قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٥٤ ٥٤

٥٥ ٥٥

ﭿ
٥٦ ٥٦


٥٧ ٥٧

٥٨ ٥٨

٥٩ ٥٩


٦٠ ٦٠


ﯿ
٦١ ٦١

٦٢ ٦٢
228
سووڕەتی هود ئایەتەکان 55 - 56

فَكِيدُونِي جَمِيعٗا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ ٥٥ إِنِّي تَوَكَّلۡتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذُۢ بِنَاصِيَتِهَآۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٥٦

ئەم فەرمودەیەی حەزرەتی هود لەبەرامبەر ژمارەیەكی زۆر لەبێباوەڕەكان نیشانەی ئەوەی كەحەزرەتی هود متمانەیەكی تەواو بەهێزی بەخوای گەورە هەبووە. قورتوبى: ١١/ ١٤٣.
پرسیار: ئەو فەرموودەيەى حەزەتى هود بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 56

مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذُۢ بِنَاصِيَتِهَآۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٥٦

واتە: هەر گیانلەبەرێك كەلەسەر زەویدا دەجووڵێتەوە.. (إلا هو آخذ بناصيتها) خوا هەرچۆنێكی بوێت بەو جۆرە بەكاریان دەهێنێت ولەبەرامبەر هەر شتێكیش كەخۆی بیەوێت، ڕایاندەگرێت. قورتوبى: ١١/ ١٤٣.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەئەم ئايەتە ديمەنێكە لەديمەنەكانى هێز ودەسەڵاتى خواى گەورە ولاوازيى دروستكراوەكان لەبەرامبەر خواى گەورەدا.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 57

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقَدۡ أَبۡلَغۡتُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَيَسۡتَخۡلِفُ رَبِّي قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ ٥٧

(ولا تضرونه شيئًا): بەهۆی پشت كردنتان (لە بەرنامەی خودا) تەنها خۆتان توشی زیان وزەرەر دەبن. هەندێكیش دەڵێن: واتە: كاتێك خودا ئێوە لەناو دەبات وڕیشەكێشتان دەكات هیچ كەمایەتی وزیانێك بەخودا ناگات، چونكە بوون ونەبوونی ئێوە بۆ خودا وەك یەكە. بەغەوى: ٢/ ٤٠٩.
پرسیار: ئايا سەرپێچى كردنى مرۆڤ لەفەرمانەكانى خواى گەورە، هيچ زيانێك بەخواى گەورە دەگەيەنێت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 58

وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا هُودٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَنَجَّيۡنَٰهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ ٥٨

بەهۆی سۆز وبەزەیی خوداوە نەبێت، هیچ كەسێك ڕزگار نابێت، تەنانەت ئەگەر ئەو كەسە خاوەنی كار وكردەوەی چاكیش بێت. قورتوبى: ١١/ ١٤٦.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك دەتوانێت تەنها بەهۆی كار وكردەوەى خۆى ڕزگارى ببێت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 59

وَتِلۡكَ عَادٞۖ جَحَدُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَعَصَوۡاْ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ ٥٩

هەر كەسێك سەرپێچی لەیەك پێغەمبەر بكات، ئەوە سەرپێچی لەهەموو پێغەمبەران كردووە، چونكە بەرنامەی هەمووی پێغەمبەران سەبارەت بەخوداپەرستی هەر یەكێكە وجیاوازییان نییە. ابن جزى: ١/ ٤٠٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەئەگەر كەسێك سەرپێچى لەفەرمانى پێغەمبەرێك كرد، ئەوە سەرپێچى لەهەموو پێغەمبەران كردووە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 61

فَٱسۡتَغۡفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٞ مُّجِيبٞ ٦١

ئەو نزیكیەی كەخوای گەورە لەئایەتەكەدا باسی كردووە بریتییە لە: لوتفی خودا بۆ بەندەكانی وگیرا كردنی نزاكانیان وبەدیهێنانی ئاواتەكانیان لەلایەن خوداوە، بۆیە خوای گەورە دوای ئەوەی وشەی (قریب)ی بەكار هێنا دوابەدوای ئەو ناوی (مجیب)یشی بەكار هێنا (قریب واتە: نزیك، مجیب واتە: نزا وەرگر ووەڵامدەرەوە. و). سەعدى: ٣٨٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە هەردوو ناوى (قريب ومجيب)ى پێكەوە باس كردووە؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 62

قَالُواْ يَٰصَٰلِحُ قَدۡ كُنتَ فِينَا مَرۡجُوّٗا قَبۡلَ هَٰذَآۖ

واتە: ئومێدمان بەتۆ هەبوو، پشتمان بەژیری وئاوەزی تۆ بەستبوو. ئەم قسەیە لەلایەن كافرانەوە كراوە وبەسوودی حەزرەتی صاڵح تەواو دەبێت، ئەمە بەڵگەیە كەحەزرەتی صاڵح خاوەنی ڕەوشت وئاكاری بەرز ومەزن بووە ولەناو گەلەكەیدا بەناوبانگ بووە بەچاك وچاكەكار. سەعدى: ٣٨٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبانگخوزا هەم باوەرى هەيە وهەم خاوەنى خووڕەوشتى بەرز وئاكارى جوانە.