قورئان
ﮜ
ﱆ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ٢٧ ٢٧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ٢٨ ٢٨ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٢٩ ٢٩ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
٣٠ ٣٠ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٣١ ٣١
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٣٢ ٣٢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٣٣ ٣٣
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٣٤ ٣٤
قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ إِنَّ ٱلۡخِزۡيَ ٱلۡيَوۡمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢٧
ئەم ئایەتە باس لەگەورەیی زانایان دەكات، ئەوێ ڕۆژێ كەشایەتەكان هەڵدەستنەوەو شایەتی دەدەن زانایان شایەتی ڕاستەقینە دەدەن، قسەو شایەتیی زانایان لەلای خوداو لەلای بەندەكانی خوداش بایەخی هەیە وجێی متمانەیە. سەعدى: ٤٣٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا كام يەك لەگەورەييەكانى زانايان باسكراوە؟
ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡۖ فَأَلۡقَوُاْ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعۡمَلُ مِن سُوٓءِۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٢٨
ئەمە لەیەكێك لەوێیستگەكانی قیامەتدا ڕوو دەدات، خەڵكی لەوێدا ئینكاری دەكەن وخۆیان ناكەن بەخاوەنی ئەو كارانەی كەلەدونیادا كردوویانە، بەو گومانەی كەئەو ئینكارییە سوودیان پێ ببەخشێت، جا دوای ئەوەی ئەندامانی لاشەیان شایەتییان لەسەردان وهەمو شتێك ڕوون وئاشكرا بو؛ ئیتر دان بەتاوانی خۆیاندا دەنێن، بۆیە هەتا دان بەتاوانی خۆیاندا نەنێن نایانخەنە ناو دۆزەخەوە. سەعدى: ٤٣٩.
پرسیار: چۆن دەكرێت هاوەڵپەرستان لەڕۆژى قيامەتدا هەم ئينكارى كارەكانيانى دونيايان بكەن وهەميش دانى پيا بنێن؟
فَٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ
هەریەك لەدۆزەخییەكان لەدەرگایەكەوە دەچێتە ژورەوە كەلەگەڵ كارو كردەوە خراپەكانی خۆیدا گونجاوە (وەك چۆن باوەڕداران هەركەسەو لەدەرگایەك دەچێتە ناو بەهەشتەوە، ئەو كەسەی ڕۆژوی زۆرە لەدەرگای ڕۆژوەوانانەوە دەچێتە ژورەوە، ئەوەی نوێژی زۆر كردووە لەدەرگای تایبەت بەنوێژخوێنان و... هتد. و). سەعدى: ٤٣٩.
پرسیار: دۆزەخيیەكان لەكام يەك لەحەوت دەرگاكەى دۆزەخەوە دەچنە ژورەوە؟
فَٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَلَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ ٢٩
ئەو ڕۆژەی كافرەكان دەمرن؛ ڕۆحەكانیان دەچێتە ناو دۆزەخەوە، بای گەرم ولەناوبەری دۆزەخ دەگاتە ناو گۆڕەكانیان ودەگات بەلاشەو جەستەیان، دواتر لەڕۆژی پەسڵاندا ڕۆحەكانیان دێتەوە ناو لاشەیان وبۆ هەتا هەتایە لەناو ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە. ابن كثير: ٢/ ٥٤٨.
پرسیار: كافر دواى مردن لەدوو قۆناغدا سزا دەبينێت، ئەو دوو قۆناغە كامانەن؟
وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣٠
چاكەو (حەسەنەی) دونیا بریتییە لەژیانی پاك وجوانی دونیا، ئەو نازو نیعمەتەچاكانەی بیرو باوەڕ كەبەمرۆڤی باوەڕدار دەدرێت. ابن عاشور: ١٤/ ١٤٢.
پرسیار: مەبەست لەو چاكەيەى دونيا چییە كەلەم ئايەتەدا باسكراوە؟
جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ ٣١
هەندێك دەڵێن: پێش كەوتنی وشەی -فیها- بۆ كورتهەڵهێنانە (واتە لەڕستەی لهم فیها ما یشاءون دا دەكرا ئاواش بێت -لهم ما یشاءون فیها- بەڵام وشەی فیها پێش كەوتووە، سوودی ئەو پێش كەوتنە ئەوەیە كەبۆ كورتهەڵێنانە، واتە: تەنها بۆ باوەڕداران هەیە، نەك كەسیتر.و) بەگوێرەی ئایەتەكەو باسەكەش وشەی -ما- بۆ گشتاندنە (واتە: لهم ما یشاءون - ئاوای لێدێت: تەنها باوەڕداران گشت ئەو شتانەیان پێ دەدرێت كەخۆیان دەیانەوێت.و) كەواتە ئەم ئایەتە ئەوە دەردەخات كەمرۆڤ هەمو ئەو شتانەی دەست ناكەوێت كەدەیەوێت، مەگەر لەبەهەشتدا ئەو كاتە هەمو ئەو شتانەی دەست دەكەوێت كەخۆی دەیەوێت. ئالوسى: ١٤/ ٥٠٠.
پرسیار: مرۆڤ چۆن لەو شتانە دەڕوانێت كەلەدونيادا دەستى نەكەوتووە؟
ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ
دڵەكانیان بەهۆی ناسین وخۆشەویستی خوداوە، زمانەكانیشیان بەهۆی زیكر وستایشی خوداوەو ئەندامەكانی لاشەشیان بەهۆی بەجێهێنانی خواپەرستی وڕوو كردن لەخودا، پاك وخاوێن بووەتەوە. سەعدى: ٤٣٩.
پرسیار: چۆن گيانى مرۆڤ لەكاتى مەرگدا پاك وخاوێن دەبێتەوە؟