قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٥٣ ٥٣

٥٤ ٥٤

٥٥ ٥٥

ﭿ
٥٦ ٥٦

٥٧ ٥٧


٥٨ ٥٨

٥٩ ٥٩

٦٠ ٦٠

٦١ ٦١


٦٢ ٦٢
ﯿ
٦٣ ٦٣
242
سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 53

وَمَآ أُبَرِّئُ نَفۡسِيٓۚ إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّيٓۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٥٣

دەگوترێت: سێ جۆر نەفس هەیە، یەكەم: نەفسی ئەممارە (واتە: نەفسێك كەزۆر فەرمان بەكردنی خراپە دەكات) ئەمە ئەو نەفسەیە كەكردنی تاوان وخراپە زاڵ بووە بەسەریدا. دووەم: نەفسی لەووامە (واتە: ئەو نەفسەی كەزۆر سەركۆنە دەكات) ئەمەیان توشی تاوان دەبێت وتەوبە دەكات، واتە: هەم كاری چاكە دەكات وهەم كاری خراپەش، بەڵام كاتێك كاری خراپە دەكات تەوبە دەكات ودەگەڕێتەوە بۆ لای دەرگای خوای گەورە، بۆیەش ناو نراوە نەفسی لەووامە (سەركۆنەكەر) چونكە كاتێك خاوەنەكەی تاوانێك دەكات سەركۆنەی خاوەنەكەی دەكات، هەروەها بەهۆی ئەوەی كەبەردەوام لەنێوان چاكە وخراپەدایە. سێیەم: نەفسی موتمەئیننە (واتە: نەفسی ئارخەیان) ئەمەیان خێر وچاكەی دەوێت وخۆی لەخراپە دەپارێزێت، ئەوەندە خێر وچاكەی ویستووە وخۆی لەخراپە دوورخستووەتەوە تا خوی پێوە گرتووە وبووەتە پیشەی بەردەوامی. الجامع الكلام: ٤/ ٤٥.
پرسیار: جۆرەكانى نەفس ناو ببە.

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 54

وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦٓ أَسۡتَخۡلِصۡهُ لِنَفۡسِيۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلۡيَوۡمَ لَدَيۡنَا مَكِينٌ أَمِينٞ ٥٤

كۆتایی ئایەتەكە وا دەردەخات كەحەزرەتی یوسف زۆر دانایانە وشارەزایانە وماقووڵانە قسەی لەگەڵ پادشادا كردووە، جا كاتێك پادشا بۆی دەركەوت كەپیاوێكی ژیر وقسەزان ودانا ووشیار وئاگادار وزانایە كردی بەیەكێك لەكەسە نزیك وتایبەتەكانی خۆی وتەواو لەخۆی نزیك كردەوە. ابن عاشور: ١٣/ ٧.
پرسیار: بۆچى پاشا بەحەزرەتى يوسفى گوت: (إنك اليوم لدينا مكين أمين)؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 55

قَالَ ٱجۡعَلۡنِي عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلۡأَرۡضِۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٞ ٥٥

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: گوتی: بمكە بەسەركاری نەغدینە وبەروبووی وڵات، چاوەدێری لێدەكەم ولێزانیشم. و) پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەوەی پێ ناخۆش بووە كەكەسێك داوای بەرپرسیارێتی بكات، بەڵام ئەو داخوازیەی حەزرەتی یوسف بۆ ئەوەی بكرێت بەكاربەدەست وفەرمووی: (اجعلني على خزائن الأرض)؛ئەوە (بۆ ئەوە نەبوو كەحەزی لەبەرپرسیارێتی بێت. و) بەڵكو ڕێگایەك بوو بۆ بانگەواز وبڵاو كردنەوەی دادگەری وڕیشەكێش كردنی ستەم، بۆ ئەوەش كەئەوانەی كەپێشتر كاری چاكەیان ئەنجام نەدەدا لەوەودوا دەست بدەنە كردنی كاری چاكە، بەتایبەت ئەوانەی كەئاگایان لەبارودۆخی ئەو نەبووە (ئەمە دەرفەتێكیش بوو بۆ ئەوەی ئەو جۆرە كەسانە ئەم بەباشی بناسن) جا حەزرەتی یوسف لەڕێگەی خەوپەرژینەوە دەیزانی كەداهاتووی خەڵكی چۆن دەبێت، جا گەیشتن بەپۆست وپلە وپایە یەكێك بوو لەو ڕێگایانەی كەبەئاسانی دەیتوانی كاروباری خەڵكی بەباشی بەڕێوە ببات. الجامع الكلام: ٤/ ٥٥و ٥٦.
پرسیار: داواى بەرپرسيارێتى كردن ناپەسەندە، ئەى بۆچى حەزرەتى يوسف داواى بەرپرسيارێتى كرد؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 55

