قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٨٧ ٨٧

٨٨ ٨٨


٨٩ ٨٩
ﭿ
٩٠ ٩٠

٩١ ٩١


٩٢ ٩٢


٩٣ ٩٣


٩٤ ٩٤

٩٥ ٩٥
ﯿ
٩٦ ٩٦
291
سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 87

إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّ فَضۡلَهُۥ كَانَ عَلَيۡكَ كَبِيرٗا ٨٧

تۆی كرد بەسەروەری نەوەكانی ئادەم وپلە وپایەی هەرە پەسەند (مەقامی مەحمود)ـی پێ بەخشیت وئەم كتێیبە نازدارەیشی بۆ ناردیت. قورتوبى: ١٣/ ١٦٩.
پرسیار: خواى گەورە چ جۆرە گەورەيى وفەزيلەتێكى بەپێغەمبەر(ﷺ) بەخشيوە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 88

قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا ٨٨

هەر هەموو دروستكراوەكانی خوای گەورە پێكەوە كۆ ببنەوە ناتوانن شتێكی هاووێنەی قورئان بهێنن كەوەك قورئان زانستی خودایی تیابێت، بەڵگەی ڕوون وئاشكرا وسەرسوڕهێنەری تیابێت، چونكە خەڵكی هەرگیز ئەوانەیان نەزانیوە ودەستیان پێی ناگات، جا قورئان لەو ڕووانەوە گەیشتووەتە پلەی كەماڵ وتێروتەواوی. زۆربەی خەڵكی دان بەبێ دەسەڵاتی خۆیاندا دەنێن ودەڵێن: لەبەر ئەوەی كەقورئان ڕەوانبێژییەكی زۆر زۆری تێدایە وقسەكانی كێشیان هەیە وشیرینە ولەهیچ ڕوویەكەوە ناتەواو نییە وپڕە لەموعجیزە وپەرچوو، بۆیە هیچ كەسێك ناتوانێت كتێبێكی هاووێنەی قورئان بهێنێت. ابن جزى: ١/ ٤٩٦.
پرسیار: لەڕوانگەى ئەم ئايەتەوە يەكێك لەشێوەكانى ئيعجازى قورئان باس بكە.

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 88

قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا ٨٨

ئەم قورئانە بەڵگەیەكی ڕوون وئاشكرا وڕۆشنە لەسەر پێغەمبەرێتی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)، چونكە خوای گەورە هەموو دێو ودرنج ومرۆڤەكانی بانگ كردووە بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە خڕ ببەنەوە وكتێبێكی هاووێنەی قورئان دابنێن وبیهێنن، خوای گەورە هەر لەسەرەتاوە ئەوەیشی ڕوون كردووەتەوە كەئەگەر هەر هەمووشیان ڕێك بكەون ویارمەتی یەكتر بدەن، دیسان ناتوانن ئەو كارە بكەن. بەڵێ! ڕێك وایە كەخوای گەورە فەرموویەتی. سەعدى: ٤٦٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر ڕاستگۆيى پێغەمبەرى خوا(ﷺ)؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 88

قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا ٨٨

قورئان پڕە لەئیعجاز، لەڕووی داڕشتنەوە، لەڕووی هەواڵدان بەشتە نادیارەكان (غەیبی)ـیەكانەوە، لەلوتكەی ڕەوانبێژیدایە، بەهیچ جۆرێكی لەقسە ونووسینی هیچ مرۆڤێك ناچێت، چونكە قورئان خۆی مەخلوق نییە، بۆیە هیچ مەخلوقێك ناتوانێت هاووێنەی قورئان بهێنێت. بەغەوى: ٢/ ٧١٤.
پرسیار: قورئانى پيرۆز لەچ ڕوويەكەوە موعجيزەيە؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 90

وَقَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفۡجُرَ لَنَا مِنَ ٱلۡأَرۡضِ يَنۢبُوعًا ٩٠

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: گوتیان: بڕوات پێ ناهێنین تا لەم عەرزە كانییەكمان بۆ هەڵدەقوڵێنیت. و). ئەم كارە بۆ خوای گەورە زۆر زۆر ئاسانە، نەك هەر ئەوە، بەڵكو ئەگەر بیویستایە ئەوە وهەموو داواكارییەكانی تریشیانی جێبەجێ دەكرد، بەڵام خوای گەورە دەیزانی كەئەوانە دوای ئەوەش هەر باوەڕ ناهێنن. ابن كثير: ٣/ ٦٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە داواكارى هاوەڵپەرستەكانى جێبەجێ نەكرد؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 92

أَوۡ تُسۡقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمۡتَ عَلَيۡنَا كِسَفًا

واتە: بەڵێنت بەئێمە داوە كەلەڕۆژی پەسڵاندا ئاسمان پارچە پارچە دەبێت، لێوارەكانی ئاسمان هەڵدەواسرێت، دەی هەر لەدونیادا ئەو كارە بكە وئاسمان پارچە پارچە بكە وهەمووی داڕمێنە!.. بەڵام پێغەمبەری سۆز وبەزەیی كەبۆ سۆز وبەزەیی وڕەحمەت نێردراوە، داوای ئەوەی لەخوای گەورە كرد كەمۆڵەتیان پێ بدات وسزایان نەدات، بەو ئومێدەی خوای گەورە لەناو ئەوانا (یان لەنەوە ونەتیژەی ئەوانە) كەسانێكی وەها دەربهێنێت كەخوای گەورە بپەرستن ودوور بكەونەوە لەهاوەڵپەرستی، جا ئەم ئومێدەی پێغەمبەر(ﷺ) وەدی هات، لەكۆتاییدا هەندێك لەو كەسانە باوەڕیان هێنا وهاتنە ناو بازنەی ئیسلامەوە وبەجوانی وبەڕێكوپێكی باوەڕیان هێنا. ابن كثير: ٣/٦٣.

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 95

قُل لَّوۡ كَانَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَلَٰٓئِكَةٞ يَمۡشُونَ مُطۡمَئِنِّينَ لَنَزَّلۡنَا عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكٗا رَّسُولٗا ٩٥

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: بێژە: ئەگەر فریشتە بەئارخەیانی لەم هەردەدا ڕۆیشتبان دیارە ئێمە لەئاسمانەوە پێغەمبەرێ فریشتەمان بۆ دەناردن. و). (قل لو كان في الأرض ملائكة يمشون مطمئنين): واتە: لەسەرزەویدا نیشتەجێ بووبان (لنزلنا عليهم من السماء ملكًا رسولًا): ئەوا بێگومان لەئاسمان ڕا هەر لەجسنی خۆیان فریشتەمان دەكردە پێغەمبەر وبۆمان دەناردن، چونكە دڵ زیاتر مەیلی بەلای هاوجسنی خۆی هەیە لەجسنێكی تر. بەغەوى: ٢/ ٧١٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە هەر لەچينى مرۆڤەكان پێغەمبەرانى هەڵبژاردووە نەك لەچينى فريشتەكان؟