قورئان
ﮚ
ﱅ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ٦ ٦ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ٧ ٧ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٨ ٨ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٩ ٩
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ١٠ ١٠
إِذۡ أَنجَىٰكُم مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَسُومُونَكُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبۡنَآءَكُمۡ وَيَسۡتَحۡيُونَ نِسَآءَكُمۡۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَآءٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَظِيمٞ ٦
وشەی (بلاء) بەمانا جەڕباندن وتاقیكردنەوەیە، لێرەدا مەبەست ڕەنج وسەختییە، جا بۆیە پێی دەگوترێت: جەڕباندن وتاقیكردنەوە، چونكە ئەندازەی سەبر وخۆڕاگری دەجەڕبێنێت. ابن عاشور: ١٣/ ١٩٢.
پرسیار: مەبەسەت لە(بلاء) چییە؟
وَإِذۡ تَأَذَّنَ رَبُّكُمۡ لَئِن شَكَرۡتُمۡ لَأَزِيدَنَّكُمۡۖ وَلَئِن كَفَرۡتُمۡ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٞ ٧
ڕەبیع دەفەرمووێت: (لئن شكرتم) واتە: ئەگەر سوپاسی چاكەكانم بكەن (لأزيدنكم) ئەوا لەسۆنگەی فەزڵی خۆمەوە بۆتان زیاد دەكەم. حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: (لئن شكرتم) واتە: ئەگەر سوپاسی ناز ونیعمەتەكانم بكەن (لأزيدنكم) ئەوا خوداپەرستیتان بۆ زیاد دەكەم (واتە: كاروباری خواپەرستیتان بۆ ئاسان دەكەم وئەوەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی زیاتر پاداشتتان بدەمەوە وناز ونیعمەتتان بۆ زیاد بكەم. و). ابن عباس فەرموویەتی: ئەگەر ئێوە من بەتاك وتەنها بزانن (و هاوەڵ وشەریكم بۆ بڕیار نەدەن. و) وگوێڕایەڵیم بكەن، ئەوا پاداشتتان بۆ زیاد دەكەم. ئەم ڕاوبۆچوونانە هەموویان لەیەكەوە نزیك بوون. قورتوبى: ١٢/ ١٠٩.
پرسیار: ئەگەر مرۆڤ بەردەوام سوپاسى خودا بكات، چ سوودێكى پێ دەگات؟
وَإِذۡ تَأَذَّنَ رَبُّكُمۡ لَئِن شَكَرۡتُمۡ لَأَزِيدَنَّكُمۡۖ وَلَئِن كَفَرۡتُمۡ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٞ ٧
(لئن شكرتم):ئەوەی بەدڵنیایی وتەئكیدەوە باس كرد، چونكە نەفسەكان ئەو شتە بەدرۆ دەزانن (لأزيدنكم)واتە: ناز ونیعمەتەكانم (بۆ ئێوە زیاد دەكەم. و) چونكە سوپاس بریتییە لەپاراستنی ئەو ناز ونیعمەتانەی كەهەن وڕام كردن وڕاو كردنی ئەو ناز ونیعمەتانەش كەهێشتا لەبەردەست نین. بیقاعى: ٤/ ١٧٢.
پرسیار: سوپاسگوزارى چ سوودێكى هەيە؟
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكۡفُرُوٓاْ أَنتُمۡ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ ٨
لە ڕووی ئەوەی كەئەگەر كەسێك خەڵكی بۆ مەبەستێك هان بدات وپاداشتێك بۆ كردنی ئەو كارە دیاری بكات، یان نەهی لەشتێك بكات وسزایەك بۆ بكەرەكەی دیاری بكات، دەبێت لەسەر بنەما ومەبەستێك بێ كەسوود یان زیان بەو كەسە بگات كەفەرمان یان نەهیەكە دەكات، لەم ئایەتەدا ئەوەی باس كرد كەخوای گەورە زۆر لەوە گەورەتر ومەزنترە كەسوود یان زیانی پێ بگات، بەڵكو سوود وزیان تەنها بۆ خودی بەندەكانە، هەر بۆیە خوای گەورە لەزاری حەزرەتی موسا ئەوە دەگێڕێتەوە وفەرمووی: (وَقَالَ مُوسَى) واتە: موسا گوتی. بیقاعى: ٤/ ١٧٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە چ خاڵێكى گرنگى تێدايە؟
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكۡفُرُوٓاْ أَنتُمۡ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ ٨
