قورئان
ﮗ
ﱄ
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
٤٦ ٤٦ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٤٧ ٤٧ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ٤٨ ٤٨ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ٤٩ ٤٩
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٥٠ ٥٠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٥١ ٥١
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ٥٢ ٥٢ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ
ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ٥٣ ٥٣
قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيۡسَ مِنۡ أَهۡلِكَۖ
واتە: یەكێك نییە لەو كەسانەی كەبەڵێنی ڕزگاركردنمان بەتۆداوە، چونكە ئێمە بەڵێنی ڕزگاركردنی ئەوانەمان بەتۆ داوە كەباوەریان هێناوە.. زۆرێك لەزانایان دەفەرموون: ئەوانەی كەدەڵێن: ئەو كوڕە كوڕی حەزرەتی نوح نەبووە، بەڵكو حەرامزادە بووە! زۆر بەهەڵەدا چوون، ابن عباس دەفەرمووێت: ژنی هیچ پێغەمبەرێك زینای نەكردووە. جا ئەم فەرمودەیەی ابن عباس زۆر ڕاستە وهیچ گومانی تێدا نییە، چونكە خوای گەورە زۆر لەوە بەغیرەتترە كەزیناكارێك ژنی یەكێك لەپێغەمبەرەكانی بێت! هەر بۆیە خوای گەورە زۆر توڕە بوو لەو كەسانەی كەتۆمەتی زینایان دایە پاڵ دایە عائیشە.. ابن عباس دەفەرمووێت: ئەو كوڕی حەزرەتی نوح بوو، بەڵام سەرپێچی لەباوكی خۆی كرد وباوەڕی نەهێنا. ابن كثير: ٢/ ٤٣١.
پرسیار: ئايا ئەو كوڕە كەباسى كراوە كوڕى ڕاستەقينەى حەزرەتى نوح بووە؟ بەدرێژى ڕوونى بكەرەوە!.
قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيۡسَ مِنۡ أَهۡلِكَۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيۡرُ صَٰلِحٖۖ فَلَا تَسۡـَٔلۡنِ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۖ
(فلا تسألن ما ليس لك به علم) واتە: (داوای شتێك مەكە) كەنازانی عاقیبەت وئەنجامێكی باشی هەیە یان خراپ. سەعدى: ٣٨٢.
پرسیار: لەسەر بنەماى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەجارى وا هەيە مرۆڤ داواى شتێك لەخواى گەورە دەكات، بەڵام بەرژەوەندى ئەو كەسە لەوەدايە كەخواى گەورە نزاكەى گيرا نەكات!.
وَإِلَّا تَغۡفِرۡ لِي وَتَرۡحَمۡنِيٓ أَكُن مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٤٧
بەهۆی سۆز وبەزەیی ولێبووردەیی خوداوە مرۆڤ لەوە ڕزگار دەبێت كەبچێتە ڕیزی زیانكارانەوە. سەعدى: ٣٨٣.
پرسیار: هۆكارى ڕزگاربوون لەزيانكارى لەدونيادا چییە؟
وَإِلَّا تَغۡفِرۡ لِي وَتَرۡحَمۡنِيٓ أَكُن مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٤٧
سەرەتا داوای لێخۆشبوونی كرد پاشان داوای سۆز وبەزەیی كرد، چونكە ئەگەر خوای گەورە لێی خۆش ببێت ئیتر شیاوی ئەوەیە كەسۆز وبەزەیی خۆی بڕژێنێت بەسەریدا. ابن عاشور: ١٢/ ٨٨.
پرسیار: بۆچى داواى لێبووردن پێشخراوە بەسەر داواى سۆز وبەزەيى؟
قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهۡبِطۡ بِسَلَٰمٖ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيۡكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٖ مِّمَّن مَّعَكَۚ
خوای گەورە پیت وبەرەكەتی خستە ناو هەموو شتێكەوە، بەجۆرێك كەهەموو لایەكی زەوی داگرت وپڕ بوو لەپیت وبەرەكەت. سەعدى: ٣٨٣.
پرسیار: خواى گەورە پيت وبەرەكەتى خستە ناو نەوە ونەتيژەى ئەو كەسانەى كەباوەڕيان بەحەزرەتى نوح هێنا، ديمەنێك لەو پيت وبەرەكەتە باس بكە.
تِلۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهَآ إِلَيۡكَۖ مَا كُنتَ تَعۡلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوۡمُكَ مِن قَبۡلِ هَٰذَاۖ فَٱصۡبِرۡۖ إِنَّ ٱلۡعَٰقِبَةَ لِلۡمُتَّقِينَ ٤٩
واتە: وەك چۆن حەزرەتی نوح بەهۆی سەبر وخۆڕاگریەوە ئاخرخێر بوو، سەرەنجامی چاك لەبەرامبەر گەلەكەتدا بۆ تۆ دەبێت. ابن عاشور: ١٢/ ٩٣.
پرسیار: بۆچى دوابەدواى چيرۆكى حەزرەتى نوح خواى گەورە فەرمانى بەپێغەمبەر(ﷺ) كرد كەخۆڕاگر بێت؟
وَيَٰقَوۡمِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا وَيَزِدۡكُمۡ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمۡ وَلَا تَتَوَلَّوۡاْ مُجۡرِمِينَ ٥٢
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەتەوبە وداوای لێبووردن لەخودا، دەبنە هۆكاری باران بارین.. لێرە مەبەسەت لەتەوبە وازهێنانە لەكوفر وتاوان، چونكە تەوبە كاتێك دروستەو گیرا دەبێت كەتەوبەكار باوەڕدار بێت. ابن جزى: ١/ ٣٩٩.
پرسیار: يەكێك لەسوودەكانى (استغفرالله) كردن باس بكە.