قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٥ ١٥

١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨

١٩ ١٩
ﭿ
٢٠ ٢٠

٢١ ٢١


٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤


٢٥ ٢٥


ﯿ ٢٦ ٢٦
269
سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 15

وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَأَنۡهَٰرٗا وَسُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ ١٥

ئەم ئایەتە گەورەترین بەڵگەیە بۆ سوود وەرگرتن لەهۆكارەكان. قورتوبى: ١٢/ ٣٠٥.
پرسیار: ئايا پشت بەستن بەخوداى گەورە دژايەتى هەيە لەگەڵ بەكارهێنانى هۆكارەكاندا ؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 18

وَإِن تَعُدُّواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحۡصُوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ ١٨

(وإن تعدوا نعمة الله ) ئەگەر بتانەوێت ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە بەبێ سوپاسگوزاری بژمێرن (لا تحصوها)، ناتوانن بیانژمێرن، چ جای ئەوەی بگات بەوەی كەلەبەرامبەر هەریەكەیان سوپاسی خودا بكەن، چونكە ناز ونیعمەتە پەنهانی وئاشكراكانی خوای گەورە لەسەر بەندەكانی هێندە زۆرن لەژمارەی هەناسە وچركە وكاتەكانیش زیاترە، بەندەكانی خودا هەندێك لەو ناز ونیعمەتانە دەناسن ودەزانن كامانەن وزۆرێكیشی ناناسن ونازانن كامەیە، هەروەها ئەو سزا وناخۆشیانەی كەخوای گەورە لەبەندەكانی خۆی دوور دەخاتەوە هێندە زۆرن مرۆڤ نازانێت ژمارەیان چەندە وچۆنن! (إن الله لغفور رحيم) بەڕاستی خوای گەورە لێبووردە وبەسۆزە لەبەرامبەر ناز ونیعمەتە فراوان وزۆرەكانی، ئەگەر ئێوە سوپاسگوزارییەكی كەمیش بكەن لێتان ڕازی دەبێت. سەعدى: ٤٢٧.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەناوهێنانى دوو سيفەتى خودا، واتە سيفەتەكانى (غفور ورحيم) كۆتايى هات؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 18

وَإِن تَعُدُّواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحۡصُوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ ١٨

خوای گەورە لەسەرەتای سورەتەكە تا ئێرە بەمەبەستی بەڵگەهێنانەوە بۆ یەكتایی خۆی، باسی چەند جۆرێك لەدروستكراوەكانی خۆی كردووە، بۆیە لەدرێژەی ئەوانەدا فەرمووی: (أفمن يخلق كمن لا يخلق) لەم ئایەتانەدا چەند ناز ونیعمەتێكی خودا باسكراوە، هەر بۆیە بەهەمان مەبەسەت درێژەی بەباسەكە دا وفەرمووی: (وإن تعدوا نعمة الله لا تحصوها ) دوای ئەوەش فەرمووی: (إن الله لغفور رحيم) واتە: خوای گەورە چاوپۆشی لەوە دەكات كەئێوە لەسوپاسگوزاریدا كەمتەرخەمن. ابن جزى: ١/ ٤٦٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەدرێژەى باسەكەدا فەرمووى: (إن الله لغفور رحيم)؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 19

وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ ١٩

خوای گەورە هەواڵی ئەوەی داوە كەوەك چۆن ئاگای لەكارە ئاشكراكان هەیە، ئاواش ئاگای لەڕازە پەنهانەكانە، جا لەڕۆژی پەسڵاندا پاداشتی هەر كەسە وبەگوێرەی كار وكردەوەكانی دەداتەوە، ئەگەر مرۆڤ كاری چاكەی كردبێت پاداشتی چاكی دەداتەوە، ئەگەریش كاری خراپی كردبێت، ئەوا تۆڵەی لێ دەكاتەوە. ابن كثير: ٢/ ٥٤٦.
پرسیار: چ سوودێك لەوەدايە كەمرۆڤ بزانێت كەخواى گەورە هەم ئاگاى لەكارە ئاشكراكانە، هەم لەڕازە پەنهانەكانيش؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 20 - 21

وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ ٢٠ أَمۡوَٰتٌ غَيۡرُ أَحۡيَآءٖۖ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ ٢١

هەندێك شتی بێ گیان هەیە كەدەگونجێت ببێت بەگیاندار وبژیی، وەك ئاوی مرۆڤ وگیانداران، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (غَيرُ أَحياءٍ)بۆ ئەوەی ئەو شتانەش لەبازنەی باسەكە نەچنە دەرەوە وئەوانیش بگرێتەوە، ئەمە وەك ئەوە وایە كەبگوترێت: ئەمانە مردوویەكی وەهان كەلەداهاتووشدا قابیلیەتی زیندوبوونەوەیان نییە!. ئالوسى: ١٤/ ٤٨٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەباسى پەرستراوەكانى هاوەڵپەرستان بۆ تەئكيد كردنەوە لەدەستەواژەى (أموات) دەشتەواژەى (غَيرُ أَحياءٍ) يشى بەكار هێنا؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 25

لِيَحۡمِلُوٓاْ أَوۡزَارَهُمۡ كَامِلَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَمِنۡ أَوۡزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ ٢٥

كەسێكی وەها گومڕا دەكەن كەئەو كەسە خۆی نازانێت كەئەمانە خۆیان گومڕان، جا ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەمرۆڤی وشیار وژیر گرفتاری فرتوفێڵی ئەو جۆرە كەسانە نابێت، بەڵكو تەنها مرۆڤە گێلەكانن كەچاویان لێ دەكەن وشوێنیان دەكەون، جگە لەوە بەخەستی سەركۆنە كراون، چونكە دەبوو ڕێنوێنی مرۆڤە گومڕاكان بكەن نەك هێندەیتر گومڕایان بكەن.. جا بەبەڵگە كردنی ئەم ئایەتە گوتراوە كەمرۆڤی موقەللید (لاساییكەرەوە) دەبێت دوای لێكۆڵینەوە ووردەكاری ڕاست وناڕاست لەیەك جوێ بكاتەوە وبەهۆی نەزانی چاوپۆشیی لێ ناكرێت. ئالوسى: ٤٨٩و ٤٩٠.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە زيانەكانى نەفامى وچاولێكەرى ولاسايى كوێرانە، لەبارەى كاروبارى ئايينى ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 26

وَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ ٢٦

واتە: لەو شوێنەوە سزایان بۆ هات كەبەگومانی خۆیان شوێنێكی ئەمین وبێ مەترسی بووە. قورتوبى: ١٢/ ٣١٤.
پرسیار: ئايا سزا بەزۆرى لەشوێنێكەوە دێت كەمەترسى لێ ناكرێت يان لەشوێنێكەوە كەجێى مەترسييە؟