خوای گەورە بۆیە ئەم شتەی باس كردووە چونكە زۆربەی كافرەكان وا گومان دەبەن كەباوەڕهێنانیان سوود بەخودا دەگەیەنێت، پێغەمبەرانیش بۆیە بانگی خەڵكی دەكەن بۆ باوەڕهێنان چونكە دوای بەرژەوەندی خۆیان كەوتوون! ئا لەم ڕووەوە كاتێك بەڵێنی ئەوەی پێدان كەئەگەر سوپاسگوزار بن ناز ونیعمەتەكانیان بۆ زیاد دەكات وهەڕەشەی ئەوەیشی كرد كەئەگەر كوفرانەی ناز ونیعمەتەكان بكەن ئەوا سزایان دەدات، شیمانەی ئەوە دەكرا وئەوانە وای بۆ دەچوون كەئەم پەیمان وهەڕەشەیە لەسۆنگەی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە كەپەروەردگاری خاوەن پاداشت لەبەرامبەر هەر شتێك پاداشت بداتەوە ئەوە سوودی لێ بینیوە، سزاشی بۆ هەر شتێك دیاری كرد، ئەوە ئەو شتە زیانی لێ دەدات! هەر بۆیە ئەوانی لەم بیر وبۆچوونە شەیتانییە ئاگادار كردەوە وهۆشداری پێدان بۆ ئەوەی ئەو بیروباوەڕە پووچەڵە زاڵ نەبێت بەسەر دڵ ودەروونیاندا ولەسەرەنجامدا باوەڕ بهێنن وسوپاسی خودا بكەن وواز لەكوفر بهێنن. ابن عاشور: ١٣/ ١٩٢.
پرسیار: بۆچى لێرەدا باسى ئەوە كرا كەخواى گەورە بێ نيازە لەدروستكراوەكانى؟
جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَرَدُّوٓاْ أَيۡدِيَهُمۡ فِيٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَقَالُوٓاْ إِنَّا كَفَرۡنَا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَنَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ ٩
مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: پێغەمبەرەكانی ئەوان بەبەڵگەی زۆر ئاشكراوە هاتنە لایان، گشتیان دەستیان خستە ناو دەمی خۆیان وگوتیان: ئێمە بەو شتانەی ڕاسپێراون، باوەڕ ناكەین، لەوەش ئێمەی بۆ بانگ دەكەن، زۆر بەگومانین. و). جا لەبارەی (فردوا أيديهم في أفواههم):سێ ڕاو بۆچوون هەیە: یەكەم: مەبەسەت گەل وئوممەتەكانی ئەو پێغەمبەرانە، واتە: ئەو گەلانە بەهۆی توڕەبوونیان لەپێغەمبەرەكانیان دەستیان دەخستە ناو دەمی خۆیان، وەك ئەم ئایەتە كەدەفەرمووێت: ﴿عَضُّواْ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَنَامِلَ مِنَ ٱلۡغَيۡظِ﴾ [آل عمران: 119]، واتە: بەهۆی توڕەیی لەئێوە سەرەپەنجەی خۆیانیان دەگەست!. یان بەمەبەستی گاڵتە پێكردن وپێكەنین بەپێغەمبەران دەستیان دەخستە ناو دەمیانەوە، وەك ئەو كەسەی كەپێكەنین زاڵ ببێت بەسەریدا ودەست بگرێت بەسەر دەمیدا. دووەم: مەبەسەت لە(دەستیان دەخستە ناو دەمیان) خودی پێغەمبەرەكانە، (ئەو كاتە ماناكە ئاوایە: پێغەمبەران دەستیان دەخستە سەر دەمیان. و) بۆیە دەستیان دەخستە سەر دەمیان بەمانای ئەوەی كەئیتر ئێمە وس! (واتە: ئیتر قسە ناكەین!). سێیەم: مانای ئایەتەكە ئاوایە: خەڵكەكە دەستیان دەخستە سەر دەمی پێغەمبەران! واتە: وس بن چیتر مەڵێن!. ابن جزى: ١/ ٤٤٢.
پرسیار: بەخوێندنەوەى بەسەرهات وئاگادارى لەگەلانى پێشوو، مرۆڤى بانگخواز چ سوودێك دەبينێت؟
قَالَتۡ رُسُلُهُمۡ أَفِي ٱللَّهِ شَكّٞ
ئایا سەبارەت بەبوونی خودا گومانتان هەیە؟ چونكە سروشتی مرۆڤ شایەتی بوونی خودا دەدات، سروشتی مرۆڤ لەسەر ئەوە بونیاد نراوە كەدان بەبوونی خوادا بنێت، یان بەجۆرێكی تر بیڵێین: داننان بەبوونی خوای گەورە یەكێكە لەپێویستییەكانی سروشتی ساغ وسەلیم. ابن كثير: ٢/ ٥٠٦.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەران گومان لەبوونى خوايان بەلاوە ناپەسەند بووە؟