاوە باسی چیرۆكی هاوەڵانی ئەشكەوتی كرد وفەرمووی: (إذ أوى الفتية إلى الكهف فقالوا ربنا آتنا من لدنك رحمة وهيِّئ لنا من أمرنا رشدًا).ابن عاشور: ١٥/ ٢٩٥.
پرسیار: دەبێت مرۆڤ پەند لەشتە سەرسوڕهێنەرانەكانى ناو چيرۆكەكانى قورئان وەربگرێت، لەسۆنگەى چيرۆكى هاوەڵانى ئەشكەوت بەڵگەيەك بۆ ئەم قسەيە بهێنەوە.

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 10

إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا ١٠

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر كاتێك باوەڕدارێك ترسی ئەوەی لێ نیشت كەلەلایەن دوژمنانی ئایینەوە توشی چەرمەسەری دەبێت، دەبێت بەمەبەستی پاراستنی ئایینەكەی لەو شوێنە هەڵبێت وواز لەهەموو شتێكی دونیایی بهێنێت، چ ماڵ چ منداڵ چ خزم وكەسوكار وچ هاوڕێ وخاك ونیشتیمان، وەك پێغەمبەر(ﷺ) بەمەبەستی پاراستنی ئایینەكەی كۆچی كرد، هەروەها هاوەڵانیش هەر بەهەمان مەبەست كۆچیان كرد.. شوێنی لەدایكبوونی خۆیان بەجێهێشت، خاك، ماڵ، خانوو، خانەوادە، منداڵ، خزم وكەسوكار، برادەر ودۆست، هەموویان بەجێهێشت هەر بەمەبەستی پاراستنی بیروباوەڕ وخۆپارێزی لەفیتنە وشەڕی كافرەكان. قورتوبى: ١٣/ ٢١٦.
پرسیار: ئايا ئەو كاتەى كەباوەڕدار ترسى ئەوەى لێ دەنيشێت كەمانەوەى لەشوێنى خۆيدا دەبێتە مەترسى بۆ سەر ئايينەكەى، شوێنى خۆى بەجێدێڵێت يان دادەنيشێت وگوێ بەهيچ نادات؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 13

إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى ١٣

گومڕاییدا خنكاوە وتازە بەناڕەحەتی دێتە دەرەوە، هەر بۆیە زۆربەی زۆرینەی ئەوانەی كەوەڵامی پێغەمبەرانیان داوەتەوە وباوەڕیان هێناوە، گەنج بوون، ئەوەتا لەسەردەمی پێغەمبەر(ﷺ) زۆربەی زۆرینەی پیرەكانی ناو قوڕەیش باوەڕیان نەهێنا، جگە لەچەند كەسێكی كەم نەبێت ئەوانی تر نەهاتنە ناو بازنەی ئیسلامەوە!. ابن كثير: ٣/ ٧٢.
پرسیار: كام چينە زووتر وخێراتر باوەڕ دەهێنن؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 14

وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ

بەهۆی سەبر وخۆڕاگریەوە دڵەكانیانمان توندوتۆڵ كرد وئازاییانمان تێ خست، بەتیشك ونوری ئیمان وباوەڕ بەهێزمان كردن، تا ئەوەی كەلەبەرامبەر بەجێهێشتنی خاك ونیشتمان ودووركەوتنەوە لەژیانی خۆش وپڕ لەچێژ وئارامی، خۆڕاگرییان كردە پیشە ولەبەر پاراستنی بیروباوەڕیان ڕوویان لەئەشكەوت كرد. بەغەوى: ٣/ ١٧.
پرسیار: خواى گەورە چۆن دڵى يارانى ئەشكەوتى پتەو وبەسەبر وخۆڕاگر كرد؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 14

وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ

ئازایی خستنە ناو دڵ پێچەوانەی سەرشۆڕ كردن وخوێڕی بوونە، چونكە سەرشۆڕی وخوێڕی بوون ئەوەیە كەمرۆڤ لەتەوفیق ویارمەتی خودایی دووربكەوێتەوە، لەئەنجامدا لەزیكر ویادی خوا دوور دەكەوێتەوە ودەبێتە كۆیلەی گوێ لەمستی هەوا وئارەزووەكانی وپێی لەسنووری هەق وڕاستی دەخاتە ئەودیوا وبەرەو ناهەقی وناڕاستی دەڕوات، بەڵام ئازایی خستنە نازدڵ ئەوەیە كەمرۆڤ لەتەوفیق ویارمەتی خودایی نزیك بێتەوە، لەئەنجامدا لەزیكر ویادی خوا نزیك دەبێتەوە وبەدوای ڕەزامەندی خوای گەورە دەكەوێت وكارەكانی ڕوو لەباشبوون دەچێت. ابن قيم: ٢/ ١٥٧.
پرسیار: بەپێى ئايەتەكەى سەرەوە جياوازى نێوان ئازايى خستنە ناو دڵ وسەرشۆڕى ڕوون بكەرەوە.