قورئان
ﮜ
ﱆ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
٣٥ ٣٥ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ٣٦ ٣٦ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٣٧ ٣٧
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٣٨ ٣٨
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ٣٩ ٣٩ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ٤٠ ٤٠ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ
ﰂ ٤١ ٤١ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٤٢ ٤٢
وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ
لەو كاتەوەی كەشیرك وهاوەڵپەرستی كەوتووەتە ناو مرۆڤەوە، خوای گەورە پەیتا پەیتا پێغەمبەرانی ناردووە بۆ لای خەڵكیی، واتە: هەر لەسەردەمی حەزرەتی نوحەوە كەیەكەم ڕەسول بووە (كە بۆ یەكەمجار شیرك وبتپەرستی لەسەردەمی ئەوا دەستیپێكرد) -هەتا سەردەمی كۆتا پێغەمبەر كەپێغەمبەری ئیسلامە(ﷺ) تەواوی پێغەمبەران یەك بانگەواز وداواكارییان بووە، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿بوَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِيٓ إِلَيۡهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدُونِ﴾ [الأنبياء: 25]، واته: ئێمە پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێكمان نەناردووە مەگەر ئەوەی كەپێمان گوتبێك بەخەڵكی بڵێن كەهیچ پەرستراوێكی ڕاستەقینە جگە لەخودا بوونی نییە، دەی كەواتە تەنها خودا بپەرستن. هەروەها وەك لەم ئایەتە پێی ڕاگەیاندووین كەلەگەڵ ئەوەدا هیچ یەك لەهاوەڵپەرستان مافی ئەوەی نییە كەبڵێت: (لو شاء الله ما عبدنا من دونه من شيء)؟! النحل: ٣٥. قاسمى: ٤/ ٥١٦.
پرسیار: ئەوەى كەلەسەردەمى حەزرەتى نوحەوە هەتا سەردەمى پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) پێغەمبەران يەك لەدواى يەك بۆ يەك مەبەست هاتوون، چ شتێك دەگەيەنێت؟
وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٨
سەرسوڕمانەكە لەوێدایە كەخوایان بەگەورە دەزانی، سوێندیشیان پێ دەخوارد، بەڵام پێیان وانەبوو كەبتوانێت مردووەكان زیندوو بكاتەوە!. قورتوبى: ١٢/ ٣٢٤.
پرسیار: بۆچى ئەو سوێندەى هاوەڵپەرستان جێگاى سەرسوڕمانە؟
وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰذِبِينَ ٣٩
ئەو كاتەی كەفەرمانی پەروەردگار دێت وكافرەكان كار وكردەوەی خۆیان دەبیننەوە كەدەبێتە مایەی حەسرەت وخەم وخەفەت بۆیان وپەرستراوەكانیان هیچ سوودێكیان بۆیان نابێت، هەروەها ئەوەی كەوا ئەوان لەجیاتی خودا دەیانپەرست بووەتە خۆراك وخۆشكردنی ئاگری دۆزەخ، هەروەها خۆر ومانگ ڕووناكی لەدەست دەدەن وئەستێرەكان پرش وبڵاو دەبنەوە وبۆ ئەوانەی كەمانگ وخۆر وئەستێرەیان دەپەرستی ڕوون دەبێتەوە كەئەوانیش بەندەیەكی گوێڕایەڵی پەروەردگار بوون ولەهەموو كاتێكدا نیازیان بەخودا بووە (ئیتر ئەو كاتە كافرەكان دەزانن كەدرزنێك زیاتر چیتر نەبوون. و). سەعدى: ٤٤٠.
