قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٢٩ ٢٩


٣٠ ٣٠

ﭿ



٣١ ٣١


٣٢ ٣٢


ﯿ
٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤
253
سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 30

وَهُمۡ يَكۡفُرُونَ بِٱلرَّحۡمَٰنِۚ

هاتنی ناوی (الرحمن)ـی خودا ئاماژەیە بەسەبری زۆر ومەزنی خودای گەورە، هەروەها وێنای خراپیی كافران دەكات، چاكەیان بەخراپە وناز ونیعمەتەكانیان بەكوفر وەڵام دایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كەسوپاسگوزارترین خەڵكن، كەچی لەهەمووان سپڵەتر وخراپترن. بیقاعى: ٤/ ١٥١.
پرسیار: هاتنى ناوى (الرحمن) لەم ئايەتەدا ئاماژەيەكى وردى تێدايە، ئەو ئاماژەيە چییە؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 30

قُلۡ هُوَ رَبِّي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ مَتَابِ ٣٠

گەڕانەوە بۆ لای خودا وتەوبەی مرۆڤ بریتییە لەگەڕانەوە بۆ لای خودا بەهۆی خواپەرستی وگوێڕایەڵی لەپێغەمبەر(ﷺ)، جا مرۆڤ بەفەرمانبەرداری خودا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر(ﷺ) هەژمار ناكرێت -چ بگات بەوەی كەلەڕیزی دۆستەكانی خوای گەورەدا جێگای ببێتەوە- هەتا فەرمانەكانی خوای گەورە جێبەجێ نەكات وخۆی لەو شتانە نەپارێزێت كەنەهیی لێكردووە. الجامع الكلام: ٤/ ٩٣.
پرسیار: گەڕانەوە بۆ لاى خودا يانى چى؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 30

قُلۡ هُوَ رَبِّي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ مَتَابِ ٣٠

(وإليه متاب) واتە: بەرەو لای خودا دەگەڕێمەوە وتەوبە دەكەم، وەك فەرموویەتی: ﴿وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ﴾ [محمد: 19]؛ واتە: داوای لێبووردن لەخودا بكە بۆ ئەوەی لەتاوانەكانت خۆش ببێت. خوای گەورە ئەو فەرمانەی بەسەر پێغەمبەردا(ﷺ) كرد بۆ ئەوەی گەورەیی تەوبە دەربكەوێت، هەروەها بۆ ئەوەی بزانرێت كەتەوبەكردن یەكێكە لەسیفەتەكانی پێغەمبەران. ئالوسى: ١٣/ ١٩٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى كام يەك لەسيفەتى پێغەمبەران دەكات؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 31

أَفَلَمۡ يَاْيۡـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۗ

ئایا ئەو كەسانەی كەباوەڕیان هێناوە نازانن ئەگەر خوای گەورە بیەوێت دەتوانێت ڕێنوێنی تەواوی خەڵكی بكات بەبێ ئەوەی یەك نیشانەشیان پێ پیشان بدات؟ هەندێك دەڵێن: وشەی (ییئس) بەمانا ڕاستەقینەكەی خۆی بەكار هاتووە، واتە: ئایا ئەو كەسانەی كەباوەڕیان هێناوە هێشتا لەباوەڕهێنانی كافرەكان نائومێد نەبوون؟ چونكە دەیانزانی كەئەگەر خودا بیەوێت ڕێنوێنی ئەوانە بكات ئەوا بێگومان ڕێنوێنییان دەكات، باوەڕداران چونكە پێیان خۆش بوو كەكافرەكانیش باوەڕ بهێنن تامەزرۆی ئەوە بوون كەخوای گەورە داواكاری ئەو كافرانە جێبەجێ بكات وئەوان چ مەرجێكیان بۆ باوەڕهێنان داناوە، خوای گەورە جێبەجێی بكات. شەوكانى: ٣/ ١٠١.
پرسیار: بانگخوزا تەنها ڕاگەياندنى لەسەرە، ئيتر ئەوەى لەسەر نییە كەهەر دەبێت ئەو كەسەى كەبانگكراوە باوەڕ بهێنێت، ئەوەيان كارى خودايە نەك مرۆڤ، ئەم بابەتە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 32

وَلَقَدِ ٱسۡتُهۡزِئَ بِرُسُلٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَمۡلَيۡتُ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ

واتە: ماوەیەك مۆڵەتم پێدان ئیتر وایانزانی كەتوشی سزا نابن.. دەی نابێت ئەوانەش كەگاڵتە بەتۆ دەكەن وتۆ بەدرۆزن دەزانن فریوی ئەو مۆڵەتە بخۆن كەپێیاندراوە؛ چونكە ئەوەتا نموونە زۆرە لەناو گەلانی پێشوودا، بۆیە دەبێت زۆر بەهەگەر بن ووریا بن كەئەو سزایەی كەدابارییە سەر گەلانی پێشوو، ئەمانیش دەگرێتەوە. سەعدى: ٤١٨.
پرسیار: كاتێك كەمرۆڤ تاوان ئەنجام دەدات وتوشى سزا نايەت، چ مەترسيەك چاوەڕێيەتى؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 33

أَفَمَنۡ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفۡسِۢ بِمَا كَسَبَتۡۗ

مەبەست لێرە خوای گەورەیە، واتە: ئەو زاتەی كەپارێزەر وچاودێری كار وكردەوەی هەمووانە. لێرە خەبەرەكەی لابراوە (حەزف كراوە) مانای ئایەتەكە ئاوای لێ دێتەوە: (أفمن هو قائم علی كل نفس بما كسبت أحق أن یعبد أم غیره؟) واتە: ئایا ئەو كەسەی كەپارێزەر وچاودێری هەموو كەسێكە كەچی كردووە وچی نەكردووە، شیاوی ئەوەیە بپەرسترێت یان غەیری ئەو؟ ابن جزى: ١/ ٤٣٨.
پرسیار: پارێزەرى وچاودێرى خودا چ مانا وسيفەتێكى لەخۆ گرتووە؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 33

وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلۡ سَمُّوهُمۡۚ

(قل سموهم):ئەوان بەناوی ڕاستەقینەی خۆیانەوە بانگ بكەن، چونكە ئەگەر ناوی پەرستراوەكانیان ببردایە وحەقیقەتی ئەوانەیان باس بكردایە كەبەرد یان شتێكی تری ناتەوان بوون، ئەوا ناژیری وگێلیی ئەوان تەواو ڕوون وئاشكرا دەبوو. بیقاعى: ٤/ ١٥٥.
پرسیار: بۆچى داوا لەكافران كراوە تا ناوى ڕاستەقينەى پەرستراوەكانيان بهێنن؟