قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٤ ١٤

١٥ ١٥
ﭿ



١٦ ١٦





١٧ ١٧
ﯿ

١٨ ١٨
251
سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 14

وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسۡتَجِيبُونَ لَهُم بِشَيۡءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيۡهِ إِلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ ١٤

ئەو كەسەی كەجگە لەخودا پەرستراوێكی تر دەپەرستێت، وەك ئەو كەسە تینوە وایە كەلەدووری دوورەوە منەی ئاو دەكات، واتە: دەیەوێت ئاو بخواتەوە، بەڵام ناتوانێت بەزمان داوای بكات، بەدەست ئاماژە بۆ ئاوەكە دەكات بۆ ئەوەی ئاوەكە بێت بۆلای! ئێ ئاوەكەش هەرگیز نایەت بۆ لای، چونكە ئاو توانای وەڵامدانەوە وهاتنی نییە. قورتوبى: ١٢/ ٤٢.
پرسیار: نەزيلە ونموونەيەك سەبارەت بەئەو كەسانە باس بكە كەجگە لەخودا پەرستراوێكى تر دەپەرستن.

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 14

وَمَا دُعَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ ١٤

ئەو شتەی لەجیاتی خوا دەیپەرستێت، پووچەڵە، سەرەنجام ڕاز ونیاز ونزا وگفتوگۆكانیشیان پووچەڵ دەردەچێت، بەجۆرێكی تر بیڵێین: هۆكارەكە بەهۆی پووچەڵی ئامانجكە، پووچەڵ دەبێتەوە. سەعدى: ٤١٥.
پرسیار: بۆچى نزا وپاڕانەوەى كافران پووچەڵە؟ چ پەيوەندیيەك لەنێوان هۆكار وئامانجدا هەيە؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 15

وَلِلَّهِۤ يَسۡجُدُۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ طَوۡعٗا وَكَرۡهٗا وَظِلَٰلُهُم بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ۩ ١٥

سەجدەی هەر شتێك بەپێی ئەو شتە خۆیەتی، وەك دەفەرمووێت: ﴿وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفۡقَهُونَ تَسۡبِيحَهُمۡ﴾ [الإسراء: 44].واته: هیچ شتێك نییە كەتەسبیحات وستایشی خودا نەكات، بەڵام ئێوە لەتەسبیحات وستایشیان تێناگەن. سەعدى: ٤١٥.
پرسیار: چۆن هەموو ئەو شتانەى كەلەئاسمان وزەويدان سەجدە بۆ خواى گەورە دەبەن؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 15

وَلِلَّهِۤ يَسۡجُدُۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ طَوۡعٗا وَكَرۡهٗا وَظِلَٰلُهُم بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ۩ ١٥

دانایی وحیكمەتی سەجدە بردن لەكاتی خوێندنەوەی ئەم ئایەتەدا ئەوەیە كەباوەڕدار بەسەجدە بردن خۆی دەخاتە ڕیزی ئەو شتانەوە كەبەڕەزامەندی خۆیان سەجدە بۆ خوای گەورە دەبەن، ئەمەش دەبێتە دانپیانانێكی كرداری وبەندایەتی بۆ خوای گەورە. ابن عاشور: ١٣/ ١١٢.
پرسیار: باسى حيكمەتى سەجدە بردن لەكاتى خوێندنەوەى ئەم ئايەتە، بكە.

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 17

أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَالَتۡ أَوۡدِيَةُۢ بِقَدَرِهَا فَٱحۡتَمَلَ ٱلسَّيۡلُ زَبَدٗا رَّابِيٗاۖ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيۡهِ فِي ٱلنَّارِ ٱبۡتِغَآءَ حِلۡيَةٍ أَوۡ مَتَٰعٖ زَبَدٞ مِّثۡلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡحَقَّ وَٱلۡبَٰطِلَۚ

زانست چوێنرا بەئاوی لەئاسمانەوە باریو، چونكە وەك ئاو لاشە (و گژوگیا وزەوی. و) زیندوو دەكاتەوە، ئاواش زانست دڵ زیندوو دەكاتەوە، دڵیش بەشیو ودۆڵ چوێنرا كەشوێنی زانستە، وەك چۆن شیو ودۆڵ شوێنی ئاوە، واتە: دڵەكان لەڕووی وەرگرتنی زانستەوە جیاوازن، وەك چۆن شیو ودۆڵەكان جیاوازن وهەموویان وەك یەك نین. الجامع الكلام: ٤/ ٨٦.
پرسیار: دڵەكان لەڕووى زانستەوە جياوازن ووەك يەك نين، بەپێى ئايەتەكە ئەم قسەيە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 17

فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذۡهَبُ جُفَآءٗۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمۡكُثُ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَالَ ١٧

خوای گەورە بۆ هەق وناهەق نموونەی باس كردووە، كوفری چواندووە بەكەفی سەر دەریا، دواتر ئەو كەفە دەلكێن بەدیواری شیو ودۆڵەكاندا وبا دەیانبات ولەناو دەچن، كوفریش ئاوا وەك ئەو كەفە لەناو دەچێت ولەڕیشەدێت.. خوای گەورە ئەم نموونانەی بۆ پایەداری هەق ونابودیی ناهەق باس كردووە، واتە: ناهەق -هەرچەند بۆ ماوەیەكیش سەركەوێت وبەرەو سەر بڕوات- بەڵام سەرەنجام وەك كوڵ وكەفی دەریا لەناو دەچێت. قورتوبى: ١٢/ ٤٨ـ ٥١.
پرسیار: قورئان سەرەنجامى هەق وناهەقى چۆن وێنا كردووە؟

سووڕەتی رعد ئایەتەکان 0 - 18

وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُۥ لَوۡ أَنَّ لَهُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفۡتَدَوۡاْ بِهِۦٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ سُوٓءُ ٱلۡحِسَابِ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ ١٨

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەو كەسانەش كەبەدەم دەنگی خوداوە نەهاتوون ئەگەر هەرچی لەم هەردەدا هی ئەوان بێ وهێندەی دیش ولەباتی خۆیانی بدەن، زۆر بەسەختی دەكەونە بەر پرسینەوە وهەر جەهەندەمیان جێگایە، كەخراپترین ئەنوایە. و). ئیبراهیمی نەخەعی دەفەرمووێت: (ﰖ ﰗ ) -زۆر بەسەختی دەكەونە بەر پرسینەوە- واتە: ئەو مرۆڤە لێپرسینەوەی لێ دەكرێت لەبەرامبەر هەموو تاوانەكانی وهیچی بەر لێبووردن ناكەوێت. بەغەوى: ٢/ ٥٢٣.
پرسیار: مەبەست لە (سوء الحساب )لەڕۆژى پەسڵاندا چییە؟