قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ١٦٤ ١٦٤ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ١٦٥ ١٦٥
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ١٦٦ ١٦٦ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ١٦٧ ١٦٧
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ١٦٨ ١٦٨ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ١٦٩ ١٦٩
وَٱلۡفُلۡكِ ٱلَّتِي تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ
مەبەست لەوەی كەكەشتی وگەمییەكان نیشانەن، ئەوەیە كەخوای گەورە كەشتی وگەمییەكانی ڕام كردووە، هەرچەندە زۆر قورس وگەورە وزەبەلاحن، بەڵام لەسەر ئاو ڕێ دەكەن ودەوەستن. قورتوبى: ٢/ ٤٩٤.
پرسيار: مەبەستى ئەم ئايەتە چییە كەباسى كەشتى دەكات كەلەسەر ئاو ڕێ دەكات؟
وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ١٦٤
(وتصريف الرياح): مەبەست هەڵكردنی بایە لەشوێنگەلی جیاوازەوە، واتە: لەهەرچوار لاوە، بەچۆنیەتی جیاواز، وەك ئەوەی كەهەندێك با دارەكان موتوربە دەكەن، هەندێكی دار نەزۆك دەكات، هەندێك با ساردە، هەندێكی گەرم، هەندێكی بۆ یارمەتیدان وسەركەوتنە، هەندێكیشی بۆ تێكشكاندنە. ابن جزى: ١/ ٩١.
پرسيار: گەورەيى خوا لەهەڵكردنى جياوازى (با)دا دەردەكەوێت، ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ١٦٤
بە پێی ڕاڤە ولێكدانەوەیەك مەبەست لەهەڵكردن وجیاوازییەكانی (با) ئەوەیە كەساتێك نەرمە وساتێك توند، ساتێك گەرمە وساتێ سارد، ئیبن عەباس دەفەرمووێت: ئاو وبا گەورەترین سوپای خودای گەورەن. بەغەوى: ١/ ١٣٢.
پرسيار: گەورەترين سوپا ولەشكرى خودا كامەيە؟
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ
ئەوە بزانن كەئەگەر خۆشەویستی خوا لەدڵدا جێگیر ببێت، ئەوا نیشانەكانی لەسەر ئەندامەكانی لاشە دەردەكەون، هەندێك لەو نیشانانە بریتین لە: جێبەجێ كردنی زیاتری فەرمانەكانی خوای گەورە، هەبوونی تاسە بۆ ڕازی كردنی خوای گەورە ومەزن، چێژ وەرگرتن لەخواپەرستی، ڕازیبوون لەقەزا وقەدەر، ئاوات خواستنی دیداری خوا، خوو گرتن بەزیكر ویادی پەروەردگار، هەڵاتن لەهەموو شتێك جگە لەخوا، هەڵاتن لەخەڵكی، خواپەرستی كردن وچلەكێشان، دەركردنی دونیا لەدڵ، خۆشویستنی تەواوی ئەو شتانەی كەخودا خۆشی دەوێن (وەك سەعدی شیرازی دەفەرمووێت: بەجهان خرم از آنم كەجهان خرم از اوست.. عاشقم بر همە عالم كەهمە عالم از اوست. واتە: ئەویندارم بەدونیا چونكە دونیا.. لەسۆنگەی تۆ ئەوینی هاتە دونیا. و). ابن جزى: ١/ ٩٢.
پرسيار: نيشانەى جێگيربوونى خۆشەويسى لەدڵدا چییە؟
إِذۡ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ وَتَقَطَّعَتۡ بِهِمُ ٱلۡأَسۡبَابُ ١٦٦
گومانیان وا برد كەئەو پێشەوا وسەرۆكانەیان خاوەنی شتێكن وبەو كارانە ئەوان ئەمان لەخوا نزیك دەكەنەوە، بەڵام ئەو گومانانەیان بوو بەخەیاڵ پڵاو، هەوڵەكانیان پووچەڵ بوویەوە، سزایەكی سەختیان بۆ بڕیاردرا، بەڵام هاوڕێ وپێشەوا وسەرۆكەكانیان تۆزقاڵێك لەو سزا وئازارانەیان پێ كەم نەكرایەوە، تۆزقاڵێ سوودیان نەبوو، نەك هەر ئەوە بەڵكو زیانیشیان بۆیان هەبوو، چونكە خۆیان وایاندەزانی سوودیان بۆ ئەوان دەبێت. پێشەواكان بێزاری خۆیان لەشوێنكەوتوانیان دەربڕی، ئەو پەیوەندیەی كەلەدونیادا هەیانبوو پچڕا وكۆتایی پێهات، چونكە ئەو پەیوەندیە لەبەر ڕەزامەندی خوا نەبوو، بەبێ فەرمانی خودا بەسترابوو. سەعدى: ٨٠.
پرسيار: لەڕۆژى قيامەتدا ڕێبەرەكان چۆن مامەڵە لەگەڵ شوێنكەوتووانى خۆيان دەكەن؟
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ لَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَتَبَرَّأَ مِنۡهُمۡ كَمَا تَبَرَّءُواْ مِنَّاۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡ حَسَرَٰتٍ عَلَيۡهِمۡۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ ١٦٧
ئەو كارانەیان كەبەهیوا بوون سوودێكی بۆیان هەبێت وببێت بەمایەی بەختەورەییان، بەپێچەوانەوە بوو بەمایەی زیان بۆیان.. لەو كاتەدا شوێنكەوتووەكان ئاواتەخوازن بگەڕێنەوە بۆ دونیا تا بێزاری خۆیان لەڕێبەرەكانیان دەرببڕن وواز لەشیرك وگومڕایی بهێنن وكارەكانیان تەنها وتەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بێت. سەعدى: ٨٠.
پرسيار: ئەو كافرو گومڕايانەى كەشوێنكەوتە بوون، چ كاتێك بۆيان ڕوون دەبێتەوە كەهەڵەيان كردووە ولەكردەى خۆيان پەشيمان دەبنەوە؟
كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡ حَسَرَٰتٍ عَلَيۡهِمۡۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ ١٦٧
سووددی دەفەرمووێت: ئەوانە بەهەشتیان پێ نیشان دەدرێت، هەروەها ئەو شوێن ومەنزڵانەیان پێ پیشان دەدرێت كەئەگەر شوێن بەرنامەی خودا بكەوتنایە پێیان دەدرا، دواتر ئەو شوێنانە كەبۆ ئەوان دانرابوو، لەنێوان بڕواداراندا دابەش دەكرێت، ئا لەو كاتەدا ئەوان پەنجەی پەشیمانی دەگەزن. قورتوبى: ٣/ ١١.
پرسيار: كافران لەپەسڵاندا دەگەن بەچ پلەكى پەشيمانى؟