قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ١٤٢ ١٤٢ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ١٤٣ ١٤٣ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ١٤٤ ١٤٤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ١٤٥ ١٤٥
سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ
مرۆڤی ژیر وبەئاوەز گوێ ناداتە ڕەخنە وپرتە وبۆڵەی مرۆڤی نەزان ومێشكی خۆی بەقسە وپرتە وبۆڵەی مرۆڤی نەزانەوە سەرقاڵ ناكات، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەتەنها مرۆڤی نەزان ونەفام ڕەخنە لەبەرنامە ولەدەستووری خوای گەورە دەگرێت، هەرچی مرۆڤی تێگەیشتوو وژیر وبەئاوەزیشە ئەوە فەرمان ودەستوورەكانی خوای گەورە پەسەند دەكات وكاریان پێ دەكات، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡ﴾ [الأحزاب:36]، واتە: ئەگەر خوا وپێغەمبەرەكەی فەرمانیان بەهەر كارێك كرد، هیچ پیاو وهیچ ژنێكی خاوەن باوەڕ ناتوانن پەسەندی نەكەن. دیسان دەفەرمووێت:﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيۡنَهُمۡ﴾ [النساء:65]. واتە: بەڵام نەخێر! سوێندەكە بەپەروەرندەی تۆ ئەمانە نابنە خاوەنی بڕوا مەگین كاتێك كەلەكێشە وهەرای نێوان خۆیاندا بتكەنە قازی. سەعدى: ٧٠.
پرسيار: هەڵوێستى بڕواردارى ڕاستەقينە لەهەمبەر بڕيارەكانى شەرعدا چۆنە؟
سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ
هەوڵدان لەبارەی ڕووداوێكی ناخۆشەوە كەلەمەولا ڕوو دەدات بۆ ئەوەیە كەمرۆڤ خۆی بۆ ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیە ئامادە بكات، چونكە ڕووداوی ناخۆش ئەگەر بەشێوەی كتوپڕ بەسەر مرۆڤدا بێت زیاتر ناخۆش وناڕەحەتتر دەبێت، بەڵام ئەگەر مرۆڤ بزانێت كەڕووداوی ناخۆشی بەسەردا دێت، ئەوا خۆی بۆ ئامادە دەكات وناخۆشییەكانی كەمتر دەبێت وزیاتر توانای خۆڕاگری دەبێت، هەروەها ئەم كارە دەبێتە هۆی ئامادەكردنی وەڵام، ئامادەكردنی وەڵامیش پێش كاتی وەڵامەكە زیاتر دەبێتە دەمكوتكردنی دوژمن. ئالوسى: ٢/ ٢.
پرسيار: بۆچى پێش ڕووداو هەوڵى ڕوداوەكە دراوە؟
سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ قُل لِّلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ
بە گەوج ونەفام لەقەڵەمدانی ئەو كەسانە بەس بوو بۆ وەڵامدانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە هەر وەڵامی دانەوە تا خەڵكدانێك ڕەخنە نەگرن، بۆیە فەرمووی: لەوەڵامی ئەواندا بڵێ: (لله المشرق والمغرب).سەعدى: ٧٠.
پرسيار: ئايا بۆ وەڵامدانەوەى ڕەخنە وتانەى ڕەخنەگران لەبڕيارەكانى شەرع، هەر ئەوەندە بەسە كەبڵێين: ئەوانە نەفام ونەزانن؟
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَٰكُمۡ أُمَّةٗ وَسَطٗا
(وسط) لێرە بەمانای هەڵبژاردە وباشترینە.. چونكە خوای گەورە گەلی موسڵمانانی بەگەلێكی میانەڕە وهەژمار كردووە، تێر وتەواوترین شەریعەت وڕۆشنترین ئایینی بەم گەلەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) بەخشیوە. ابن كثير: ١/ ١٨١.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەئايينى ئيسلام لەهەموو ئايينەكانيتر باشترە؟
وَلَئِنۡ أَتَيۡتَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٖ مَّا تَبِعُواْ قِبۡلَتَكَۚ
هەر بەڵگەیەك بۆ ڕاستێتی ودروستێتی ئەو ئایینە بۆ ئەوان بهێنیتەوە كەئایینێكی تەواو باشە، هێشتا ئەوان باوەڕ ناهێنن وواز ناهێنن لەبەجێهێنانی داخوازییەكانی نەفس وئارەزووەكانی خۆیان، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتۡ عَلَيۡهِمۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ * وَلَوۡ جَآءَتۡهُمۡ كُلُّ ءَايَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ﴾ [يونس: 96]، . واتە: ئەو كەسانەی گفتی پەروەرندەی تۆیان لێ هاتە دی ئیتر باوەڕ ناهێنن، جا با هەموو نیشانەیەكیشیان بۆ بێت، هەتاكو ئازاری بەژان بەچاوی خۆیان دەبینن. هەر بۆیە لێرەدا فەرموویەتی: (ولئن أتيت الذين أوتوا الكتاب بكل آية ما تبعوا قبلتك).ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮﭼ البقرة: ١٤٥. ابن كثير: ١/ ١٨٤.
پرسيار: ڕێنوێنى ناز ونيعمەتێكە لەلايەن پەروەردگارەوە وتەنها بەقەناعەت وبەڵگەى عەقڵى دەست ناكەوێت، ئەم بابەتە بەبەڵگەى ئايەت ڕوون بكەرەوە.
وَلَئِنۡ أَتَيۡتَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٖ مَّا تَبِعُواْ قِبۡلَتَكَۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٖ قِبۡلَتَهُمۡۚ وَمَا بَعۡضُهُم بِتَابِعٖ قِبۡلَةَ بَعۡضٖۚ
ئەمە باسی سەرسەختی كافرەكان دەكات لەسەر هەوا پەرستی وشوێنكەوتنی نەفس وئارەزوو، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە كەئەوانە تەنها لەبەر تۆ بەو جۆرە نین، بەڵكو لەناو خۆشیاندا هەروان، كەواتە ئەو ڕەخنانە تەنها لەدوژمنایەتی وڕك وكینەوە سەرچاوەی گرتووە. ئالوسى: ٢/ ١٢.
پرسيار: ئايا ڕەخنە وگومانى كافران لەهەمبەر ئايينى ئيسلام لەبيركردنەوە وژيرى وئاوەزەوە سەرچاوەى گرتووە؟ وەڵامى ئەم پرسيارە بەڕوونى بدەرەوە.
وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ إِنَّكَ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٤٥
خوای گەورە فەرمووی: لەپاش ئەو زانستەی كەبۆت هاتووە ئەگەر بەشوێن ئارەزووی ئەواندا بڕۆی لەناهەقیكاران دەبیت. بۆیە فەرمووی: لەپاش ئەو زانستەی كەبۆت هاتووە، چونكە مرۆڤ دوای ئەوەی بوو بەزانا وحەقیقەت وڕاستەقینەی بۆ ڕوون بوویەوە، دیسان لەسەر ئینكاری وڕاستەقینە شاردنەوە هەر مكوڕ بوو، ئەوە زیاتر سەركۆنە دەكرێت وسزای قورستر دەبێت. ابن كثير: ١/ ١٨٤.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا زياتر هەڕەشە لەزانا كراوە؟