قورئان
ﮚ
ﱅ
ﭛ ﭜ ﭝ ٢٥ ٢٥ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ٢٦ ٢٦ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ٢٧ ٢٧ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٢٨ ٢٨ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ٢٩ ٢٩ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ٣٠ ٣٠ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٣١ ٣١ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ٣٢ ٣٢ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٣٣ ٣٣
تُؤۡتِيٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينِۢ بِإِذۡنِ رَبِّهَاۗ
دانایی لەچواندنی باوەڕ وئیمان بەدرەخت ئەوەیە كەدرەخت تەنها بەسێ شت كامڵ وتێر وتەواو دەبێت: ڕیشكی پتەو، ساق وقەدێكی خۆڕاگر، لق وپۆپی بەرز وبڵند، ئیمان وبیروباوەڕیش بەسێ شت نەبێت كامڵ وتێر وتەواو نابێت، بە: باوەڕهێنان بەدڵ، گوتن بەزمان، كار وكردەوە بەئەندامانی لاشە. بەغەوى: ٢/ ٥٥٦.
پرسیار: دانايى لەوەدا چییە كەبيروباوەڕ وئيمان چوێنراوە بەدرەخت؟
يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱلۡقَوۡلِ ٱلثَّابِتِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا
خوای گەورە لەدونیادا ئەوانە (واتە: باوەڕدارە ڕاستەقینەكان. و) لەژیانی دونیادا لەكاتی هاتنی دڕدۆنگی وگومانی ناڕەوا، بەرەو دڵنیایی وڕێنوێنی پاڵ دەنێت، لەكاتی هاتنی شەپۆلی حەز وئارەزوو وشەهوەتیشدا ئیرادەی پۆڵایینیان پێ دەبەخشێت وفەزڵی ئەوەی كەخودا خۆشی دەوێت، دەدەن بەسەر ئەو شتانەی كەهەوا وئارەزوو وشەهوەت خۆشی دەوێت وخۆیان لەبەرامبەر هەموو هەوا وئارەزوویەك ڕادەگرن. سەعدى: ٤٢٥.
پرسیار: هەندێك لەو نموونانە باس بكە كەتێيدا خواى گەورە لەدونيادا هاوكارى بەندەكانى كردووە وخۆڕاگريى پێ بەخشيون.
يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱلۡقَوۡلِ ٱلثَّابِتِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ
خوای گەورە بەهۆی پایەدار كردن وڕاوەستاو كردنی ئەو باوەڕدارانە لەسەر ئایینی ئیسلام وئاخرخێریی لەكاتی مەرگ ولەكاتی پرسیاری فریشتەكانی ناوگۆڕ، یان لەكاتی وەڵامدانەوەی ناو گۆڕ، ئەوانە لەقیامەتیشدا ڕاوەستاو دەكات. سەعدى: ٤٢٦.
پرسیار: هەندێك لەو نموونانە باس بكە كەتێيدا خواى گەورە بەندەكانى خۆى ڕاوەستاو وپايەدار دەكات.
وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَۚ وَيَفۡعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ ٢٧
واتە: خوای گەورە ئەوانە (واتە ستەمكاران) لەناو گۆڕیشدا گومڕا دەكات، وەك چۆن لەدونیادا بەهۆی كوفر وستەمكاریەوە گومڕابوون، بەو مانایەی كەوتەی ڕاست ودروستیان پێ ناگوترێت، كاتێك لەگۆڕدا پرسیاریان لێ دەكرێت دەڵێن: هیچ نازانین! ئا لەو كاتەدا دوو فریشتەكە (واتە: نەكیر ومونكەر) دەڵێن: تۆ نە زانیوتە ونە هەوڵتداوە بزانیت! ئا لەو كاتەدا فریشتەكان بەگورزی ئاسنین ئەو ستەمكارانە دەكوتن. قورتوبى: ١٢/ ١٤٠.
پرسیار: مەبەست لەگومڕا كردنى ستەمكاران لەڕۆژى پەسڵاندا چییە؟
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ كُفۡرٗا وَأَحَلُّواْ قَوۡمَهُمۡ دَارَ ٱلۡبَوَارِ ٢٨
هەر كەسێك بەدواداچوون بۆ حاڵ وئەحواڵی دونیا بكات بۆی دەردەكەوێت كەخوای گەورە هیچ ناز ونیعمەتێكی گەورەتر لەناز ونیعمەتی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەهیچ گەل وتاقمێكی سەرزەوی نەبەخشیوە، جا ئەوانەی كەشوێن بەرنامەی ئەو نەكەوتوون هەر ئەوانەن كەخوای گەورە سەبارەت بەوان دەفەرمووێت: (ألم تر إلى الذين بدلوا نعمة الله كفرًا وأحلوا قومهم دار البوار).واتە: ئەدی نەتدی ئەو كەسانەی ناشوكریان لەبەرانبەر چاكەی خوادا كردووە وگەلی خۆیان بەرەو هەڵدێری زۆر هەتەر ڕەتاندووە؟ الجامع الكلام: ٤/ ١١٦و ١١٧.
پرسیار: ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە هيچ ناز ونيعمەتێكى گەورەتر لەناز ونيعمەتى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) بەهيچ گەل وتاقمێك نەداوە.
قُلۡ تَمَتَّعُواْ فَإِنَّ مَصِيرَكُمۡ إِلَى ٱلنَّارِ ٣٠
(قل تمتعوا): ئەمە هەڕەشەیە لەسەر ئەوان، ئاماژەشە بۆ ئەوەی كەناز ونیعمەتی دونیا وئەو چێژەی كەلەدونیای وەردەگرن زۆر كەمە وهیچ نییە، چونكە كۆتایی پێ دێت وتەواو دەبێت. قورتوبى: ١٢/ ١٤٢.
پرسیار: بۆچى جوانى وخۆشى بەكەلوپەل (متاع) ناوبراوە؟
قُل لِّعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ
مەبەسەت لەكردنی نوێژ بریتییە لەچاودێری كردنی كاتی نوێژ، سنوورەكانی نوێژ، كڕنووش، ملكەچی وسەجدە (واتە: كردنی نوێژ بەهەموو ئەرك ومەرج وپایەكانیەوە. و). ابن كثير: ٢/ ٥١٩.
پرسیار: مەبەسەت لەكردنى نوێژ چییە؟