قورئان
ﮝ
ﱇ
ﭜ ٢٨ ٢٨ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٢٩ ٢٩ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٣٠ ٣٠ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ٣١ ٣١ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ٣٢ ٣٢ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٣٣ ٣٣ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ٣٤ ٣٤ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ٣٥ ٣٥ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٣٦ ٣٦
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ
ﰍ ﰎ ٣٧ ٣٧ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٣٨ ٣٨
وَلَا تَجۡعَلۡ يَدَكَ مَغۡلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبۡسُطۡهَا كُلَّ ٱلۡبَسۡطِ فَتَقۡعُدَ مَلُومٗا مَّحۡسُورًا ٢٩
(ولا تجعل يدك مغلولة إلى عنقك):ئەمە خوازەیە (استعارە)، بەمانا ئەوپەڕی ڕەزیلی وچروكی ودەست قوچاوی دێت، وەك بڵێی كەمرۆڤی قرچۆك وڕەزیل دەستی قوچاو بێت وبەستبێتی بەگەردنیەوە (ولا تبسطها كل البسط):ئەمەشیان هەر خوازەیە وبەمانا ئەوپەڕی دەست بڵاوی وبەخششە، خوای گەورە نەهی لەهەردوو جۆرەكە كردووە وداوای ئەوەی كردووە كەمرۆڤ ڕێگای مامناوەند بگرێتەبەر، وەك فەرموویەتی: ﴿وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُواْ لَمۡ يُسۡرِفُواْ وَلَمۡ يَقۡتُرُواْ وَكَانَ بَيۡنَ ذَٰلِكَ قَوَامٗا﴾ [الفرقان: 67]. واتە: ئەو كەسانەش لەكاتی بەخشیندا زێدەڕەوی ناكەن وسەختگیریش ناكەن، بەڵكو ڕێگای مامناوەندیان گرتووەتەبەر. ابن جزى: ١/ ٤٨٦.
پرسیار: خواى گەورە ئايينى ئيسلامى بەشەريعەتێكى ميانڕەوەوە ناردووە، نموونەيەك بۆ ئەم ميانەڕەوييە باس بكە.
إِنَّ رَبَّكَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا ٣٠
واتە: خوای گەورە دانا وبینایە وئاگای لەبەندەكانیەتی ودەزانێت كێ شیاوی دەوڵەمەنی وكێ شیاوی هەژارییە، چونكە هەندێك لەبەندەكانی خوای گەورە شیاوی ئەوەن كەهەمیشە هەژار بن، ئەگەر ئەو جۆرە كەسانە زەنیگن ودەوڵەمەند ببن دینەكەیان تیادەچێت، لەبەرامبەرا هەندێك كەس شیاوی ئەوەن هەمیشە دەوڵەمەندبن، ئەگەر هەژاری ڕوویان تێ بكات دینەكەیان لەدەست دەدەن، جار جاریش دەوڵەمەندی بۆ هەندێك كەس دەبێتە هۆی نزیكبوونەوە لەسزای خوای گەورە وهەژاریش بۆ سزا وتۆڵە سەندنەوەیە. پەنا دەبەین بەخوای گەورە لەم دووانەی دوایی. ابن كثير: ٣/ ٣٧.
پرسیار: بۆچى ئايەتەكە بەدوو ناوى (خبير وبصير) كۆتايى هات؟
وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ خَشۡيَةَ إِمۡلَٰقٖۖ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە لەدایك وباوكیش دڵسۆزترە بۆ مرۆڤەكان. ابن كثير: ٣/ ٣٧.
پرسیار: چ كەسێك لەگەڵ تۆدا لەهەمووان دڵسۆزتر وميهرەبانترە؟ دايك وباوكت يان پەروەردگار؟
وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ
نەهی كردن لەنزیك بوونەوە لەزینا، پڕماناتر وقورسترە لەنەهی كردن لەزینا، چونكە نەهی كردن لەنزیك بوونەوە لەزینا نەهی كردنە لەهەموو ئەو شتانەی وەك پێشەكی زینا هەژمار دەكرێن (وەك: ڕوانین وقسەكردن وماچ و... . و) كەسێك كەلەدەوروبەری پاوانێكدا خوڵ دەخواتەوە، زۆر نزیكە كەبكەوێتە ناو پاوانەكەوە، بەتایبەت زینا كەبەهێزترین هۆكارەكانی زینا لەزۆربەی كەسەكاندا بوونی هەیە. سەعدى: ٤٥٧.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان (ولا تقربوا الزنى) و(ولا تفعلوا الزنا)دا هەيە؟ نەهى كردن لەكامياندا پڕماناتر وسەختترە؟
وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَسَآءَ سَبِيلٗا ٣٢
خوای گەورە خراپەی زینای بەوە باس كرد كەفاحیشەیە، واتە: لەڕوانگەی شەرع وژیری وسرووشتەوە زینا كارێكی ناقۆڵا وقێزەونە، چونكە زینا كردن ڕووداری وبێشەرمییە بەرامبەر خوای گەورە، پێشێل كردنی مافی ژنە، پێشێل كردنی مافی مێرد وبنەماڵە وخانەوادەیە، تێكدانی تۆرەمە ونەوە ونەتیژەیە، چەندین خراپەی تریشی لەدوایە. سەعدى: ٤٥٧.
پرسیار: چ هۆكارێك بووەتە هۆى ئەوەى خواى گەورە زينا بەفاحيشە ناو ببات؟
وَلَا تَقۡفُ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۚ إِنَّ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡبَصَرَ وَٱلۡفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنۡهُ مَسۡـُٔولٗا ٣٦
ئەم ئایەتە پەروەردەیەكی گەورە وچاكسازیەكی پر لەژیریی لەخۆ گرتووە كەخەڵكی فێری ئەوە دەكات كەجیاوازی بخەنە نێوان پلەكانی تێڕوانینی ژیری، بەجۆرێكی وەها كەزانراو وگومانلێكراو ومەوهووم لێك جیا بكەنەوە. ابن عاشور: ١٥/ ١٠١.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە ڕێنوێنى مرۆڤ دەكات بۆ پەروەردەى ئەخلاقى وچاكسازى ژيريى.
إِنَّكَ لَن تَخۡرِقَ ٱلۡأَرۡضَ وَلَن تَبۡلُغَ ٱلۡجِبَالَ طُولٗا ٣٧
واتە: توانایی تۆ ناگاتە ئەو ڕادەیە، بەڵكو بەندەیەكی زەلیلی ولەخوارەوە ولەسەرەوە حاتە دراوی وكەسێك كەحاتە بدرێت ئەوە لاوازە، كەواتە تۆ شیاوی ئەوە نیت كەخۆت بەگەورە بزانیت!. قورتوبى: ١٣/ ٨٣.
پرسیار: بۆچى مرۆڤ شياوى ئەوە نییە كەخۆى بەگەورە بزانێت؟