قَالَ ٱجۡعَلۡنِي عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلۡأَرۡضِۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٞ ٥٥

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمرۆڤ دەتوانێت باسی زانست وفەزڵی خۆی بكات، پێشەوا ماوەردی دەفەرمووێت: ئەمە نابێتە بەڵگە بۆ باسكردنی هەموو جۆرە سیفەتێك، تەنها بەڵگەیە بۆ باسكردنی ئەو سیفەتانەی كەبەردەوام وهەمیشەیین، یان پەیوەندی بەسیفەتی پیشە وكاروبارەوە هەیە، لەشتی تردا قەدەغە وڕەوا نییە، چونكە باسكردنی سیفەتی خۆت دەبێتە هۆی خۆهەڵنان وپاكانە بۆ خۆ كردن، جا ئەگەر مرۆڤی گەورە ومەزن خۆی بەكەسێكی سادە دەربخات ئەوە لەوە شیاوترە كەخۆی بەمەزن گەورە بناسێنێت، جا حەزرەتی یوسف لەبەر زەروورەت باسی خۆی بۆ پادشا كرد وبەو ئومێدەش لەو ڕێگەیەوە بتوانێت باوك وبنەماڵەكەی خۆی بدۆزێتەوە. قورتوبى: ١١/ ٣٨٦.
پرسیار: ئايا ڕەوايە مرۆڤ پەسنى خۆى بدات؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 56

وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَتَبَوَّأُ مِنۡهَا حَيۡثُ يَشَآءُۚ نُصِيبُ بِرَحۡمَتِنَا مَن نَّشَآءُۖ وَلَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٥٦

(ولا نضيع أجر المحسنين) ابن عباس ووەهبی كوڕی مونەبیهـ دەفەرموون: واتە: پاداشتی ئەوانە زایە ناكەم كەبەسەبر وخۆڕاگرن، چونكە یوسف لەبەرامبەر ناخۆشی ناو بیر وزیندان وكۆیلایەتی ووازهێنان لەو تاوانەی كەژنەكەی عەزیزی میسر دەیەویست توشی بكات، بەسەبر وخۆڕاگر بوو. قورتوبى: ١١/ ٣٩٠.
پرسیار: حەزرەتى يوسف چەند جۆرە سەبر وخۆڕاگرى هەبوو، ناويان ببە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 57

وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ ٥٧

بەهۆی تەقواوە مرۆڤ دەتوانێت واز لەتاوانی گەورە وگچكە بهێنێت، بەهۆی بیروباوەری تەواویشەوە دڵ بڕوا بەهەموو ئەو شتانە دەكات كەخوای گەورە فەرمانی داوە بڕوای پێ بكەین، سەرەنجام كاری دڵ وكاری جەستە یەك دەگرنەوە وواجب وسوننەت پێكەوە دەكرێت. سەعدى: ٤٠١.
پرسیار: تەقوا وبيروباوەڕ چ كاريگەريیەكيان بۆ گەيشتن بەسەراى ڕۆژى دوايى هەيە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 62

وَقَالَ لِفِتۡيَٰنِهِ ٱجۡعَلُواْ بِضَٰعَتَهُمۡ فِي رِحَالِهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَعۡرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ٦٢

هەندێك دەڵێن: حەزرەتی یوسف بەگەڕاندنەوەی پارە وپوول بەبراكانی، ویستی چاكە وپیاوەتی خۆی بەوان پیشان بدات بۆ ئەوەی زیاتر كاریگەری هەبێت لەسەریان وبۆ جاری دووەم بگەڕێنەوە بۆ میسر بۆ دەستخستنی كەلوپەلی پێویست. (لعلهم يعرفونها) واتە: بەو هیوایەی كەهەست بەو پلە وپایەیە بكەن كەلەلای ئێمە هەیانە. بەغەوى: ٢/ ٤٧٥.
پرسیار: باسى دڵاوايى حەزرەتى يوسف وتاسەى بينينى برا وكەسوكارى بكە.