پرسیار: كافرەكان لەڕۆژى سەڵادا چۆن دەزانن كەخۆيان وئەوانەشى كەشونێيان كەوتبوون، درۆزنن؟
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١
لەوانەیە ئەم ئایەتە بەهۆی ئەو هاوەڵانەوە هاتبێتە خوارەوە كەكۆچیان كردووە بۆ حەبەشە، ئەوانە وازیان لەخانوو وماڵ ودارایی وشوێن ونیشتیمانی خۆیان هێنا وهەر لەدونیادا خوای گەورە لەوانەی خۆیانیانی باشتر پێ بەخشین، چونكە هەر كەسێك لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە واز لەشتێك بهێنێت، بێگومان خوای گەورە باشتر لەو شتەی پێ دەبەخشێت.. ( لو كانوا يعلمون ) واتە: ئەگەر ئەوانەی كەدواكەوتن وكۆچیان نەكرد بیانزانیبا كەخوای گەورە چەندە پاداشتی گەورەی بۆ ئەوانە دیاری كردووە كەگوێڕایەڵی فەرمانەكانی خودا وپێغەمبەری خودان. ابن كثير: ٢/ ٥٥١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەر كەسێك لەبەر ڕەزامەندى خودا واز لەشتێك بهێنێت، خواى گەورە لەو شتە باشترى پێ دەبەخشێت.
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١
قەتادە دەفەرمووێت: مەبەست هاوەڵانی پێغەمبەرە(ﷺ)، ئەوانەی كەلەشاری مەككە نیشتەجێ بوون وخەڵكی مەككە ستەمیان لێكردن ولەماڵەكانی خۆیان دەریانكردن، تا كار گەیشتە ئەوەی كەدەستەیەك لەو ستەم لێكراوانە كۆچیان كرد بۆ حەبەشە، دواتر خوای گەورە لەشاری مەدینە جێگای كردنەوە، واتە: شاری مەدینەی كردە سەرا وشوێنی كۆچ بۆ ئەوانە وئەنصارییەكانی كردە یارمەتیدەر وپشتیوان بۆیان. قورتوبى: ٢/ ٦١٥.
پرسیار: بەهۆی كام يەك لەئايەتەكانى قورئانى پيرۆز دڵى ستەملێكراوان وداماوەكانى ئەمڕۆ دەدەيتەوە؟
ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٤٢
خوای گەورە لەبارەی سەبر وئارامییەوە كاری تێپەڕ (فیعلی مازی) بەكار هێناوە وبۆ تەوەككول وپشت بەستنیش بەخودا كاری داهاتوو (فیعلی موزاریع)ی بەكار هێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی كەسەبری ئەوانە تەواو بووە، چونكە هۆكارەكانی لەناوچووە وخوای گەورە كۆچی بۆ كردن بەهۆی واڵا كردنی دەرگای خێر وخۆشی، كەئەوەش مزگێنیە بۆ ئەوان، بەڵام پشت بەستن وتەوەككول خوو وعادەتی ئەوانە، چونكە كارگەلێكی گەورەی وەهایان لەپێشە كەتەنها بەهۆی تەوەككول وپشت بەستن بەخوداوە بۆیان دەكرێت وبۆیان ئاسان دەبێت، واتە ئەوانە بەردەوام پشت بەخودا دەبەستن، لەمەشدا مزگێنی بۆ ئەوانە هەیە. ابن عاشور: ١٤/ ١٥٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەبارەى سەبر وئاراميەوە كارى تێپەڕ (فيعلى مازى) بەكار هێناوە وبۆ تەوەككول وپشت بەستنيش بەخودا كارى داهاتوو (فيعلى موزاريع)ى بەكار هێناوە؟
ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ ٤٢
(وعلى ربهم يتوكلون): واتە: لەهەموو كاروبارەكانیاندا (پشت بەخودا دەبەستن. و). یەكێك لەزانا لێكۆڵەرەوەكان دەفەرمووێت: باشترین كەس ئەو كەسەیە كەئەگەر توشی زیانێك ببێت سەبر دەگرێت، ئەگەر لەئەنجامی كارێك ناتەوان ببێت پشت بەخودا دەبەستێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: (الذين صبروا وعلى ربهم يتوكلون). . قورتوبى: ١٢/ ٣٢٨.
پرسیار: بەپێى فەرموودەى خواى گەورە ديارترين سيفەتى باشترين كەس چییە؟