قورئان
ﮙ
ﱅ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ٦ ٦ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ٧ ٧ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ٨ ٨ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ٩ ٩ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ١٠ ١٠ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ١١ ١١ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ١٢ ١٢ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ١٣ ١٣
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلۡمِهِمۡۖ
بەردەوام خێر وچاكە وبەخشش ولێبووردەیی خوای گەورە ودادەبەزێتە سەر بەندەكان، كەچی بەندەكانیش بەردەوام خەریكی سەرپێچی ونافەرمانین، ئەوان نافەرمانی لەفەرمانەكانی خودا دەكەن، كەچی خوای گەورە بەردەوام بانگیان دەكات بۆ دەرگای خۆی وبۆ لێبووردن، بەندەكان بەردەوام خەریكی تاوانن، كەچی ئەو لەبەخشش وخێرەكانی خۆی بێبەشیان ناكات، ئەگەر ئەوان تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بەدەرگای خوا، ئەوا خوای گەورە ئەوانی خۆش دەوێت، چونكە خوای گەورە ئەو مرۆڤانەی خۆش دەوێت كەپاكن وتەوبە دەكەن، خۆ ئەگەر بەندەكان تەوبە نەكەن، ئەوا خوای گەورە خۆی چارەسەری لایە، توشی بەڵا وچورتم وموسیبەتیان دەكات بۆ ئەوەی پاكیان بكاتەوە. سەعدى: ٤١٣و ٤١٤.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەرچەندە مرۆڤەكان ستەمكاريش بن، بەڵام خێر وچاكەى خودايان پێ دەگات.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلۡمِهِمۡۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٦
واتە: لەگەڵ ئەوەی كەبەندەكانی خوای گەورە خەریكی تاوان دەبن وستەم دەكەن ونافەرمانی بەجێ دەهێنن، كەچی خوای گەورە لەتاوانی خەڵكی خۆش دەبێت ولێیان دەبوورێت وتاوانەكانیان دەشارێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمووی: خوای گەورە خاوەن تۆڵە وسزای بەژانە، بۆ ئەوەی تەرازووەكە وەك یەك ڕابگرێت وهاوسەنگی تێك نەچێـت. ابن كثير: ٣/ ٤٨٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەيەك ئايەتدا هەم باسى لێبووردەيى خۆيى كرد وهەم باسى سزاى سەخت؟
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٞ مِّنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ يَحۡفَظُونَهُۥ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۗ
موجاهید دەفەرمووێت: هیچ بەندەیەك نییە كەخوای گەورە فریشتەیەكی نەكردبێتە پارێزەری، ئەو فریشتەیە مرۆڤەكە لەخراپەی دێو ودرنج ومرۆڤی بەدكار وئاژەڵ وخشۆكی بەزیان دەپارێزێت، مەگەر ئەوانەی كەخوای گەورە مۆڵەتی پێداون كەزیان بەبەندەكە بگەینن (ئەوە ئیتر فریشتەش ناتوانێت دەست بداتە ڕێگای. و). دەڵێن: ئەگەر خوای گەورە فریشتەكانی نەكردایەتە پارێزەری مرۆڤەكان، بۆ ئەوەی لەخواردن وخواردنەوە پارێزگاری لەئێوە بكەن، ئەوا بەدڵنییاییەوە دێو ودرنجەكان مرۆڤەكانیان لەناو دەبرد. بەغەوى: ٢/ ٥١٥.
پرسیار: باسى يەكێك لەبەروبوومەكان باوەڕ بەفريشتەكان وپارێزگارى مرۆڤەكان لەلايەن فريشتەكانەوە بكە.
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٞ مِّنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ يَحۡفَظُونَهُۥ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۗ
یەكێك لەسوودەكانی پارێزگاری فریشتەكان لەكار وكردەوەی بەندەكان ئەوەیە كەكاتێك بەندە دڵنیایە لەوەی كەفریشتەیەكی لەگەڵدایە وكار وكردەوەكانی دەنووسنەوە، ئیتر زیاتر خۆی لەتاوان دەپارێزێت، وەك ئەو كەسەی كەچەند كەسێكی نزیك لەپادشا كراونەتە چاودێری، جا ئەو كەسە هەرگیز هەوڵی ئەوە نادات بەبەرچاوی ئەو چاودێرانەوە سەرپێچی لەفەرمانی پادشا بكات. ئالوسى: ١٣/ ١٤٣.
پرسیار: ئەگەر مرۆڤ هەستى بەوەكرد كەفريشتەكانى خواى گەورەى لەلايە، ئەوە چ سوودێكى پێ دەگەيەنێت؟
وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوۡمٖ سُوٓءٗا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ ١١
(وإذا أراد الله بقوم سوءًا)هەر كاتێك خوای گەورە بیەوێت سزا بۆ گەلێك ڕەوانە بكات ولەناویان بەرێت (فلا مرد له)هیچ كەسێك ناتوانێت بەر بەو سزایە بگرێت (وما لهم من دونه من والٍ) جگە لەخوداش هیچ كەسێك نییە كەپەنای پێ بگرن. بەغەوى: ٢/ ٥١٨.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك دەتوانێت خۆى لەسزاى خواى گەورە بدزێتەوە؟
هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ ١٢ وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعۡدُ بِحَمۡدِهِۦ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مِنۡ خِيفَتِهِۦ وَيُرۡسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمۡ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلۡمِحَالِ ١٣
تەنها خودایە كەباران وهەورەكان -كە بنەمای ڕزق وڕۆزی مرۆڤەكانن- بەرەو لای مرۆڤەكان دەنێرێت وكاروبارەكان بەڕێوە دەبات وڕێك وپێكیان دەكات، هەر ئەویشە كەدروستكراوە زەبەلاحەكان -كە مرۆڤەكان لێیان دەترسن- لەخزمەت ئەوا ڕام ودەستەمۆن، هەر ئەویشە كەدەسەڵاتی لەسەروی هەموو هێز ودەسەڵاتێكە، دەی كەواتە هەر ئەو شیاوی ئەوەیە كەبپەرسترێت وشەریك وهاوەڵی بۆ بڕیار نەدرێت. سەعدى: ٤١٥.
پرسیار: مرۆڤى موسڵمان چ سوودێك لەوە دەبينێت كەدەزانێت هەموو هێزێك لەبەرامبەر خواى گەورەدا ملكەچە ولەخوا دەترسن وخواى گەورە دەتوانێت بەويستى خۆى كاريان پێ بكات؟
هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ ١٢
خودا ئەو كەسەیە كەبۆ ترساندنی ئێوە وبەمەبەستی ئومێدواركردنی ئێوەش بەبارینی باران، هەورە برووسكە پیشانی ئێوە دەدا.. لەعەبدوڵڵای كوڕی زوبەیرەوە دەگێڕنەوە كەكاتێك گوێی لەدەنگی هەورەگرمە دەبوو وازی لەقسەكردن دەهێنا ودەیفەرموو: پاك وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی كەبروسكە وفریشتەكان لەترسدا ستایشی دەكەن. هەروەها دەیفەرموو: ئەمە هەڕەشەیەكی سەختە لەوانەی كەنیشتەجێی سەرزەوین. بەغەوى: ٢/ ٥١٨.
پرسیار: پێشينە باشەكان لەكاتى بينينى هەورەبرووسكە يان بيستنى هەورە گرمە چ شتێكيان دەگوت؟