قورئان
ﮖ
ﱃ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٦٣ ٦٣ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٦٤ ٦٤ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٦٥ ٦٥ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٦٦ ٦٦ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ٦٧ ٦٧ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ٦٨ ٦٨ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ٦٩ ٦٩ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٧٠ ٧٠
أَلَآ إِنَّ أَوۡلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٦٢
هەرچەندە بەهۆی هەندێك لەكارەساتەكانی دونیا خەمبار دەبن، وەك پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: «وإن بفراقك یا إبراهیم لمحزونون» صحیح البخاری/١٣٠٣. واتە: بەڕاستی بەجوێبوونەوە لەتۆ وبەلەدەستدانی تۆ ئەی ئیبراهیم ئێمە زۆر خەمبارین. بەڵام ئەو خەم وخەفەتانە كاتین، بەهۆی سەبر وخۆڕاگری وئارامی لەناو دەچن، بەڵام خەم وخەفەتی بەردەوام، واتە سەرشۆڕی وزاڵبوونی دوژمن بەسەریاندا ونەمانی بیروباوەڕ، ئەوە هەرگیز نایانگرێتەوە ولێی ئەمینن. ابن عاشور: ١١/ ٢١٨.
پرسیار: چ جۆرە خەم وخەفەتێك بەرۆكى دۆستەكانى خودا ناگرێت؟ ئايا ئەم ئايەتە دژە لەگەڵ ئەو خەم وخەفەتەى كەلەدونيادا بەرۆكى دۆستانى خودا دەگرێت؟
ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ ٦٣
ڕستەی (وكانوا يتقون) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەتەقوا ولەخواترسانەكەیان بەردەوامە، ئەمە لەوشەی (وكانوا)، دەردەكەوێت، جگە لەوە وشەی (يتقون). ـیش فیعلی موزاریعە ومانای نوێ بوونەوە وبەردەوامی تێدایە. ابن عاشور: ١١/ ٢١٨.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر بەردەوامى تەقواى دۆستانى خودا؟
لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ
مزگێنی لەدونیادا بریتییە لە: یاد كردنەوە بەچاكە، خۆشەویسی لەدڵی باوەڕداراندا، خەوبینینی چاك وخۆش، لوتف ومیهرەبانی وبەخششی خودا، ئاسانكاری بۆ جێبەجێ كردنی باشترین جۆری خواپەرستی وكار وئاكاری جوان وڕێكوپێك، ڕێگری كردن لەلایەن خوداوە لەوەی كەتوشی كارێكی نەشیاو وناشیرین ببن. مزگێنی لەو دونیاش بریتییە لە: مزگێنی یەكەم لەكاتی گیانكێشاندا، مزگێنی بەوە ڕەزامەندی خودا وناز ونیعمەتی بەردەوامی ناو گۆڕ، هەروەها مزگێنی تێر وتەواو بەچوونە بەهەشت ودەستكەوتنی ناز ونیعمەتە مەزنەكانی خوای گەورە ومیهرەبان وڕزگاربوون لەسزا وئازاری بەژان. سەعدى: ٣٦٨.
پرسیار: چەند جۆرێك لەمزگێنيەكانى ئەم دونيا وئەو دونيا باس بكە؟
لَا تَبۡدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِۚ
فەرموودەی خودا هەمووی ڕاستە، هیچ كەسێك ناتوانێت بەپێچەوانەی قەزا وقەدەری خودا بجووڵێتەوە. سەعدى: ٣٦٨.
پرسیار: چ شتێك وات لێدەكات دڵنيا ببيتەوە لەوەى كەفەرموودەى خودا هيچ گۆڕانێكى تێدا نيە؟
وَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًاۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٦٥
ڕستەی (إن العزة لله جميعًا) هۆكارە بۆ لابردنی خەم وخەفەتی پێغەمبەر(ﷺ)، بۆیە لەڕستەی نەهی ( ولا يحزنك قولهم ) جیا بوویەوە، وەك بڵێی پێغەمبەر(ﷺ) دەفەرمووێت: من چۆن خەم وخەفەت نەخۆم لەكاتێكدا دوژمن خاوەنی هێز ودەسەڵاتە وهەڕەشە لەئێمە دەكەن؟ جا وەڵامی خودا بۆ پێغەمبەر(ﷺ) ئاوایە: ئەو هێز ودەسەڵاتەی ئەوان وەك نەبێت وایە، چونكە سنووردارە وتیا دەچێت، هێز ودەسەڵاتی ڕاستەقینە هینی ئەو خودایەیە كەتۆی كردووە بەپێغەمبەر وتۆی ناردووە. ابن عاشور: ١١/ ٢٢١.
پرسیار: جياوازى مەزن لەنێوان هێز ودەسەڵاتى كافران وهێز ودەسەڵاتى خوداى مەزنا چییە؟
قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۖ هُوَ ٱلۡغَنِيُّۖ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنۡ عِندَكُم مِّن سُلۡطَٰنِۢ بِهَٰذَآۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٦٨
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر قسەیەك بەڵگەی نەبێت ئەوە نەفامییە، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو باسانەی پەیوەندییان بەبیروباوەڕەوە هەیە پێویستیان بەبەڵگەی بەهێز ودڵنیاكەرەوە هەیە وتەقلید وچاولێكەری ولاسایی لەو بوارانەدا وەرناگیرێت وئەسپی خۆی تاو نادات ولەڕێنوێنی وهیدایەتەوە دوورە. ئالوسى: ١١/ ٢٠٧.
پرسیار: وازهێنان لەبەڵگەى بەهێز وزانستى شەرعى چ مەترسيەكى هەيە؟
قُلۡ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ لَا يُفۡلِحُونَ ٦٩
(لا یفلحون) واتە: ڕزگاریان نابێت، هەندێكیش دەڵێن: واتە: لەدونیادا نامێننەوە. بەغەوى: ٢/ ٣٧١.
پرسیار: تۆڵەى ئەو كەسانە چییە كەقسەى درۆ دەدەنە پاڵ خوداى مەزن؟