قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٩٦ ٩٦

٩٧ ٩٧

٩٨ ٩٨

ﭿ
٩٩ ٩٩




١٠٠ ١٠٠



١٠١ ١٠١

ﯿ
١٠٢ ١٠٢
١٠٣ ١٠٣
247
سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 97

قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا ٱسۡتَغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ ٩٧

كاتێك داوایان لەباوكیان كرد داوای لێبووردنیان لەخودا بۆ بكات، دانیشیان نا بەتاوانەكەیاندا، چونكە داننان بەتاوان مەرجی گیرابوونی تەوبە وپەشیمانییە. بیقاعى: ٤/ ٩٧.
پرسیار: ئايا داننان بەتاوان يەكێكە لەمەرجەكانى تەوبە وپەشيمانى؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 98

قَالَ سَوۡفَ أَسۡتَغۡفِرُ لَكُمۡ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ٩٨

حەزرەتی یەعقوب ویستی كوڕەكانی لەوە ئاگادار بكاتەوە كەچ تاوانێكی گەورەیان ئەنجام داوە ولەگەڵ ئەوەشدا گەورەیی خودایان پێ پیشان بدات، ئەوەش كەلەئایندەدا بەردەوام داوای لێبووردنیان بۆ دەكات. ابن عاشور: ١٣/ ٥٤.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى يەعقوب بەڵێنى ئەوەى پێدان كەلەداهاتوودا داواى لێبووردنيان بۆ دەكات؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 100

وَقَدۡ أَحۡسَنَ بِيٓ إِذۡ أَخۡرَجَنِي مِنَ ٱلسِّجۡنِ

حەزرەتی یوسف لەبەر دوو هۆكار باسی ڕزگاربوونی لەبیرەكە نەكرد، یەكەم: باسكردنی ئەو ڕووداوە دەبووە مایەی شەرمەزاری بۆ براكانی وتاوانەكەی خۆیان وەبیر دەهاتەوە، جا لەبەر ڕێزگرتن لەوان باسی بیرەكەی نەكرد. دووەم: دوای دەرچوون لەبیرەكە كرا بەكۆیلە، دوای دەرچوونیش لەزیندان گەیشتە پلەی پادشایی، كەئەوە ناز ونیعمەتێكی گەورە بوو. ابن جزى: ١/ ٤٢٧.
پرسیار: بۆچى لەو ئان وساتەدا حەزرەتى يوسف باسى ناز ونيعمەتى ڕزگاربوونى لەبيرەكە نەكرد؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 100

مِنۢ بَعۡدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بَيۡنِي وَبَيۡنَ إِخۡوَتِيٓ

حەزرەتی یوسف بەهۆی میهرەبانی خۆی وبەهۆی ڕێزگرتن لەبراكانی نەیفەرموو: شەیتان وەسوەسەی بۆ براكانم دروست كرد! بەڵكو بەجۆرێك باسەكەی كرد وەك بڵێی ئەویش بەشدار بووە لەو تاوانەدا وپشكی بەركەوتووە. سەعدى: ٤٠٥.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەدا كەتەنها براكانى حەزرەتى يوسف توشى تاوان ببوون، كەچى حەزرەتى يوسف بەجۆرێك قسەى كرد كەوەك بڵێى شەيتان ئەويشى فريو داوە وئەويش پشكێكى لەتاوانەكان بەركەوتووە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 101

أَنتَ وَلِيِّۦ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ تَوَفَّنِي مُسۡلِمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ ١٠١

(أنت وليِّي) تۆ نزیكترین كەسی دیار ونادیاری منی. (في الدنيا والآخرة) واتە: نە لەدونیادا ونە لەپەسڵاندا جگە لەتۆ هیچ كارسازێكم نییە، دۆست (ولی) باشترین وچاكترین كار بۆ دۆست (مولا)كەی ئەنجام دەدات، كەواتە: چاكەیەكی گەورەتر لەو چاكەیەی كەلەدونیادا لەگەڵ مندا كردووتە، لەپەسڵاندا لەگەڵمدا بكە. بیقاعى: ٤/ ١٠٠.
پرسیار: دۆستايەتى ونزيكيى لەپەروەردگار چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 101

رَبِّ قَدۡ ءَاتَيۡتَنِي مِنَ ٱلۡمُلۡكِ وَعَلَّمۡتَنِي مِن تَأۡوِيلِ ٱلۡأَحَادِيثِۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ أَنتَ وَلِيِّۦ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ تَوَفَّنِي مُسۡلِمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ ١٠١

(توفني مسلمًا):كاتێك باسی ئەو ناز ونیعمەتانەی كرد كەخوای گەورە پێی بەخشیبوو، لەخوا پاڕایەوە كەهەر كاتێك ئاكامی گەیشت ووەختی مردنی هات، خوای گەورە بەموسڵمانی بیمرێنێت وبەو جۆرە ناز ونیعمەتەكانی خۆی لەسەر كامڵ وتەواو بكات. ابن جزى: ١/ ٤٢٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدەستكەوتنى ناز ونيعمەتى دونيا نابێت ببێت بەهۆكارى لەبيرچونەوە وداوانەكردنى ناز ونيعمەتەكانى پەسڵان.

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 101

تَوَفَّنِي مُسۡلِمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ ١٠١

حەزرەتی یوسفی ڕاستگۆ فەرمووی: (توفني مسلمًا وألحقني بالصالحين)،بەگوێرەی ڕاوبۆچوونی هەرە ڕاست لەنێوان دوو ڕاوبۆچوندا، حەزرەتی یوسف داوای مەرگی نەكرد، هەرگیزیش ئارەزووی مردنی نەبوو، بەڵكو داوای كرد لەخوای گەورە كەهەر كاتێك وەختی مردنی هات بەموسڵمانی بمرێت، كەواتە وەك خوای گەورە فەرمانی داوە حەزرەتی یوسف داوای سیفەتەكەی نەكردووە كەمردنە، بەڵكو داوای چۆنیەتیەكەی كردووە كەبریتییە لەموسڵمانی (واتە: مردن بەموسڵمانی. و). الجامع الكلام: ٤/ ٦٧.
پرسیار: ئايا حەزرەتى يوسف ئارەزووى مەرگى لەدڵدا بوو؟ ڕوونى بكەرەوە!.