قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٧٣ ٧٣

٧٤ ٧٤


ﭿ
٧٥ ٧٥



٧٦ ٧٦


٧٧ ٧٧



٧٨ ٧٨

ﯿ ٧٩ ٧٩
275
سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 74

فَلَا تَضۡرِبُواْ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡثَالَۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٧٤

واتە: خوای گەورە دەزانێت كەهاوەڵپەرستی ئێوە چەندە پیس ونەگریسە، بەڵام ئێوە خۆتان نازانن، ئەگەر بتانزانیایە هاوەڵپەرستی چەندە پیس وخراپە، ئەوا لێی نزیك نەدەبوونەوە. كەوابوو ئەمە هۆكاری ئەو (نەهی)یەیە كەخوای گەورە كردوویەتی، یاخود ماناكەی ئاوایە كە: خوای گەورە بنەما وهیمی ئێوە دەناسێت وئێوە خۆتان نازانن، كەواتە لەبەرامبەر دەقی فەرموودەی خودا قیاس وپێودان وڕای خۆتان واز لێ بهێنن. قاسمى: ٤/ ٥٢٤.
پرسیار: بۆچى ڕستەى (إن الله يعلم وأنتم لا تعلمون) لەكۆتايى ئايەتەكەدا هاتووە؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 74

فَلَا تَضۡرِبُواْ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡثَالَۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٧٤

بڕیاردانی هاووێنە بۆ خوای گەورە بۆیە بەهاوەڵپەرستی دەزانرێت چونكە هاوەڵپەرستەكان هەموو سیفەتەكانی خودایان بۆ پەرستراوەكانی تر دیاری دەكرد وئەوانیشیان وەك خودا دەناسی. ابن عاشور: ١٤/ ٢٢٣.
پرسیار: هەڵەى هەرە گەورەى هاوەڵپەرستان لەهاوەڵپەرستيدا چى بوو؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 75

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبۡدٗا مَّمۡلُوكٗا لَّا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَمَن رَّزَقۡنَٰهُ مِنَّا رِزۡقًا حَسَنٗا فَهُوَ يُنفِقُ مِنۡهُ سِرّٗا وَجَهۡرًاۖ هَلۡ يَسۡتَوُۥنَۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٧٥

خوای گەورە پەرستراوەكانی ئەوانی بەكۆیلەیەك چواندووە كەلەڕزق وڕۆزی پەیداكردندا هیچ شتێكیان بەدەست نییە وخاوەنی هیچ شتێكیش نین. ابن عاشور: ١٤/ ٢٢٣.
پرسیار: پەرستراوەكانى هاوەڵپەرستان تواناى ئەوەشيان نییە كەسوودێك بەخۆيان بگەيەنن، چ جاى ئەوەى سوود بەكەسى تر بگەيەنن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 75

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبۡدٗا مَّمۡلُوكٗا لَّا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَمَن رَّزَقۡنَٰهُ مِنَّا رِزۡقًا حَسَنٗا فَهُوَ يُنفِقُ مِنۡهُ سِرّٗا وَجَهۡرًاۖ هَلۡ يَسۡتَوُۥنَۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٧٥

لەم ئایەتەدا نەزیلەیەك بۆ خودا ویەكێكیش بۆ پەرستراوەكانی جگە لەخودا باسكراوە، پەرستراوەكانی جگە لەخودا وەك كۆیلەیەك وەهان كەهیچ كارێكی بەدەست نەبێت ونەتوانێت هیچ كارێك بكات، لەولاشەوە خوای گەورە پادشای ڕەهایە، ڕزق وڕۆزی بەدەستی ئەوە، هەر جۆرێكی بوێت بەو جۆرە دابەشی دەكات، دەی ئیتر خودا وپەرستراوەكانی جگە لەخودا چۆن لەیەك دەچن؟!. ابن جزى: ١/ ٤٣٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەشيرك وهاوەڵپەرستى لەگەڵ ژيرى وئاوەزا زۆر دژى يەكترن.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 78

وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَ

بۆیە بەتایبەتی ئەم سێ ئەندامە (واتە: دڵ وچاو وگوێ. و) باسكران، چونكە لەهەموو ئەندامەكانی تر بەڕێزترن، ئەم سێ ئەندامە كلیلی دەرگای زانستەكانن، مرۆڤ بەبێ بوونی یەكێك لەم سێ شتە فێری زانست نابێت ولێی ماروم دەبێت. سەعدى: ٤٤٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى سێ ئەندام كراوە؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 79

أَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ مُسَخَّرَٰتٖ فِي جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٧٩

بۆیە وشەی (آیە) بەكۆ باسكرا وفەرمووی (آیات) -واتە: نیشانەكان- چونكە چەند نیشانەیەكی زۆر وجیاواز لەباڵندەدا بەدی دەكرێت، لەوانە: دروست كردنی هەوا، دروست كردنی لاشەی باڵندە بەجۆرێكی وەها كەبەئاسانی هەوا ببێت، هەروەها خوای گەورە سرووشتێكی وەهای بەباڵدار بەخشیوە كەلەهەوادا وەك مەلەوانێك لەناو ئاودا مەلە دەكات وبەویستی خوای گەورە ناكەوێتە خوارەوە. ابن عاشور: ١٤/ ٢٣٦.
پرسیار: بۆچى وشەى (آيات) بەشێوەى كۆ باسكراوە نەك بەشێوەى تاك؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 79

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

تەنها باوەڕداران سوود لەنیشانەكانی خوای گەورە وەردەگرن ولێیان ڕادەمێنن، هەرچی غەیرە باوەڕدارەكانە ئەوە هەر بۆ سەرگەرمی وبێ ئاگا لەڕامان ودامانێك سەیری نیشانەكانی خوای گەورە دەكەن. سەعدى: ٤٤٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا دەگوترێك تەنها باوەڕداران سوود لەنيشانەكانى دەسەڵاتى خواى گەورە دەبينن؟