قورئان
ﮗ
ﱄ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ٨٢ ٨٢ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ٨٣ ٨٣ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ٨٤ ٨٤ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٨٥ ٨٥ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ٨٦ ٨٦ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ٨٧ ٨٧ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ٨٨ ٨٨
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَۖ وَمَا هِيَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ بِبَعِيدٖ ٨٣
واتە: ئەی پێغەمبەری خۆشەویست! ئەم بەردانە لەستەمكارانی گەلەكەی تۆش دوور نییە (واتە: دوور نییە ستەمكارانی ناو گەلەكەی تۆش بەم بەردانە بەردباران بكرێن. و) عیكریمە وقەتادە دەفەرموون: (مەبەست لەستەمكاران. و) ستەمكارانی ئەم ئوممەتەیە، سوێند بەخوا! خوای گەورە ئەمانی بەهیچ ستەمكارێك نەداوە كەبەو بەردانە بەردبارانیان نەكات!. قورتوبى: ١١/ ١٨٩.
پرسیار: ئايا ئەو سزايانە تايبەت بوون بەگەلى حەزرەتى لوطەوە يان دادەبارێتە سەر ستەمكارانى ناو هەموو گەلان؟
وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ
ئەو گەلە زیاد لەوەی كەكافر بوون، توشی ئەو تاوانەش ببوون كەكاتێك كێشانە وپێوانەیان بۆ كڕیار دەكرد كەمیان دەكێشا ودەپێوا، بەڵام كاتێك خۆیان كڕیار بوون، كێشانە وپێوانەكەیان قورستر وزیاتر بوو لەئەندازەی خۆی، هەر جارێك فرۆشیارێك بهاتایە بۆ ئەوەی شتێكیان پێ بفرۆشێت بەپێوانەیەكی گەورە شتەكانیان دەپێوا، هەتا بۆیان بلوایە خیانەت وستەمیان دەكرد، كاتێكیش كڕیار بهاتایە بۆ لایان بەپێوانەیەكی زۆر بچووك شتیان بۆ دەكێشا وهەتا بیانتوانیایە خیانەت وستەمیان دەكرد. قورتوبى: ١١/ ١٩١.
پرسیار: باسى گەورەيى تاوانى خيانەت كردن لەكێشانە وپێوانە ونان بڕين وڕزق وڕۆزى بڕينى خەڵكى بكە وچۆن دەبێتە مايەى تياچوون وفەوتان؟
بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِحَفِيظٖ ٨٦
واتە: ئەو پاشەكەوتەی كەدوای كڕین وفرۆشتنی ڕەوا بۆتان دەمێنێتەوە زۆر پیت وبەرەكەتی لەو پاشەكەوتە زیاترە كەلەسەر بنەمای كڕین وفرۆشتنی پڕ لەخەش وخیانەت بۆتان دەمێنێتـەوە. قورتوبى: ١١/ ١٩٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئاخۆ سەروەت وسامانى زۆر وبێ پيت وبەرەكەت گرنگترە يان سەروەت وسامانى كەم وپڕ لەپيت وبەرەكەت؟
قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ ٨٧
ئەوان ئەو قسەیەیان بەگاڵتە وبەشێوەی ڕابواردنەوە دەكرد ولەدڵدا مەبەستیان پێچەوانەكەی بوو، بەڵام حەقیقەت وڕاستەقینە بەو شێوەیە نەبوو كەئەوان گومانیان پێ دەبرد، بەڵكو ڕێك بەو جۆرە بوو كەبەزمان دەیانگوت، واتە: نوێژەكانی حەزرەتی شوعەیب فەرمانی بەحەزرەتی شوعەیب دەكرد كەنەهی بكات لەوان لەو شتانەی كەباب وباپیرانی ئەوانی گومڕا كردبوو، هەروەها لەو مامەڵە وسەودا پڕ لەفێڵەی كەدەیانكرد، چونكە نوێژ مرۆڤ لەخراپەكاری دەگرێتەوە وهیچ خراپەكارییەكیش لەبت پەرستی وشەریك دانان بۆ خوای گەورە گەورەتر نییە، دوای ئەوە هیچ تاوانێك هێندەی دزینی مافی خەڵك وخواردنی ماڵی خەڵكی بەناهەق گەورە نییە، بەڕاستی حەزرەتی شوعەیب بەسەبر وبەحەوسەڵە وژیر وماقووڵ بوو. سەعدى: ٣٨٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە كام مەبەست لەمەبەستەكانى نوێژى باس كردووە؟
قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ ٨٧
لەو ڕووەی كەنوێژ گەورەترین كار وكردەوەی حەزرەتی شوعەیب بوو، نوێژەكەش دژی داب ونەریت وكار وكردەوەی ئەوان بوو، بۆیە وایاندەزانی نوێژەكەی حەزرەتی شوعەیب بووەتە هۆكاری ئەوەی كەڕاوبۆچوونی پێچەوانە ودژی ڕاوبۆچوونی ئەوان بێت. ابن عاشور: ١٢/ ١٤١.
(وەك دەزانی لێكدانەوەی زانای مەزن ابن عاشور لەگەڵ لێكدانەوەكەی زانا عبدولڕەحمان سەعدیدا جیاوازە، بەڵام بەلای منەوە -كە من ڕاوبۆچوونم بەهیچیش وەرناگیرێت- لێكدانەوەكەی سەعدی جوانترە. خوداش زاناترە. و).
پرسیار: پێغەمبەران هێندە پابەندبوون بەنوێژەوە كەنوێژ كاريگەرى هەبووە لەسەر تەواوى هەڵسوكەوتيان، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أُخَالِفَكُمۡ إِلَىٰ مَآ أَنۡهَىٰكُمۡ عَنۡهُۚ إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ
واتە: من نەهی كردنی كارێك لەئێوە ناكەم وخۆم بیكەم، وەك چۆن واز لەكردنی ئەو كارەش ناهێنم كەفەرمان بەئێوە دەكەم كەبیكەن. (إن أريد إلا الإصلاح ما استطعت) واتە: من تەنها نیازی چاكسازیم هەیە، تا بەهۆی دادگەری وعەدالەتەوە دونیاتان وبەهۆی خواپەرستیشەوە پەسڵانتان چاك بكەن. قورتوبى: ١١/ ١٩٨.
پرسیار: ئەو چاكسازيەى كەئايەتەكە مەبەستيەتى، چۆن دێتە دى؟
إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ
(لەبەر ئەوەی كەناپەسەندە مرۆڤ خۆی تەزكیە وپاكانەی خۆی بكات، بەڵكو باوەڕداری ڕاستەقینە ئەو كەسەیە كەخوای گەورە وپێغەمبەری خوا(ﷺ) پاكانەی بۆ بكەن. و) وڕستەی (إن أريد إلا الإصلاح ما استطعت):بەجۆرێك پاكانە وتەزكیە هەژمار دەكرێت، بەڕستەی (وما توفيقي إلا بالله)ئەو پاكانە وتەزكیەیەی لەخۆی كردەوە، واتە: یارمەتیدانی كردنی كاری چاكە ودووركەوتنەوە لەخراپە، لەلایەن خوداوە بەمن دەگات وبەهۆی هێز وتوانای خۆمەوە نییە. سەعدى: ٣٨٧.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى شوعەيب دواى ئەوەى بەگەلەكەى فەرموو كەنییەتى چاكسازيم هەيە دوايى فەرمووى: (وما توفيقي إلا بالله)؟