قورئان
ﮜ
ﱆ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ٩٤ ٩٤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٩٥ ٩٥ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ٩٦ ٩٦ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٩٧ ٩٧
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
٩٨ ٩٨ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ٩٩ ٩٩ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ١٠٠ ١٠٠ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ١٠١ ١٠١ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ١٠٢ ١٠٢
مَا عِندَكُمۡ يَنفَدُ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٖۗ
فەزڵی ئەو شتەی كەنامێنێتەوە وتەواو دەبێت مەدەن بەسەر ئەو شتەی كەهەمیشەییە وتیاناچێت، ئەوەی كەلای ئێوەیە هەرچەندە زۆریش بێ بێگومان لەناو دەچێت ونامێنێتـەوە، بەڵام ئەوەی لای خوایە هەرگیز لەناو ناچێت ودەمێنێـەوە، چونكە خوای گەورە خۆی دەیپارێزێت. كەواتە مرۆڤی ژیر ئەو كەسە نییە كەكاڵای كەم وپووچی ئەم دونیایە گلداتەوە وگوێ بەكاڵای هەمیشەماوی ئەو دونیا نەدات.. ئەم ئایەتە هاندانێكە بۆ زوهد وپارسایی وخۆپارێزی لەدونیادا، بەتایبەت وازهێنان لەو شتانەی كەزیان بەمرۆڤ (بە تایبەت بەبیروباوەڕی. و) دەگەیەنن. سەعدى: ٤٤٨و ٤٤٩.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار وژير چ سوودێك لەم ئايەتە دەبينێت؟
مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ
بیروباوەڕ مەرجە بۆ وەرگیرانی كار وكردەوەی چاك، یان باشتر وایە كەبڵێین: هیچ كار وكردەوەیەك بەبێ هەبوونی بیروباوەڕی خاوەنەكەی بەكاری چاكە هەژمار ناكرێت، بیروباوەڕ هۆكاری ئەنجامی كاری چاكەیە، چونكە بیروباوەڕ ئەو دانپیانان وبەڕاست زانینە پڕ بەرهەمەیە كەپەل وپۆی مرۆڤ دەخاتە گەڕ ودەبێتە هۆكاری كردنی كاری چاكە وپێویست وسوننەت. سەعدى: ٤٤٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە كار وكردەوەى چاكى بەستەوە بەئيمان وبيروباوەڕەوە؟
مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٧
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: هەر كەسێك كرداری باشە وبەباوەڕە -چ نێر چ مێ- هەتا دەژی وا دەكەین بەخۆشی بژی، دیاریشە باشتر لەوەی وا كردوویانە، ئێمە پاداشتیان دەدەینێ. و).
خۆشبەختی گرێ داوە بەچاكسازی كردن لەكار وكردەوەدا. الجامع الكلام: ٤/ ١٧٦.
پرسیار: لەم ئايەتەدا ژيانى پاك وخۆش بەستراوە بەدوو شتەوە، ئەو دوو شتە چين؟
فَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ ٩٨
بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە لەسەرەتای خوێندنی قورئاندا پەنای پێ بگرین لەخراپە وشەڕی شەیتانی بەنەفرەتكراو، بۆ ئەوەی قورئانخوێندنەوە لەسەر قورئانخوێن تێكەڵ نەبێت وبیر وهۆشی قورئانخوێن بەملاولادا نەچێت. ابن كثير: ٢/ ٥٦٦.
پرسیار: لەم ئايەتەدا يەكێك لەهۆكارەكانى بيركردنەوە وخوێندنەوەى ڕێكوپێكى قورئان باسكراوە، ئەو هۆكارە چییە؟
إِنَّهُۥ لَيۡسَ لَهُۥ سُلۡطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٩٩
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری مامۆستا هەژارەوە: ئەو -واتە شەیتان- هیچ زۆرێكی نییە بەسەر ئەوانەی كەبوونە خاوەن باوەڕ وخۆیان بەپەروەرندەیان ئەسپاردووە. و).
واتە: هیچ ڕێگایەك بۆ زاڵبوون ووەسوەسە دروست كردن نەماوە وبەهیچ جۆرێك ناتوانێت لەخشتەیان ببات وگومڕایان بكات. ابن جزى: ١/ ٤٧٣.
پرسیار: بۆ ئەوەى شەيتان نەتوانێت زاڵ ببێت بەسەر مرۆڤدا، دەبێت ئەو مرۆڤە خاوەنى چ جۆرە كار وكردەوە وسيفەتێك بێت؟
إِنَّهُۥ لَيۡسَ لَهُۥ سُلۡطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٩٩
سەوری دەفەرمووێت: هێزی بەسەر ئەواندا -واتە ئەو باوەڕدارانەی كەپشتیان بەخوا بەستووە. ونییە وناتوانێت بیانخاتە ناو تاوانێكی وەها كەنەتوانن لێی پاشگەز ببەنەوە وتەوبەی لێ بكەن. ابن كثير: ٢/ ٥٦٦.
پرسیار: خواى گەورە چ جۆرە زاڵبوونێكى بەسەر ئەو باوەڕدارانەى كەپشتيان بەخوا بەستووە، لەشەيتان سەندووەتەوە؟
إِنَّهُۥ لَيۡسَ لَهُۥ سُلۡطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٩٩
دوو مەرج هەیە بۆ ئەوەی شەیتان زاڵ نەبێت بەسەر مرۆڤدا، ئیمان وپشت بەستن بەخوا. ابن عاشور: ١٤/ ٢٧٨.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە لەمپەر لەبەرامبەر ئەوەى كەشەيتان بەسەر مرۆڤدا زاڵ ببێت؟